ئەودیو دیواری باخچەکە کورتە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لەلایەن پاتریک مەکھەیڵەوە بۆ کارتوون نێتوۆرک دروستکراوە.
زنجیرەکە باسی دوو زڕبرا دەکات کە بەناو دارستانێکی نامۆدا گەشت دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێی ماڵەوە، و ڕووبەڕووی جۆرەھا شتی نامۆ و خەیاڵاوی دەبنەوە لە گەشتەکەیاندا. زنجیرەکە لە کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی بەشێک لە نەزانراوەکەی مەکھەیڵەوە وەرگیراوە، بەشێک بەو لە پڕۆگرامی گەشەپێدانی کورتەکانی ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک. ئیلایجا وود و کۆڵن دین دەنگی کەسایەتییە سەرەکییەکانی وێرت و گرێگ دەکەن، و مێلانی لینسکی دەنگی بیاتریس، چۆلەکەیەک، دەکات. ئەودیو دیواری باخچەکە لە ھەفتەکانی ٣ی تشرینی دووەم تا ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا پەخشکرا.
ئەودیو دیواری باخچەکە | |
---|---|
چەشن |
|
دانەر | پاتریک مەکھەیڵ |
وەرگیراو لە | بەشێک لە نەزانراوەکە (٢٠١٣) |
چیرۆک |
|
دەرھێنەر |
|
Creative director(s) |
|
دەنگەکان |
|
ئاوازدانەر(ان) | کۆمپانیای ذە بڵاستینگ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٠ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | پاتریک مەکھەیڵ جێنیفەر فێڵفرێی کەرتس لیلاش بڕاین ئەی میڵەر ڕۆب سۆرچەر |
بەرھەمھێنەر(ان) | پێرنێڵ ھایس |
ماوەی پەخش | ١١ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستودیۆکانی کارتوون نێتوۆرک |
دابەشکەر | بڵاوکەرەوەی تەلەڤیزیۆنی وارنەر بڕۆس. |
پەخش | |
تۆڕ | کارتوون نێتوۆرک |
فۆرماتی وێنە | HDTV (1080i) |
فۆرماتی دەنگ |
|
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ | – ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤
زنجیرەکە یەکەم کورتە زنجیرەی تۆڕەکە بوو. مەکھەیڵ لە ٢٠٠٤دا بیرۆکەکەی بۆ ھات و لە ٢٠٠٦دا بیرۆکەکەی دایە تۆڕەکە. دوای کارکردن لە زنجیرەکانی دیکەی کارتوون نێتوۆرک وەک فلاپجاک و کاتی سەرکێشی، تۆڕەکە ئارەزووی کرد کە مەکھەیڵ ئەڵقەی یەکەم پیشانبدات. ئەڵقەی یەکەم بووە دامەزرێنەر و بەھێزکەری ئەودیو دیواری باخچەکە. بەرھەمھێنانی زنجیرەکە لە ئازاری ٢٠١٤ دەستی پێکرد و زۆربەی لە بێربانک، کالیفۆرنیا کرا، بەڵام زۆربەی وێنەکێشی ستۆریبۆڕدەکان لە شارەکانی تری ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە کاریان دەکرد، لە کاتێکدا ئەنیمەیشنی بەرنامەکە لەلایەن ستۆدیۆی دیجیتاڵ ئیمەیشنی کۆریای باشوورەوە یارمەتیدراوە. ژینگەی ناو زنجیرەکە لە ئەمریکانای نێوان سەدەی ١٩ەم و ٢٠ەمدایە، لەکاتێکدا باکگراوندەکانی ھاوشێوەی تابلۆ گریسایڵییەکان نەخشێنراون.
زنجیرەکە زۆر بە باشی قبوڵکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆنییەوە، کە ستایشی کەش و کەسیاتییەکانی ناو زنجیرەکەیان کرد. لە ٢٠١٥دا، زنجیرەکە خەڵاتێکی ئێمیی بۆ باشترین پڕۆگرامی ئەنیمەیشنی نایابی بردەوە. کتێبێکی کۆمیکی وەن شۆت لە نووسینی مەکھەیڵ بەرھەمھێنرا، کە چوار چاپی لێ دەرچوو.
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ئەودیو دیواری باخچەکە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەودیو دیواری باخچەکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.