تەموورە (ھەروەھا تەنبوور، تەموور، تەمبوور، تەمیرە یان تەمۊرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە.
ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەموورە سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.
ئەوترێ کە تەموورە تەڵموور بوە کە بە واتای تەلێکە کە مووری پێ بکرێ واتە تەل+موور. موور شێوە ئاوازێکە بۆ شین گێڕی. سەبارەت بە ناوی ئەم ئامێرە ڕوانگەی جیاواز ھەیە. لە "Grove Dictionary of Music" ھاتووە کە وشەی تەموورە لەگەڵ دەرباز بوونی زەمان بە وشەکانی پاندۆرا (Pandora)، پاندۆلا (Pandola) و ماندۆرا (Mandola) و ماندۆلا (Mandola) و ماندۆلین (Mandoline) دەر ھاتوە.
لە زمانی کوردی و لە ناو کوردان دا تەموورە بە چەن ئامێری جیاواز دەبێژرێت.
بە سەرنجدان لەسەر ئەو پەیکەرە ژەنیارانەی لە ئیلام دۆزراوەتەوە تێ دەگەین کە مێژووی بوونی ئەم ئامێرە دەگاتە زۆرتر لە ٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا. هەڵبەت ئەو سازە هەر دیار نیە چ سازێکە. بەڵام لە تەموورە دەچێ بە شێوەیەکی گشتی، لە بەڵگە مێژووییەکان دا لە ٧ جۆر تەموورە ناو براوە:
فارابی لە کتێبی "الموسیقی الکبیر" لە تەموورەی بەغدادی و تەموورەی خوراسانی ناو دەبات.
شێخ ئەمیری، سەحەری، عابدینی، باباناوسی، سارۆخانی، چەپی، قەتار، شاخوشین، جڵەوشاھی، فەتاح پاشایی، ھەڵپەڕکێ، تەرز
ژەنراوەکانی سەید خەلیل عالی نژاد کە ھێشتا بەر گوێی خەڵک نەکەوتووە، لە دوامین ئاسەوارەکانی زنجیرەی عیرفانی- ھونەری کوردستانە کە تێیدا دابی کۆن و داھێنانی نوێ بە شێوەیەکی سیحراوی یەکانگیر بووە.
ئەسەدوڵای فەرمانی دانیشتووی گەھوارە لە بەناوبانگترین دروستکەرانی تەموورە بوو کە لە سەردەمی قاجارەوە تا ئێستا بەم کارە پەرژاوە.
سەعید زوننووری لە شاری سەحنە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەموورە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەموورە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.