ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ (بە فینلاندی: Kesäolympialaiset 1952) کە بەفەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پازدەھەم ناسراوە و ئۆڵۆمپیادی ھێلسینکی ١٩٥٢شی پێ دەوترێت، چەند چالاکییەکی نێودەوڵەتیی فرەوەرزشی بوون کە لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٥٢ لە ھێلسینکیی پایتەختی فینلاند بەڕێوە چوو.
دوای ئەوەی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٣٨ ڕای گەیاند کە بەھۆی بەردەوامیی جەنگیان لەگەڵ چین ناتوانن میوانداریی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٤٠ لە تۆکیۆ بکات، ھێلسینکی ھەڵبژێردرابوو بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٤٠ کە دواتر بەھۆی جەنگی جیھانیی دووەمەوە ھەڵوەشایەوە. لە کۆتاییدا تۆکیۆ لە ساڵی ١٩٦٤ میوانداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد و لەندەن میوانداریی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٤٨ی کرد، ساڵی ١٩٥٢ دوایین جارە کە دوو خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەسەر یەک لە ئەورووپا بەڕێوە بچێت. ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٥٢ دواتریش ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٥٢ کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ ئەنجام درا دوو ئۆڵۆمپیادی یەک لەدوای یەکبوون کە لە باکووری ئەورووپا بەڕێوە چوون. یەکێتیی سۆڤیەت، کۆماری گەلی چین، ھۆنگ کۆنگ، ئیندۆنیزیا، ئیسرائیل، تایلەند و سارلاند بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیاندا بەشداریی ئۆڵۆمپیادیان کرد. وەرزشوانانی ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕ و کۆی گشتیان بەدەست ھێنا.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | فینلاند |
جێ | Helsinki Olympic Stadium، ھێلسینکی |
پاشکۆ | ئۆڵۆمیادی ھاوینەی ١٩٤٨ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦ |
ژمارەی چاپ | 15 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٩ی تەممووزی ١٩٥٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣ی ئابی ١٩٥٢ |
Officially opened by | Juho Kusti Paasikivi |
Oath made by | Heikki Savolainen |
Torch lit by | Paavo Nurmi، Hannes Kolehmainen |
بەشداربوو | Grigory Novak، Carl Forssell، Arne Ljungqvist |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/helsinki-1952 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1952/ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.