کڵێسای سانتۆ دۆمینگۆ کڵێسایەکی کاسۆلیکییە لە ناوەندی مێژوویی شاری کیتۆی پایتەختی ئیکوادۆر.
کۆمەڵگەی خانەقا و کڵێسا و کەنیسە دەکەوێتە سەر پلازا دی سانتۆ دۆمینگۆ کە خۆی بەناوی کڵێساکەوە ناونراوە.
دروستکردنی لە ساڵی ١٥٤٠ دەستی پێکرد، کاتێک شوێنەکە بۆ کۆمەڵگەی باوکانی دۆمینیکان تەرخانکرا؛ دواتر و دوای ئەوەی کەنیسەیەکی کاتی دروست کرا، پلانە یەکلاکەرەوەکانی پەرستگاکە کە تا ئێستاش بەردەوامن لە ساڵی ١٥٨١ لەلایەن تەلارساز فرانسیسکۆ بێسێرا داڕێژران. دوای مردنی بێسێرا، کارەکە کەوتە دەستی باوک ڕۆدریگۆ مانریکی دی لارا؛ دەروێش ئەنتۆنیۆ ڕۆدریگێز بەرپرسی کارەکانی خانەقاکە بوو، لەکاتێکدا دەروێش خوان مانتیلا بەرپرسی تەواوکردنی کارەکانی کڵێساکە بوو لە ساڵی ١٦٨٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کڵێسای سانتۆ دۆمینگۆ، کیتۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کڵێسای سانتۆ دۆمینگۆ، کیتۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.