بانی ماران یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی شۆڕش لە قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق..
بانی ماران | |
---|---|
بە عەرەبی: بانی ماران بە ئینگلیزی: Bani Maran | |
[[File:||200px]] [[File:||200px]] | |
پۆتانەکان: 36°02′46″N 44°22′55″E / 36.04599°N 44.38208°E 44°22′55″E / 36.04599°N 44.38208°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | کۆیە |
ناحیە | ناحیەی شۆڕش |
بەرزایی | ٥٥٧ مەتر (١٬٨٢٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
• سەرجەم | ٣٨٤ کەس |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨ بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ئەم گوندە لە ڕووی دابەشبوونی شوێنی جوگرافیاکەیەوە کەوتووەتە بەشی باشووری خۆراوای شاری کۆیە و بەشی باشووری ناحیەی شۆڕش(دێگەڵە) لە بناری چیای دێدەوان و بەری ڕۆژھەڵاتی بە ستی شرغەیە و وە لەگەڵ ھەریەکە لە گوندەکانی شاخە پیسکەلە ڕۆژھەڵات و بایزئاغا و بەردبڕ لە بەشی باشووری و ھەردوو بانەقەڵات شێخان و بانەقەڵات گەردی لە باکوورییەوە ھاوسنوورە. لە ڕووی پێگەی ئەسترۆنۆمییەوە گوندی بانی ماران دەکەوێتە نێوان ھەردوو بازنەی پانی(٤٥٫٥٤–٣٦٫٠٢)ی باکوورو ھەردوو ھێڵی درێژی (٥٣٫٣١–٤٤٫٢٢)ی خۆر ھەڵات.
ناوچەی کۆیە لە ڕووی جوگرافیای دانیشتووانەوە دەکرێت بە دوو بەشەوە. بەری خۆرھەڵاتی کە چیای ھەیبەت سوڵتان و باواجییە تا وەکو دەگاتە زێی بچووک پێی دەوترێت دەشتی کۆیە و بەشی خۆرئاوای لە چیاکانی عەزیز گاوان و کێشکە و خۆرھەڵاتی دێدەوان بە دانیشتووانەکەی دەوترێت خەڵکی وڵاتی کۆیە وە گوندی بانی ماران یەکێکە لەو چواردە گوندە شێخانییەی کە پێیان دەوترێت خەڵکی وڵاتی کۆیە و مێژوویەکی دووروو درێژی ھەیە لە ساڵی ٩٠٦ی زاینی واتە ١١٠٨ ساڵ بەر لە ئێستا ھەرسێ ھۆزی حەمیدی لە ئاکرێ و کوردە چیایییەکانی داسنی نزیک مووسڵ و ھۆزی بەناوبانگی ھەزەبانی بە سەرکردایەتی (محمد کوری بیلالی ھەزەبانی) لە عەباسییەکان ڕادەکەن بەڵام کاتێ پاشەکشێ دەکەن دەچنە ناوچەی شارەزوور و بەشێک لە داسنییەکان کە یەک ھۆزن لەگەڵ ئێزیدییەکان نزیکەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە ناوچەی بناری چیای دێدەوان لەگەڵ چیای کێرەی ڕەش و ھەردوو دەشتایییە کانی ئەم ناوچەیە نیشتەجێ دەبن و چوار پیاوی ناودار (ھەیدەری عارەب و حەمە بنەوش و ئەحمەدی کامەلا و حەسەنی سلێمان) گوندی بانی ماران ئاوەدان دەکەنەوە و دەیخەنە سەر نەخشە و بەر لە ھاتنی ئەم چوار پیاوە ناو دارە و ئاینی ئیسلامیش لەو گوندە دا ژیان ھەبووە بە ڵگەش بۆ ئەمە بوونی چەندین شوێنەواری دێرینە لە ناوچەکەدا وەک چاکی ھەیاتیخە و شیخ حەمەد و بەردی سپی و بابە حاجی و ئەسحابانوو چەندینی تر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بانی ماران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بانی ماران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.