تارا جاف (لەدایکبووی ١٩٥٨) گۆرانیبێژ و مۆسێقازانی کوردی شارەزا لە ھارپ (چەنگ)ە.
تارا جاف چەن ئەلبۆمێکی ھەیە و کۆنسێرتیشی لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان ھەبووە. ئێستا لە بریتانیا لە چەند جێگەیەک بە چەنگ مۆسیقای ئارام دەژەنێ بۆ نەخۆشەکان.
تارا جاف | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٨ |
پیشە | گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن |
لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری بەغدا لەدایک بووە. بنەماڵەکەی لە جافەکانی خەڵکی ھەڵەبجەن. لە بەغدا فێری مۆسیقای کلاسیک و پیانۆ بووە. ساڵی ١٩٧٦ ڕۆشتووە بۆ بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەستی کردووە بە ژەندنی چەنگ. پێش چەنگ، پیانۆ و گیتاری لێ داوە. زۆربەی زانستی مۆسیقاییەکەی خۆی بە دەستی ھێناوە و وانەی مووزیکی نەخوێندووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تارا جاف, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.