ئەبوو داوود سولەیمان کوڕی حەسسان ناسراو بە ئیبن جولجول (عەرەبی: سليمان بن حسان ابن جلجل) پزیشکێکی ئەندەلووسی موسڵمانە.
ئیبن جولجول | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٩٤٣ کۆردۆبا (ئیسپانیا)، ئیسپانیا |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٩٩٤ | (٥١ ساڵ ژیاوە)
پیشە | pharmacologist |
ئایین | ئیسلام |
ئیبن جولجول لە ساڵی (٣٣٢ کۆچی/٩٤٣ زایینی) لە قورتوبە لە دایک بووە، مێژوونووس و پزیشکێکی زۆر شارەزا بوو بە چارەسەر کردن، زیرەک لە پیشەسازی پزیشکی، هەروا لە دەرمانە تاکەکان، کتێبێکی نووسیوە کە ناوبانگێکی گەورەی دەرکرد، ئەویش بریتیە لە کتێبی (طبقات الأطباء والحكماء) یەکێکە لە کتێبە گرنگەکان. ئەو گرنگی زۆری بە کتێبی (الحشائش) داوە کە بەرهەمی (Dioscorides)ـە کە کاری لەسەر کردووە و شەرحی کردووە و لێدوانی لەسەر دواە، بە تایبەتی لەسەر ناوەکانی دەرمانەکان، وەرگێڕانیشی ئەنجامداوە.
کتێبێکی زۆر گرنگی نووسیوە، لە قاهیرە بڵاو کراوەتەوە و لە بەیروت لە چاپ دراوەتەوە، ئیبن جولجول لە پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژەی بە چەند سەرچاوەیەک کردووە وەکو: کتێبی (الألوف) و (القراونقة).
ئیبن جولجول بەرهەمی تریشی هەیە لەوانە:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیبن جولجول, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.