کایەی ئۆتۆمۆبیل (بە ئینگلیزی: Vehicle Simulation Game) چەشنێکی یاریی ڤیدیۆیییە کە ھەوڵ دەدات لێکدانەوەیەکی ڕاستەقینە بدات بە یاریزانەکە بۆ کارپێکردنی جۆرەھا ئۆتۆمبێلی جیاواز.
ئەمەش ئۆتۆمبێل و فڕۆکە و کەشتی ئاوی و کەشتی ئاسمانی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و جۆرەھا ئۆتۆمبێلی دیکە دەگرێتەوە. زۆرجار یارییەکان لەسەر بنەمای ڕاستەقینە دامەزراون و لەوانە بەڕێوەبردنی سووتەمەنی، گەیاندنی سەرنشین و بار بۆ خاڵێکی دیاریکراو. یارییەکانی ھاوشێوەی ئۆتۆمۆبیل بە گشتی ڕێگە بە یاریزانان دەدەن جۆرە جیاوازەکانی ئۆتۆمۆبیل لێبخوڕن، بۆنموونە فڕۆکە لە ئاسمان، ئۆتۆمۆبیل لەسەر زەوی یان کەشای لە دەریادا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کایەی ئۆتۆمۆبیل تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کایەی ئۆتۆمۆبیل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.