بەربەستی ھاکساو (بە ئینگلیزی: Hacksaw Ridge) فیلمێکی جەنگی ژیاننامەیییە لە ساڵی ٢٠١٦ لە دەرھێنانی مێل گیبسۆن و لەلایەن ئەندرۆ نایت و ڕۆبەرت شێنکانەوە نووسراوە و لەسەر بنەمای فیلمی دیکۆمێنتاریی ڕەتکەرەوەی ویژادنە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دەرھێنانی تێری بینێدکتە.
بەربەستی هاکساو | |
---|---|
سەرناو | Hacksaw Ridge |
بابەتی سەرەکی | جەنگی جیھانیی دووەم، شەڕی ئۆکیناوا، conscience |
چەشن | فیلمی ژیاننامەیی، دراما، فیلمی ڕۆمانسی، anti-war film |
ڕۆڵگێڕ | Rupert Gregson-Williams |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئوسترالیا |
زمانی سەرەکی | ئینگلیزی |
دەرھێنەر | مێل گیبسۆن |
سیناریۆنووس | Andrew Knight |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Simon Duggan |
ئێدیتەر | John Gilbert |
دیزاینەری بەرھەمھێنان | Barry Robison |
دیزاینەری جلوبەرگ | Lizzy Gardiner |
ئاوازدانەر | John Debney، Rupert Gregson-Williams |
بەرھەمھێنەر | Paul Currie |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | سەمیت ئینتەرتەینمەنت |
دابەشکەر | سەمیت ئینتەرتەینمەنت، ADS Service، نێتفلیکس |
پێشکەشکراوە بە | دێزمند دۆس |
شوێنی گێڕانەوە | ژاپۆن |
شوێنی وێنەگرتن | Disney Studios Australia، سیدنی، Centennial Park Cemetery |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 84%، 7.2/10، 71/100 |
کەسایەتییەکان | دێزمند دۆس |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ منداڵی خوار دوازدە ساڵ گونجاو نییە |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK) | FSK 16 |
هەڵسەنگاندنی ICAA | Not recommended for minors under 16 |
نرخاندنی فیلم JMK | free from 16 years |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | 16 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | R |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH) | Category V |
وێبگە | https://www.lionsgate.com/movies/hacksaw-ridge |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل، Landau Test |
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێت | For ages 15 and up |
ھەڵسەنگاندنی IFCO | 16 |
فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ئەزموونەکانی جەنگی جیھانی دووەمی دێسمۆند دۆس، پزیشکێکی شەڕکەری ئاشتیخوازی ئەمریکی کە وەک مەسیحییەک، ڕەتیکردەوە چەک یان چەکی ئاگرین بە ھەر جۆرێک بێت ھەڵبگرێت یان بەکاریبھێنێت. دۆس بووە یەکەم کەس کە بەھۆی ویژدانییەوە مەدالیای ڕێزلێنانی پێبەخشرا، بەھۆی خزمەتکردن لە سەرووی بانگەوازی ئەرکەوە لە کاتی شەڕی ئۆکیناوادا. ئەندرۆ گارفیڵد ڕۆڵی دۆس دەگێڕێت، لەگەڵ سام وۆرسینگتۆن و لۆک براسی و تێرێزا پاڵمەر و ھوگۆ ویڤینگ و ڕەچەڵ گریفیتس و ڤینس ڤۆن و ڕیچارد پایرۆس لە ڕۆڵی پاڵپشتدا.
وێنەگرتنی فیلمەکە لە ئوسترالیا لە مانگی ئەیلوول تا کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدرا. فیلمی بەربەستی ھاکساو لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ئەمریکا نمایشکرا و داھاتی ١٨٠٫٥ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا، و ڕەخنەگرانی زۆریان لێ ستایش کرد، دەرھێنانی گیبسۆن و ڕۆڵی گارفیڵد ستایشی تایبەتی بەدەستھێنا. فیلمی بەربەستی ھاکساو لەلایەن دەستەی نیشتمانی پێداچوونەوە و پەیمانگای فیلمی ئەمریکی وەک یەکێک لە دە فیلمە سەرەکییەکانی ساڵی ٢٠١٦ ھەڵبژێردرا، و چەندین خەڵات و پاڵێوراوانی وەرگرت. فیلمەکە شەش پاڵێوراوی ئۆسکاری لە ٨٩ەمین خەڵاتی ئۆسکار وەرگرت، لەوانە باشترین فیلم و باشترین دەرھێنەر و باشترین ئەکتەر بۆ گارفیڵد و باشترین مۆنتاژکردنی دەنگ، خەڵاتی باشترین تێکەڵکردنی دەنگ و باشترین مۆنتاژکردنی فیلمی بەدەستھێنا. پاڵێوراوی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر، و باشترین ئەکتەر، و ١٢ پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکاری ئوسترالی وەرگرت، زۆرینەی بەدەستھێنا، لەوانە باشترین فیلم، باشترین دەرھێنان، باشترین سیناریۆی ڕەسەن، باشترین ئەکتەر بۆ گارفیڵد، و باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ بونیادنان.
