یەڤگینی ماکسیمۆڤیچ پریماکۆڤ (٢٩ی تشرینی یەکەم ١٩٢٩ – ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥) سیاسەتمەدارێکی ڕووسی بوو کە وەک سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا دەستبەکار بوو لە ١٩٩٨ بۆ ١٩٩٩.
بەدرێژایی پیشەکەی، ھەروەھا وەزیری دەرەوە، قسەکەری باڵای یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریش بوو. پریماکۆڤ کەسێکی ئەکادێمی (عەرەبناس) بوو و ئەندامی ئەکادیمیای زانیاریی ڕووسی بوو.
یەکێک لە نوسراوە گرنگەکانی پریماکۆڤ کتێبی «ڕووسیا و عەرەبەکان: پشت پەردەی ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی ساردەوە تا ئێستا» کە تێیدا ڕۆڵی تەواوی خۆی، سەرەتا وەک ڕۆژنامەنووسی پراڤدا کە سەرۆکایەتیی ڕووسیا بەتایبەتی گوێ لە ڕاپۆرتەکانی دەگرن، لەگەڵ سیاسەتمدارانی کورد لە ٧٠کان و کاتی گەڕانەوەی مەلا مستەفا دەکات. لە کتێبەکەیدا وردەکاریی سەردانەکانی، تێیدا دەردەکەوێت کە بەیانی ١١ی ئازار ئەم دەستی تەواوی تێیدا ھەبووە و ڕاکانی لای مەلا مستەفا جێگای پێزانین بووە. ھەر لەم کتێبەدا گۆڕانکارییەکانی ٢٠٠٣ و دواتریش وردەکاریی ویستی زۆرینەی خەڵکی کورد بۆ جیابوونەوە لە عێراق بەڵام نەبوونی بزووتنەوەیەکی سیاسی کە خواستی ئەمە بێت بە ڕوونی نووسیوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەڤگینی پریماکۆڤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یەڤگینی پریماکۆڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.