ڕۆدریگۆ

ڕۆدریگۆ سیلڤا دی گۆس (بە پۆرتۆگالی بەرزایلی:  ; لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمy ٢٠٠١)، بە سادەیی بە ڕۆدریگۆ ناسراوە، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک ھێرشبەر بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەی بەڕازیل یاری دەکات.

ڕۆدریگۆ
ڕۆدریگۆ
ئەزموونی گەنجی
٢٠١١–٢٠١٧ سانتۆس (لاوان)
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧–٢٠١٩ سانتۆس ٤١ (٩)
٢٠١٩– ڕیاڵ مەدرید ١٠٤ (١٣)
٢٠١٩ یانەی کاستیای ڕیال مەدرید ٣ (٢)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧–٢٠١٨ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل(خوار ١٧)بەڕازیل خوار١٧ ٤ (٣)
2018–2019 Brazil U20 10 (3)
2019– Brazil U23 6 (1)
2019– Brazil 13 (1)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 23:18, 2 May 2023 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 23:04, 25 March 2023 (UTC)

ژیانی وەرزشی یانەکان

لەگەڵ سانتۆس

ڕۆدریگۆ 
ڕۆدریگۆ لە ساڵی ٢٠١٨

ڕۆدریگۆ لە شاری ئۆساسکۆ لە ویلایەتی ساوپاولۆ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی دە ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی لاوانی سانتۆسەوە کردووە، سەرەتا لە تیپی فوتساڵدا دانراوە پاشان لە مانگی ئازاری ٢٠١٧، لەگەڵ یاریزانی ئاسایی تیپی یەکەم لە پیرۆ بۆ یارییەکی جامی لیبرتادۆرێس بەرامبەر سپۆرتینگ کریستاڵ، لەلایەن بەڕێوەبەری یانەکەوە دۆریڤاڵ جونیۆر بانگھێشتکرا بۆ تیپی یەکەم بۆ تەواوکردنی مەشقەکان.

لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ سانتۆس گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزان ڕۆدریگۆ بۆ یانە شاھانەیییەکە، دواتر یاریزانە لاوەکەی سانتۆس لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە کرد و تا ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵدا واژوو کرد ئەو بڕە پارەیەی کە لەسەری ڕێککەوتن ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بووە.

لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩، ڕۆدریگۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیمەکەدا ئەنجامدا و توانی یەکەمین گۆڵی خۆی لە خولەکەدا بەرامبەر ئۆساسۆنا تۆمار بکات، دواتریش یەکەم ھاتریکی خۆی تۆمارکرد لە ٦ی تشرینی دووەم ئەسیستێکی بۆ یانەکەی دا کە تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣٠١ ڕۆژ بوو، بەرامبەر گالاتاسارای لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠ی چامپیۆنزلیگدا کە یارییەکەیان بە ئەنجامی ٦–٠ بردەوە، ڕۆدریگۆ دووەم لاوترین یاریزانە تا ئێستا ھاتریکی لەم پێشبڕکێیەدا تۆمارکردبێت، ھاوکات یەکەم یاریزانە کە لە سەدەی بیست و یەکەمدا لەدایک بووە و لە پاڵەوانێتییەکەدا گۆڵ تۆمار بکات، لە وەرزی یەکەمیدا توانی ١٩ یاری ئەنجام بدات، لەکاتێکدا تەنھا دوو گۆڵی تۆمارکرد، چونکە ڕیال مەدرید نازناوی لالیگای ٢٠١٩–٢٠ی بەدەستھێنا، لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ڕۆدریگۆ گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد بە ئەنجامی ٣–٢ لە ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢٠٢١.

لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢، دوای ئەوەی وەک یاریزانێکی یەدەگ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٢١–٢٢ بەرامبەر چێڵسی ھاتە ناو یاریگا، بە لێدانی سزا گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەی گەیاندە کاتی زیادکراو، دواتریش کەریم بنزیمە گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد، بەمەش ڕیاڵ مەدریدی سەرخست بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، لە ٣٠ی نیسان، ڕۆدریگۆ یارمەتیدەرێکی باشی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو بۆ بەدەستھێنانی ٣٥ھەمین نازناوی لالیگا، دوای ئەوەی دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 4-0. لە ٤ی ئایاردا لەکاتێکدا لە یاریی چووندا بە ئەنجامی ١–٠ دۆڕابوون، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی (٣–٥ بە کۆی گشتی)یارییەکەیان بردەوە، کاتێک توانی دوو گۆڵ لە نێوان خولەکەکانی ٨٩ و ٩١ تۆمار بکات و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی نارد بۆ کاتی زیادکراو، دواتریش لە کاتی زیادکراودا کەریم بێنزیما بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی ٣–١ بردەوە، بەمەش یانەی ڕیال مەدرید توانی بە کۆی گشتی ٦–٥ گۆڵ سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر لیڤەرپوول و لە کۆتاییدا پاڵەوانێتییەکە بباتەوە. دوای بردنەوەی گۆڕانکاری بەرامبەر سیتی و بەشدارییەکانی دیکەی بردنەوەکانی ئەم دوایییە لە کۆتا خولەکدا، کاریگەرییەکانی ڕۆدریگۆ لەسەر تیپەکە ستایش کرا سەرەڕای تەمەنی گەنجی و بە خێرایی بوو بە پاڵەوانێکی نوێ لە مەدرید.

دەستکەوتەکان

لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

سەرچاوەکان

داڕێژە:Brazil squad 2022 FIFA World Cup

Tags:

ڕۆدریگۆ ژیانی وەرزشی یانەکانڕۆدریگۆ دەستکەوتەکانڕۆدریگۆ سەرچاوەکانڕۆدریگۆتۆپی پێھێرشبەر (تۆپی پێ)ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیلیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فریدریش نیچەنامەی داواکاریشانشینی یەکگرتووسیفەتی بە توخم بەستراوسیدەکانئەمپێرکۆمپیوتەربەنداوی دەربەندیخانڕەپبوونی کێرکۆمۆنیزمبەکالۆریۆسخەمۆکیسەرژمێریی دانیشتووانلا لیگاکوردیی ناوەندیسنەتوندوتیژی خێزانیمیچالیس چارالامپیدسلەتیف ھەڵمەتمەلا یووسفی گڵێجاڵئەحمەدی خانیئاڵای کوردستانبانکی ئیسلامیمەککەپارێزگاکانی کوردستانکفریگالیلێو گالیلەیجەنگی جیھانیی یەکەمبازرگانیی ئەلیکترۆنیکیھەڵبژاردەی تۆپی پێی دانمارککۆپا ئەمریکامەسروور بارزانیقوبرس١٩٩٧دڵدار٢٢ی ئازاریەکتاپەرستی لە ئیسلامدابێکاریئەسپعەلائەدین سەججادیپانپانۆکێنێرگزکێری مرۆڤ٢٠٠٥سەنا بەرزنجیچینحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانتووماج ساڵحیسێومۆناکۆھێرشی ھۆڵی کرۆکۆس سیتیسەڵاحەددینی ئەییووبیتۆپی سەبەتەسەید قوتبعەبدولسەلام بارزانیگۆگۆریۆقەزای شارباژێڕکتێبخێزان.gdکارڵ گۆستاف یۆنگئیسلامشیعری نوێی کوردیقەزای سۆرانجووڵانەوەی نەوەی نوێشەمسی تەورێزیمەلا کرێکارمافی مەدەنی و سیاسیمحەممەد حاجی مەحموودپاکستانشانشینی کوردستانکاکەییفەقێ ئەحمەدی دارەشمانە🡆 More