ئێوارە یان ئێواران (بە ئینگلیزی: Evening) کۆتایی ڕۆژ و ھاتنی شەوە کە لە دوای کۆتایی دوانیوەڕۆوە دەست پێدەکات، لەکاتێکدا ڕووناکی ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە، تا کاتی خەوتن بەردەوام دەبێت.
ئێواران ساتێکی ڕۆژەکەیە کە لە کۆتایی دوانیوەڕۆوە دەست پێ دەکات تا سەرەتای شەو. ئەو کاتانەی کە ئێوارانی لێ دەست پێدەکات و کۆتایی دێت پشت بە شوێنی جوگرافی و کاتی ساڵ و کلتور دەبەستێت، بەڵام بە گشتی دەستپێکی کاتێکە کە خۆر لە ئاسماندا نزمە و تا کۆتایی بوومەلێڵ بەردەوام دەبێت. لەوانەیە لە کاتژمێر ٥ یان ٦ی ڕۆژەکە دەستپێبکات و تا شەو یان کاتی خەوتن بەردەوام بێت. لەوانەیە بە شێوەیەکی گشتی لەناو خەڵکدا بۆ زانین و لەخۆگرتنی سات و نیگای دوا دوانیوەڕۆ بەکاربھێنرێت تا کەمێک پێش خۆر ئاوابوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێوارە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێوارە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.