ئەحمەد عارف (بەرێنووسی لاتینی: Ahmed Arîf)لەداکبووی ١٩٢٧ لە گەڕەکی خانچەپەکی ئامەد و کۆچکردووی ١٩٩١ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، شاعیرێکی بە رەچەڵەک کوردی باکوورە کە ھۆنراوەکانی بە زمانی تورکی ھۆنیوەتەوە.
ئەحمەد عارف | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢١ی نیسانی ١٩٢٧ ئامەد، تورکیا |
مردن | ٢ی حوزەیرانی ١٩٩١ ئەنقەرە، تورکیا | (٦٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی ناشتن | Cebeci Asri Cemetery |
زمانەکانی ئاخاوتن | تورکی، کوردی |
زمانی نووسین | کوردی |
پیشە | شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان |
پەروەردە | School of Language and History – Geography، Ankara University |
ناوی درووستی ئەحمەد عارف حیکمەت ئۆنال (Ahmed Önal)ـە لە شاری ئامەد (دیاربەکر) گەورەبووە و خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی (سوێرەک)دەست پێکردووە و ناوەندیی لە شاری ئورفا و پاشتر لە شاری (ئەفیون حەسار) تەواو کردووە. خوێندنی زانکۆی لە ئەنقەرە لە بەشی فەلسەفە خوێندووە و پێی تەواو نەکراوە بەھۆی جموجۆڵی سیاسیی و زیندانیکردنی. ساڵی ١٩٥٠ دەگیرێت و دووساڵ زیندانی دەکرێت. بەرھەم وشیعرەکانی ئەجمەد عارف ئەگەرچی بە زمان تورکین، بەڵام بە ھەست و خوستی کوردانە ھۆنراونەتەوە و ژان و ھەنسکی کوردەواریی پێوە دیارە.
شیعرەکان کە بە تورکبن لە ساڵانی ١٩٤٠-١٩٥٥ لە گۆڤارەکانی ئەوسا دێنە وەشاندن. یەکەم پەرتووکی ساڵی ١٩٦٨بە ناوی ((Hasretinden Prangalar Eskittim):کەلەبچەکانم لە حەسرەتی تۆ داڕزاند)ناودەنگێکی زۆری بە دەستھێنا و تا نھا چل جار چاپکراوەتەوە و وەرگێرراوەتە سەر زمانی کوردی. ھەندێک ھەلبەستەکانی لەلایە گۆرانیبێژی کورد ئەحمەد کایا کراوەنەتە گۆرانی. پاش کۆچکردنی ١٩٩١ نووسین و شیعرەکانی کۆدەکرێنەوە کە زۆربەیان لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بە پەرش وبڵاوی بڵاوکرابوونەوە لە دووتوێی پەرتووکێک بە ناوی (Yurdum Benim Şahdamarım: وارێ من شادەمارێ من) ساڵی ٢٠٠٣ چاپ دەکرێت کە ھەندێک لە بەرھەمی بڵاونەکراوەشی لە خۆگرتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحمەد عارف تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەحمەد عارف, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.