خوسرەوی یەکەم یان ئەنووشیرەوان (٥٠١–٥٧٩ی زایینی) بیست و دووەمین شای ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو.
سەردەمی ئەو دەسپێکی سەردەمی زێڕینی ساسانییەکان بوو. ئەو سیستەمێکی کارامەی بۆ کۆکردنەوەی باج دامەزراند و دەستی دایە چاکسازی بواری ئابوور. شا ئەنۆ شیروان ٥٣١ ز تا ٥٧٨ ز = ٤٧ ساڵ ژیاوە
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. |
کیسرای یەکەم (خەسرەو) دوای ئەو ئاژاوەی بەھۆی بزووتنەوەکان باڵی بەسەر وڵات کێشابوو کیسرا دەی ویست چارەسەری بکات بۆیە مافەکانی بۆ خەڵکی گەڕاندنەوە و داواکارییەکانی بەجێ ھێنان دواتر دەستی کرد بە چاکسازی لە زەوی زارەکان بۆ کشتوکاڵی و دروستکردنی پرد و بایەخدان بە زانست و فەلسەفە و لێبووردەی ئایینی و باجی کەم کردەوە لەسەر خەڵکی ئەو کەسانەی کە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان تووشی کارەساتی سروشتی دەبووە لێیان خۆش دەبوو لێژنەیێکی دانا بۆ باجی نوێ ئەمەش بووە ھۆی سەقامگیر و ئاسوودەی بۆ خەڵکی وڵاتەکە
ئەم پاشایە بە دادپەروەرترین پاشای ساسانی دادەنرێ بەڵام بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ڕۆمەکان کاریگەری و زۆرتر بایەخدانی پاشا بۆ ئەو کارانە کەم کردەوە دواترش مردوو ھەر پاشی مردنشی پاشاکانی دوای نەیان توانی ڕۆمەکان لە وڵاتی سووریا و ئەنادۆڵ دەربکەن و کێشەکانی دەوڵەتی ساسانی زۆر بوون و بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ڕۆمەکان ھەردوو دەوڵەتی لاواز کرد تا دواتر لە سەردەمی خەلیفەی دووەم شاری مەدائینی پایەتەخت داگیر کراو کۆتای بە حوکمڕانی ساسانییەکان ھات
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنووشیروان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەنووشیروان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.