بەرنامەی سڵاو، جیھان بریتییە لە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر کە پەیامی سڵاو، جیھان (یان پەیامێکی ھاوشێوە) نیشان دەدا لەسەر شاشە.
لەبەر ئاسانیی درووست کردنی، وا باوە لە کاتی دەست پێکردن بە فێربوونی زمانێکی بەرنامەسازی ئەو بەرنامەیە درووست بکرێ.بەرنامەکە بەکاردێ بۆ ئاشناکردنی سینتاکسی زمانی بەرنامەسازی بە تازەکاران. ھەروەھا بەکاریش دێ بە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەواو کارکردنی زمانێک یان سیستەمێک.
بەرنامەی "سڵاو، جیھان!" بووەتە دابوونەرێتێک کە یەکەم بەرنامەیە زۆر لە خەڵکی فێری دەبن. لەبەر ئەوەی بە پێی پێویست سادەیە کە ئەو کەسانەی ھیچ ئەزموونێکیان نییە لە بەرنامەسازی کۆمپیوتەر بە ئاسانی تێیبگەن، بە تایبەتی بە یارمەتی و ڕێنیشاندانی مامۆستایەک یان کتێبێک. بە بەکارھێنانی ئەو بەرنامەیە سادەیە وەکو بنچینە، دەکرێ ڕێسا و پرینسپڵەکانی زانستی کۆمپیوتەر یان ڕەگەزەکانی زمانێکی بەرنامەسازی دیاریکراو بۆ نەشارەزاکان شیبکرێنەوە. ھەروەھا بەرنامەسازە ئەزمووندارەکانیش دەتوانن زانیاری زۆر دەربارەی سینتاکس و پێکھاتەی زمانێکی دیاریکراو بە درووستکردنی بەرنامەیەکی "سڵاو، جیھان" وەدەستبخەن.
ھەرچەندە بەرنامەی تاقیکاریی بچووک بوونیان ھەبووە لەوەتەی کۆمپیوتەری پڕۆگرامکراو ھەبووە، داب و نەرێتی بەکارھێنانی دەستەواژەی "سڵاو، جیھان!" وەک پەیامی تاقیکاریی سەرچاوەی گرتووە لە یاداشتێکی ١٩٧٤ ی Bell Laboratories کە لەیەن برایەن کێرنینھان نووسراوە بە ناوی Programming in C: A Tutorial.
main( ) { printf("hello, world \n"); }
بە کوردی:
main( ) { printf("سڵاو، جیھان \n"); }
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەرنامەی «سڵاو، جیھان!» تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەرنامەی «سڵاو، جیھان!», which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.