گوڵەبەڕۆژە

Helianthus annuus
گوڵەبەڕۆژە
گوڵەبەڕۆژە
Scientific classification
Kingdom:
Plantae
Division:
Angiospermae
Subdivisio:
Eudicots
Class:
Asterids
Order:
Asterales
Family:
Asteraceae
Subfamily:
Helianthoideae
Tribe:
Heliantheae
Binomial name
Helianthus annuus
L.

بەهای خۆراكی

بەهای خۆراكی تۆوی گوڵەبەڕۆژە (Sunflower seeds) لەوەدایە كە رێژەیەكی بەرزی ماددە فایتۆستیرۆلەكان (Phytosterols) لەخۆدەگرێت كە دەگاتە (٢٧٠ - ٢٩٠ ) میللیگرام لە هەر (١٠٠)گرامێک دا، فایتۆستیرۆلەكان ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن دادەبەزێنن، هەروەها بەرگری لەش بەرانبەر بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەهێز دەكات.

گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەكی باشە بۆ (ڤیتامین E) كە لە لەش دا باشترین ماددەی دژەئۆكسانە كە لە چەوریدا بتوێتەوە، (ڤیتامین E) لە هەموو بەشەكانی لەشدا دەخولێتەوە و دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals كاردەكات، ئەم ماددە سەربەستانە ئەگەر هاوسەنگ نەكرێنەوە بە ماددەیەكی دژەئۆكسان، ئەوا زیان بە پەردەی خانە و خانەكانی مێشك دەگەیەنن و ئەگەری گۆڕانی خانەكان بۆ خانەی شێرپەنجەیی زیاد دەكەن. ئەم ڤیتامینە نیشانەكانی رۆماتیزم و هەناسەتەنگی و سووانی جومگە سووكتر دەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆلۆن و ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە كەمتر دەكاتەوە، لە ئافرەتانیشدا دوای وەستانی یەكجارەكی خولی مانگانە ئەگەری نیشانەكانی پەیوەست بەم گۆڕانە كەمتر دەكاتەوە.

ئۆكسان وا لە كۆلیستیرۆل دەكات كە بە ناوپۆشی خوێنبەرەكانەوە بنووسێت و كرداری رەقبوونی خوێنبەرەكان ڕووبدات كە دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ یان جەڵتەی مێشك، ئەم ڤیتامینە ماددە دژەئۆكسانە بە شێوەیەكی سەرەكی نایەڵێت كە ماددە سەربەستەكان كۆلیستیرۆل بئۆكسێنن. رۆژانە خواردنی پیاڵەیەك تۆوی گوڵەبەرۆژە، پێویستی مرۆڤ بە (ڤیتامین E) بە ڕێژەیەكی باش دابین دەكات. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بڕێكی باشی لە كانزای مەگنسیۆم كە گرنگە بۆ تەندروستی دەمار و ماسولكەكان و كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، هەروەها كانزای سیلینیۆم كە چالاكییەكی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.

گەلێك كەس بڕی زیاد لە یەك جۆری خۆراك دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەكی تەندروستییانە نییە. (تۆوی گوڵەبەڕۆژە Sunflower seeds) یەكێكە لەم خۆراكانە. سەرەتا با بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟

كوپێك گوڵەبەڕۆژە نزیكەی (٨٠٠) كالۆری لەخۆدەگرێت كە دەكاتە (%٤٠)ی پێویستی وزەی ڕۆژانە كە لە دەوری (٢٠٠٠) كالۆری دایە، كەواتە ڕێژە بەرزەكەی وزە یەكێكە لە گرفتەكان كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بەڵام بە خۆراكێكی تەواو یان باڵانس دانانرێت، چونكە هێشتا چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ ماون كە لە گوڵەبەڕۆژەدا بەدی ناكرێن وەكو (ڤیتامین C) و (ڤیتامین K) بیتا كارۆتین و ماددە دژەئۆكسانەكانی تر، كەواتە ئەو (١٢٠٠) كالۆرییەی كە ماوە پێویستە لەو خۆراكانە وەربگیرێت كە ئەو ماددە خۆراكییانە لەخۆدەگرن. خواردنی بڕی زۆر لە هەر جۆرێكی خۆراك هەتا ئەگەر بەهایەكی بەرزیشی هەبێت وەكو تۆوی گوڵەبەڕۆژە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستی.

ئەلبوومی وێنە

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دەمارگیریمایکرۆسۆفت ئەکسێسپاندای کۆنگ فو ٤چێشتی مجێورپارێزگای کەرکووکدەلتا (جوگرافیا)مەلەوانیمینپەرلەمانی کوردستانتۆپی دەستئادیابینژمێریاریدڵدارقەڵای دمدمچیرۆکمادئەحمەدی خانیپەرەسەندنشێخ سەعیدئەدۆڵف ھیتلەرتاج مەحەلئینتەرنێتبراکوردستانکەرکووکڤایرۆستێستۆستێرۆنبودیزممەریوان ھەڵەبجەییڤیێنابەختیار عەلیبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەحەسەن زیرەکخورماوزەی خۆریمۆزەخانەی سلێمانیبە بیابان بوونقەڵای شێروانەفەیسەڵی یەکەمپارێزگاکانی عێراقڕاپەڕینی ١٩٩١فەلسەفەی سیاسیغەززەتا (نیشانەی نەخۆشی)پارێزگای ھەڵەبجەشاڵاوی ئەنفالئامێدیزانکۆی سەڵاحەدینژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبدھۆکتیۆریی X و تیۆریی Yشەڕی چاڵدێرانژانی گەل (ڕۆمان)ڕۆژاوای کوردستانمیرنشینی بابانزاگرۆسمەحویفیفتی-سیکس (ئارکانساس)ئایدیۆلۆجیشێوازی وانەگوتنەوەمەرزیە فەریقییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدناسر سوبحانیڕێبازە ئەدەبییەکانسەددام حوسێنبەنداوی دەربەندیخانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمەلاریاعێراقتیۆریی ڕێژەییمەلا مستەفا بارزانیدڵکەنداوی فارسدیموکراسیجووڵەمێژووی ڕۆژنامەوانیشوبات🡆 More