کاسپەرسکای (بە ڕووسی: Лаборатория Касперского)، کۆمپانیایەکی چەند وڵاتییە تایبەتە بە دروستکردنی دژەڤایرۆس و بەرگرییە کۆمپیوتەرییەکان کە بارەگای سەرەکییان لە مۆسکۆ یە لە ڕووسیا و لەلایەن ھۆڵدینگ کۆمپەنیەوە بەڕێوەدەبرێت لە بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن ئەوگەن کاسپەرسکای دۆزرایەوە کە ئێستا سەرۆکی کۆمپانیاکەیە.
Wiki Soranî / کوردی | |
Wiki Soranî / کوردی | |
چەشن | تایبەت |
---|---|
پیشەسازی | Computer software |
دامەزرا | مۆسکۆ ، ڕووسیا (١٩٩٧ ) |
دامەزرێنەر | ناتالیا ، ئوگەنە کاسپەرسکای |
بەردەستە لە | جیهان |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | ئوگەنە کاسپەرسکای (CEO) |
بەرھەمەکان | نەرمەکاڵای پاراستن |
خزمەتگوزارییەکان | پاراستنی کۆمپیوتەر |
داھات | دۆلار ٧٠٤ ملیۆن (٢٠٢٠) |
ژمارەی کارمەندان | +٣،٩٠٠ (٢٠١٧) |
وێبگە | www |
لە ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٠ پێشکەوتنێکی بە جیھان بوونی فراوانی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک کە لە ساڵی ٢٠١٠ خاوەنی داھاتێکی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری بوو کە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەبوو وە خاوەنی گەورەترین بازاڕبوو لە بواری پاراستنی کۆمپیوتەرەکان لە ئەوروپا، ئەمەش بووە ھۆی نیگەرانی لای ئەمریکییەکان بەتایبەتی کاتێک کاسپەرسکای بەکارھێنرا لە چەند دام و دەزگایەکی ھەستیاری وەک بەندیخانە و ھێزی بەرگری و دڵنیایی پاراستن، ئەوەبوو لە ١٣ ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بەکارھێنانی کاسپەرسکای لە گشت دام و دەزگا فەرمییەکانی ئەمریکا قەدەغەکرا و دواتر لە ١٤ ـی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ دۆناڵد ترەمپ واژۆی کرد لەسەر بریاری راگرتنی کارکردنی کاسپەرسکای لەسەر تۆری فیدراڵی ئەمەریکا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاسپەرسکای لاب تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کاسپەرسکای لاب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.