ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بوروندی نوێنەرایەتی بوروندی دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بوروندییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات.
پێشتر بوروندی زۆر نزیک بوو لە سەرکەوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٩٤، لە پلەی ئۆفدا تەنھا بە لێدانی سزا بە گینێ دۆڕا؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩، بۆ یەکەمجار سەرکەوت، و بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد لە لە کۆمەڵەی دووەم جێگیر بوو، بەڵام ھەموو یارییەکانی دۆڕاند و لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەبێ ئەوەی یەک گۆڵی تۆمار بکات دەرکرا. بوروندی لە ساڵی ١٩٧١ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بوروندی دروست کراوە. یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٧٦ بەرامبەر سۆماڵیا بوو کە بە ئەنجامی ٢–٠ یارییەکەی دۆڕاند. دوای دۆڕاندنەکەی لە یاری گەڕانەوەدا بە ئەنجامی ١–٠، بوروندی سەرکەوت بۆ ئەوەی لە قۆناغی داھاتوودا ڕووبەڕووی میسر ببێتەوە و تێیدا بە کۆی گشتی بە ئەنجامی ٥–٠ دۆڕا و لە یاریگاکان دوورخرایەوە. حەڤدە ساڵ دەخایەنێت تا بوروندی یارییەکی تری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئەنجام بدات.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی بوروندی | |
---|---|
وڵاتی وەرزش | بوروندی |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | بوروندی |
خاوەن | Fédération de Football du Burundi |
وێبگە | http://ffb.bi/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | BDI |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بوروندی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.