جێنیفەر جۆوانا ئانیستن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٩٦٩) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئانیستن ھەر لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بە نواندن کردووە و یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٨٧ بەناوی Mac and Me بووە. ئانیستن زۆربەی ساڵەکان یەکێک بووە لەو خانمە ئەکتەرانەی زۆرترین پارە بۆ کارەکەیان وەردەگرن.
جێنیفەر ئانیستن | |
---|---|
لەدایکبوون | جێنیفەر جۆوانا ئانیستن ١١ی شوباتی ١٩٦٩ شێرمن ئۆکس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٧-تا ئێستا |
ھاوسەر |
|
ئانیستن بەشێوەیەکی جیھانی بەناوبانگ بوو لەڕێگەی بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ڕەیچل گرین لە سیتکەمی ھاوڕێکان (١٩٩٤–٢٠٠٤)، کە توانی خەڵاتەکانی ئێمی، ساگ، گۆڵدن گڵۆب بۆ ڕۆڵی ناوبراو بباتەوە. کەسایەتیەکە ناوبانگێکی یەکجار گەورەی پەیداکرد و بووە ھۆی ئەوەی ئانیستن بەشداربێت لە دەیان فیلمی سەرکەوتوو و پڕداھاتی بۆکس ئۆفیس وەکو Bruce Almighty (2003), The Break-Up (2006), Marley & Me (2008), Just Go with It (2011), Horrible Bosses (٢٠١١), و We're the Millers (٢٠١٣) کە ھەریەکەیان داھاتیان بەلای کەمی گەیشتە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار.
ئانیستن زۆرجار لە لیستی شۆخترین خانمە ئەکتەرەکان ناوی ھاتووە. سامانەکەی بە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێنیفەر ئانیستن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جێنیفەر ئانیستن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.