ئاردا گولەر

ئاردا گولەر (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٥) یاریزانێکی پیشەگەری تورکییە کە لە ڕۆڵی ناوەڕاستکار یاری بۆ یانەی لا لیگای ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا دەکات.

ئاردا گولەر
ئاردا گولەر
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٤-٢٠١٩ گێنچلەربیرلی
٢٠١٩-٢٠٢١ فەنەرباغچە
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٢١-٢٠٢٣ فەنەرباغچە ٣٢ (٧)
٢٠٢٣- ڕیال مەدرید ٥ (1)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢١-٢٠٢٢ تورکیا ١٠ (٤)
2022– تورکیا 6 (1)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 15:07, 16 March 2024 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 22:59, 26 March 2024 (UTC)

کاروانی تۆپی پێ

دەستپێک

لە ٢٠١٤، گولەر کاروانی لاوی لە یانەی گێنچلەربیرلی بەسەربرد کە دەکەوێتە ئەنقەرە. لە ٢٠١٩، گولەر پەیوەندی بە یانەی لاوانی فەنەرباغچەوە کرد.

فەنەرباغچە

لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، گولەر گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ فەنەرباغچە واژۆکرد. ئەو لەو کاتە بە یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکان دەناسرا.

وەرزی ٢٠٢١-٢٢

گولەر یەکەم یاریی پیشەگەری وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا لە بەرامبەر یانەی فینلەندی هێلسینکی لە قۆناغی گەیشتن بە خوولی ئەوڕووپای ٢٠٢١-٢٢. یارییەکە لە یاریگای شوکرو ساراکۆگڵو بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی ١-٠ بۆ فەنەرباغچە کۆتاییهات. سێ ڕۆژ دواتر، گولەر بەشداری لە خوولی سوپەری تورکیا کرد. یارییەکە بە یەک گۆڵ کۆتاییهات لە خوولەکی ٨٩ی یارییەکە، گولەر ئەسیستی گۆڵەکەی کرد کە لەلایەن میها زاج تۆمارکرا.

گولەر لە وەرزی ٢٠٢١-٢٢ کاتی زیاتری پێبەخشرا بۆ یاریکردن. لە ئازاری ٢٠٢٢، گولەر بووە لاوترین یاریزانی فەنەرباغچە کە گۆڵ لە یارییەکی خوولی ناوخۆی تورکیادا تۆماربکات. گولەر سێ هەفتە بەر لە یارییەکە بووبوو بە ١٧ ساڵ. تاوەکوو ئایاری ٢٠٢٢، گولەر توانی لە تێکڕای ٢٥٥ خوولەکدا ٣ گۆڵ و ٣ ئەسیست تۆماربکات. لەگەڵ ئەو دەستپێکە تۆکمەیەی گولەر لە سەرەتای کاروانی تۆپی پێیدا، ئەو توانی سەرنجی گەلێک لە یانە ئەوڕووپییەکان بۆ خۆی ڕابکێشێت، لەوانە: ئارسناڵ، لیڤەرپوول، بایەرن میونشن، بۆروسیا دۆرتموند، بارسێلۆنا، و پاریس سان جێرمان. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢، یانەی فەنەرباغچە ڕایانگەیاند کە گرێبەستێکی سێ ساڵەیان لەگەڵ گولەر واژۆکردبوو.

وەرزی ٢٠٢٢-٢٣

لە دەستپێکی وەرزی ٢٠٢٢-٢٣، دوای بەجێهێشتنی مەسعوود ئۆزیل، گولەر ژمارە ١٠ی وەرگرت. ژمارەکە مانایەکی تایبەتی هەیە لە نێو هەوادارانی فەنەرباغچە، چونکە بەشێک لە ئەفسانەکانی یانەکە ژمارەکەیان پۆشیوە، وەک لە ئالێکس دی سۆزا و جەی-جەی ئۆکۆچا دەبینرا. گولەر یەکەم یاری وەرزەکەی بەرامبەر یانەی قاسم پاشا بوو، توانی دوو گۆڵ لە تەنها ٢١ خوولەکدا تۆماربکات. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە یارییەک بەرامبەر دینامۆ کیڤ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی لە خوولێکی ئەوڕووپی تۆمارکرد، و توانی ئەسیستێکی کرد. یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.

لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە یاریی کۆتایی جامی تورکیا بەرامبەر ئەستەمبۆڵ باشەکشێهیر، گولەر خەڵاتی پیاوی یارییەکەی پێدرا و یارییەکە بە بردنەوەی فەنەرباغچە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.

لە ٦ی تەممووز، گولەر لە ئینستاگرام ڕۆیشتنی خۆی لە یانەی فەنەرباغچە ڕاگەیاند.

ڕیال مەدرید

لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣، ڕیال مەدرید گرێبەستێکی ٦ ساڵەیان لەگەڵ گولەر واژۆکرد، گرێبەستەکە تاوەکوو حوزەیرانی ٢٠٢٩ دەخایەنێت. ڕیال مەدرید بە بڕە پارەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکەی کڕی، ئەو بڕە پارەیە ٢.٥ ملیۆن زیاتر بوو لە پێویست بۆ کڕینی گولەر. گولەر داوای لە ڕیال مەدرید کردبوو کە بڕە پارەیێکی زیاتر ببەخشن، وەک ڕەخساندنی یارمەتی بێت بۆ یانە کۆنەکەی.

لە درەنگانی ٢٠٢٣، دوای زنجیرەیەک لە پێکان، گولەر یەکەم یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی ئاراندینا لە جامی شای ئیسپانیادا ئەنجامدا، و بەشداری لە بردنەوەیە ٣-١ەکە کرد.

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، گولەر یەکەم جامی لەگەڵ ڕیال مەدرید بردەوە کە ئەویش جامی سووپەری ئیسپانیا بوو، یارییەکە بە ئەنجامی ٤-١ لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید لەسەر بارسێلۆناوە کۆتاهات.

گولەر یەکەم یاری خۆی لە لا لیگادا لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا کرد، یارییەکە لە دژی لاس پالماس بوو. گولەر وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یارییەکە و شوێنی ڕۆدریگۆی گرتەوە.

لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، لە بردنەوەیەکی ٤-٠ بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکە تۆمارکرد، لە چوارەمین خوولەکی زیادکراودا، ٥ خوولەک دوای هاتنی بۆ ناو یارییەکە.

کاروانی نێودەوڵەتی

گولەر لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیای ژێر تەمەن ٢١ ساڵان کردووە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، گولەر یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی پلەی باڵای تورکیا ئەنجامدا. یاریێکی دۆستانە بوو بەرامبەر کۆماری چیک و تورکیا ٢-١ بردیانەوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی بۆ تورکیا تۆمارکرد، لە یاری گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٤ بەرامبەر وێڵز.

شێوازی یاریکردن و ناوبانگ

گولەر یاریزانێکی چەپەیە و وەک ناوەڕاستکار یاریدەکات و دەتوانێت لە باڵی ڕاستیش یاری بکات. قاچی چەپی بەکاردێنێت بۆ شووتکردن و پاسدان. بە گوێرەی ماڵپەڕی هوسکۆرد بێت، گولەر یاریزانێکی لێهاتووە و لە لێدانی ڕاستەوخۆ و گۆشەدا توانایەکی بەرزی هەیە، هاوکات گولەر لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بە "مێسیی تورکی" ناسراوە. ئالێکس دی سۆزای کاپتن و ئەفسانەی فەنەرباغچە یاریزانێکی ئیلهامبەخش بووە بۆ گولەر. گولەر جگە لە ڕۆڵی ناوەڕاست، کاریگەری زۆری لێدەبینرێت لە بەرگریدا.

گولەر لە تورکیا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە بەهۆی ئەو چەند ساڵەی کە لەگەڵ فەنەرباغچە بەسەریبردبوو. ئەو بووەتە یاریزانێکی نموونەیی لە ناو منداڵاندا.

