ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگای شاھانە یان (FRS, ForMemRs و HonFRS) خەڵاتێکە دەبەخشرێت بە کەسانی کۆمەڵگای شاھانەی لەندەن لەلایەن دادوەرەکانی کۆمەڵگای شاھانەوە، بەم کەسانە دەبەخشرێت کە بەشداری و ڕۆلێکی گرنگیان گێراوە لە باشتر کردن گەشەپێدانی زانیاری سروشتی بوارێک لەناویاندا، ماتماتیک، ئەندازیاریی زانستی، پزیشکی زانستی
ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگای شاھانە | |
---|---|
سپۆنسەر | کۆمەڵگای شاھانە |
ڕێکەوت | ١٦٦٣ |
شوێن | لەندەن |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
ژمارەی تەواوی ھاوپۆلەکان | بە نزیکەیی ٨ ھەزار کەس (1,707 living members)(June 2019) |
وێبگەی ڕەسمی | royalsociety |
ھاوپۆلنشینی کۆمەڵگاکە بە یەکێک لە کۆنترۆین ئەکادیمیا ناسراوە کە تا ئێستاش بەردەوامە کە خەڵاتەکەی شکۆ و شانازایەکی بەرچاوە، بەخشراوە بە زۆر زانستخواز لە تەواوی مێژووەکەییدا لەناویاندا: ئایزاک نیوتن (لە ١٦٧٢)، چارڵز داروین (لە ١٨٣٩)، مایکل فارادەی (لە ١٨٢٤)، ئێرنست ڕەدەرفۆرد (لە ١٩٠٣) سرینیڤاسا ڕامانوجا (لە ١٩١٨) ئەلبەرت ئایینشتاین (لە ١٩٢١)، پۆل دیراک (لە ١٩٣٠) سوبرمانیان چەندرسێیکا (لە ١٩٤٤)دۆرۆسی ھۆدگکین (لە ١٩٤٧)ئەلن تیورینگ (لە ١٩٥١) لیز مایتنێر (لە ١٩٥٥) و فڕانسس کریک (لە ١٩٥٩)، بەم دوایانەش ھاوپۆلەکانی وەک ستیڤن ھاوکینگ (لە ١٩٧٤) دەیڤد ئاتنبۆرۆ (لە ١٩٨٣)، تیم ھەنت (لە ١٩٩١) ئیلیزابێت بلاکبێرن (لە ١٩٩٢)، تیم بێرنەرز لی (لە ٢٠٠١) ڤێنکاترامان ڕاماکریشنان (لە ٢٠٠٣)، عەتا ئەلرەحمان (لە ٢٠٠٦)، ئەندرێ گایم (لە ٢٠٠٧)، جەیمس دیسۆن (لە ٢٠١٥) ئەجای کومار (لە ٢٠١٥)، سوبھاش کۆت (لە ٢٠١٧) ئیلۆن مەسک (لە ٢٠١٨) لەنێوان ٨ ھەزاری تر. لەناویاندا تیابووی زیاتر لە ٢٨٠ لە وەرگیرانی خەڵاتی نۆبێل لەوەتەی ١٩٠٠وە، لەوەتەی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، بە نزیکەیی ١٦٨٩ ھاوپۆلی زیندوو ھەیە؛ کە ٦٠ دانەیان وەرگری خەڵاتی نۆبێلن
خەڵات یان پاداشتی ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگای شاھانە بەگوێری گاردیان وەک «خەڵاتێکی ھەمیشەیی یەکسانبووی بە خەڵاتی ئۆسکار» پێناسەکراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.