جاڤا (بە ئینگلیزی: Java) زمانێکی بەرنامەسازیی ئاست بەرزە.
جەیمس گۆسلینگ کە لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد دایھێنا. ساڵی ١٩٩٥ کۆمپانیای سەن یەکەم وەشانی جاڤای بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆڕاکڵ پاش کڕینەوەی سەن (لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا)، بۆتە خاوەنی ئەم بەرھەمە و سەرپەرشتی تەواوی دەکات. دوا وەشانی (Java 8) لە ١٨/٣/٢٠١٤ دا بە فەرمی ڕاگەیەنرا.
داڕێژەر | جەیمس گۆسلینگ |
---|---|
پەرەپێدەر | سەن مایکرۆسیستمز (ئێستا خاوەنی ئۆراکڵ) |
یەکەم دەرکەوتن | ٢٣ی ئایاری ١٩٩٥ |
مۆڵەت | GNU General Public License |
پاشگری پەڕگە | .java, .class, .jar |
وێبگە | oracle |
جاڤا زۆرینەی ڕێساکانی لە زمانەکانی C و ++C وەرگرتووە. ھاوکات نواندنی تەنەکان Object Oriented بەشێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ دەکات.
وەشان | ساڵ |
---|---|
JDK Beta | ١٩٩٥ |
JDK 1.0 | ١٩٩٦ |
JDK 1.1 | ١٩٩٧ |
J2SE 1.2 | ١٩٩٨ |
J2SE 1.3 | ٢٠٠٠ |
J2SE 1.4 | ٢٠٠٢ |
J2SE 5.0 | ٢٠٠٤ |
Java SE 6 | ٢٠٠٦ |
Java SE 7 | ٢٠١١ |
Java SE 8 | ٢٠١٤ |
جاڤا لە زۆرێک لە بوارەکانی پەرەپێداندا بەکار دەھێنرێت. یەکێ لەو بوارانە مۆبایلی ئاندرۆیدە کە ھەرچەن ناوکەی لینوکس بەکار ئەھێنێت، بەڵام ڕواڵەت و تەواوی پرۆگرامەکانی بە جاڤا نوسراون. ھەروا لە بواری وێبیشدا Java Servlet ڕێگای نوسینی سکریپتە و لەسەر ڕاژەکاری TomCat و ڕاژەکاری دیکە چارەسەر ئەکرێت. جاڤا ھەروەھا لە بواری داتای گەورە BigDataشدا بە بەربڵاوی بەکاردێت بۆ نمونە Hadoop بە جاڤا نوسراوە.
نمونەی پرۆگرامی تەقلیدی سڵاو جیھان! ("Hello World!") دەکرێ بە جاڤا ئاوا بنوسرێت:
class HelloWorldApp { public static void main(String[] args) { System.out.println("Hello World!"); // Prints the string to the console. } }
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاڤا (زمانی بەرنامەسازی) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جاڤا (زمانی بەرنامەسازی), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.