ئامارەکان

یانە

    ھەتا ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤
یاری و گۆڵەکان بۆ یانە، وەرز و خوولەکان
یانە وەرز خوول جامی نەتەوەیی جامی کیشوەری زیاتر تێکڕا
ئاستی پلە یەک یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
فەنەرباغچە ٢٠٢١-٢٢ خوولی سوپەری تورکیا ١٢ ٣ ٠ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ١٦ ٣
٢٠٢٢-٢٣ خوولی سوپەری تورکیا ٢٠ ٤ ٥ ١ ١٠ ١ ٠ ٠ ٣٥ ٦
تێکڕا ٣٢ ٧ ٥ ١ ١٤ ١ ٠ ٠ ٥١ ٩
ڕیال مەدرید ٢٠٢٣-٢٤ لا لیگا ٥ ١ ١ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٧ ١
تێکڕای تەواو ٣٧ ٨ ٦ ١ ١٤ ١ ١ ٠ ٥٨ ١٠

نێودەوڵەتی

    ھەتا ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤
ئەو یارییانەی تێیدا بەشداریکرووە و گۆڵی تۆمارکردووە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی
هەڵبژاردەی تۆپی پێ ساڵ یاری گؤڵ
تورکیا ٢٠٢٢ ١ ٠
٢٠٢٣ ٣ ١
٢٠٢٤ ٢ ٠
تێکڕا ٦
پێڕستی ئەو گۆڵە نێودەوڵەتییانەی کە لەلایەن ئاردا گولەر تۆمارکراون.
ژمارە بەروار یاریگا یاری بەرامبەر گۆڵ ئەنجام خوول
١ ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یاریگای سامسۆن، تورکیا ٤ ئاردا گولەر  وێڵز ٠-٢ ٠-٢ قۆناغی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٤

خەڵاتەکان

فەنەرباغچە

  • جامی تورکیا: ٢٠٢٢-٢٣

ڕیال مەدرید

  • جامی شای ئیسپانیا: ٢٠٢٣-٢٤

سەرچاوەکان

Tags:

ئاردا گولەر کاروانی تۆپی پێئاردا گولەر کاروانی نێودەوڵەتیئاردا گولەر شێوازی یاریکردن و ناوبانگئاردا گولەر ئامارەکانئاردا گولەر خەڵاتەکانئاردا گولەر سەرچاوەکانئاردا گولەرلا لیگایانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەدئۆسترالیاسیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانناتالیا دایەرسەددام حوسێنکارەبانازم حیکمەتبانکی ڕەشیدجەلال تاڵەبانیدووەمین شەڕی کوردانی عێراقکۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتسشۆپپارێزیئاڵەکۆکحیزبوڵڵای لوبنانسلۆڤێنیاھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢ئایزک نیوتنمێشککەعبەپارێزگای کرماشانسەگڕووسەکانناوکەیەکگرتنجووڵەڕەپبوونی کێرسێکسعومانمەلاریامایکرۆسۆفت ئەکسێسکونەڕەشچیچانسەڵاحەددینی ئەییووبیعەبدولقادری گەیلانیسەرینحەنەفیناتۆجوانیناسیئینسایکڵۆپیدیاجامی جیھانیی فیفافریدریش نیچەمەروون فایڤنامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیشۆڕشی ئەیلوولمایکرۆسۆفت ئۆفیس٥٠٥ (ژمارە)کەلووی شێر٦٢٢ (ژمارە)خوێن مەیینقانوون لە پزیشکیداموعەمەر قەزافیکۆماری ئاراراتچوارینەکانی خەییامقەزای دووبزکوردی (شاعیر)کەرکووک تیڤیھەرزەکاریکیمیابارانی ھەڵەبجەھونەرنیکۆڵ کیدمنزمانی عەرەبیمەککەجەمال سورەیاسوپای ئازادی سووریاسیروان بارزانیخەڵاتی گرامی٢٧٨ (ژمارە)ئایینی زەردەشتیبەردە ڕەشەکەدوورگەی نۆرفۆلکئیندۆنیزیا🡆 More