ئەبوو سولەیمان یوونسی کاتێب کوڕی سولەیمان کوری کورد کوری شەھریاری کوردی، نووسەر و شاعیر و موسیقارێکی گەورەی دەورانی خۆی بووە.
بابی لە ناوچەیەکی کوردەوارییەوە بەرەوە شاری مەدینە باری کردووە و یونس لەوێ لە دایک بووە و خوێندنی تەواو کردووە و لە بواری نووسەری و شیعر و شاعیریدا ھەڵی داوە و ئیشی دەبیری دیوانی میری مەدینەی پێ سپێراوە. ھاوکات ژەندنی ساز و خوێندنی ئاوازی لە لای مامۆستایانی وەک (معبد) و (ابن محرز) خوێندووە و فێریان بووە. سەفەرێکی بۆ شام کردووە و وەلیدی کوڕی یەزید زۆری خۆشویستووە و کە بووەتە فەرمانڕەوا، لە مەدینە ھێناوییەتییە لای خۆی و تا ھەبووە لە پەنای خۆی ڕای گرتووە و کە کوژراوە، یونس گەڕاوەتەوە مەدینە.
ئەبوو سولەیمان یوونس | |
---|---|
مەرگ | ١٣٥ ی کۆچی مانگی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، شاعیر، موسیقار |
ئەبولفەرەجی ئەسفەھانی، خاوەنی کتێبی (الاغانی)، دەنوسێ: ((یونس دەنگی خۆش بوو، لە ھونەر و زانستی موسیقادا نوێکارییەکی تایبەت بەھۆی بە خۆی ھەبوو، شیعری جوانی دەھۆنییەوە و ڕاو بۆچوونی لە بواری مۆسیقادا جێی متمانەی ھەموان بووە، یەکەم کەسە دەزگاکانی مۆسیقای کردووەتە کتێب و ڕست و ڕێسای بۆ داناوە. ئەبولفەرەج کۆچی یەکجاری ئەبوسولەیمانی دەوری ساڵی ١٣٥ی کۆچی مانگی نووسیوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەبوو سولەیمان یوونسی کاتب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.