بەرەبەیانی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەمریکا و بەریتانیا بە پشتیوانیی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا، نیوزلەندا، ھۆڵەندا و کۆریای باشوور، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن دەست پێ کرد، ئەمەش ڕۆژێک دوای بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھات کە ئیدانەی دەستدرێژیی حوسییەکانی کرد لە دەریای سوور.
ھێرشە مووشەکییەکانی ٢٠٢٤ بۆ سەر یەمەن | |
---|---|
شوێن | دەریای سوور، بابوولمەندەب، یەمەن |
ڕێکەوت | ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
ئامانج | حووسییەکانی یەمەن |
جۆری ھێرش | ھێرشی مووشەکی، مووشەکی بالیستیکی، ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان |
مردن(ەکان) | ٧ |
بریندارەکان | ٦ |
ھێرشبەران | ئەمریکا بەریتانیا پشتیوانان: ئوسترالیا بەحرەین کەنەدا ھۆڵەندا |
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕای گەیاند، کە پێشوەختە فەرمانی ھێرشەکانی داوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش، ڕیشی سووناک، کابینەکەی کۆ کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە بەشداریکردنی بەریتانیا بدات لە ھێرشەکاندا. ئەم ھێرشانەش لە وەڵامی ھێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور ئەنجام دران، حووسییەکان ئەم ھێرشانەیان بۆ پشتیوانیی فەلەستین بوو لە شەڕی ئیسرائیل‒حەماس.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرشە مووشەکییەکانی ٢٠٢٤ بۆ سەر یەمەن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.