ڕۆبێرت شێنکان ڕەشنووسی سەرەتایی و ڕاندال واڵاس کە پێشتر وابەستەی دەرھێنانی فیلمەکە بوو، سیناریۆی فیلمەکەی نووسییەوە. ئەندرۆ نایت سیناریۆی پێداچوونەوەکراوەکەی گرتە ئەستۆ. ھەروەھا بروس دەیڤی ھاوبەشی بازرگانی گیبسۆن فیلمەکەی بەرھەمھێناوە، لەگەڵ پۆڵ کۆری.
وێنەگرتنی سەرەکی لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە، و بۆ ماوەی ٥٩ ڕۆژ بەردەوام بووە، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا کۆتایی ھاتووە. وێنەگرتن بە تەواوی لە ئوسترالیا ئەنجامدرا. فیلمەکە لە ستۆدیۆی فۆکس لە سیدنی دروست کراوە، دوای ئەوەی بەرھەمھێنەران بە توندی بەدوای شوێنەکانی سەرتاسەری وڵاتدا گەڕان. وێنەگرتنی زیاتر لە ویلایەتی نیو ساوس وێڵز ئەنجامدرا.
کیڤن ئۆکۆنێل کە یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا بۆ تێکەڵکردنی دەنگ لەم فیلمەدا دوای ٢١ پاڵێوراو، ڕای گەیاند کە سنووردارکردنی بوودجە ناچاری کردووە دەنگی ئەرشیفی چەکەکانی سەردەمی جەنگی دووەم بەکاربھێنێت.
یەکەم نمایشی جیھانی فیلمی بەربەستی ھاکساو لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦، لە ٧٣ەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز ڕوویدا، کە بۆ ماوەی ١٠ خولەک چەپڵەی بێ وەستانی لێکرا. فیلمەکە لە ئوسترالیا لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەلایەن کۆمپانیای ئایکۆن پرۆدەکشنز، و لە ئەمریکا لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەلایەن لاینزگەیت / سەمیت ئینتەرتەینمنت. لەلایەن کۆمپانیای بڵیس میدیا لە چین لە مانگی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، و لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٧، لەگەڵ کۆمپانیای ئای ئێم گلۆباڵ مامەڵەی لەگەڵ فرۆشتنی نێودەوڵەتیدا دەکرد.
داھاتی بەڕبەستی ھاکساو لە ئەمریکا و کەنەدا ٦٧٫٢ ملیۆن دۆلار و لە وڵاتانی دیکەش ١١٣٫٢ ملیۆن دۆلار بە کۆی گشتی ١٨٠٫٥ ملیۆن دۆلار لە جیھاندا، لە بەرامبەر بوودجەی بەرھەمھێنانی ٤٠ ملیۆن دۆلار.
فیلمەکە شانبەشانی فیلمی دکتۆر سترییەنج و ترۆڵس کرایەوە و پێشبینی دەکرا داھاتی نزیکەی ١٢ ملیۆن دۆلار لە ٢٨٨٦ سینەمادا بەدەستبھێنێت. لە یەکەم ڕۆژیدا ٥٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمیدا ١٥٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لە دوای فیلمی دکتۆر ستڕەینج و ترۆلز پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیسدا. یەکەم دەرکەوتنی فیلمەکە ھاوتای بوو لەگەڵ کردنەوەی دوایین ھەوڵی دەرھێنانی گیبسۆن بە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار، لە فیلمی ئەپۆکالیپتۆی ٢٠١٦ لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا، فیلمەکە ١٠٫٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا (کە تەنھا ٣٠٪) داھاتی بەدەستھێنا و پلەی پێنجەمی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا.
ھەروەھا فیلمەکە لە چین بە سەرکەوتوویی کرایەوە و لە چوار ڕۆژی یەکەمیدا لە بۆکس ئۆفیسدا زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و بە گشتی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەربەستی ھاکساو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەربەستی ھاکساو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.