4°25′19.24″E / 50.8761556°N 4.4220111°E / 50.8761556; 4.4220111 ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای ڕێکخراوەیەکی نێودەوڵەتیە لە ساڵی ٢٠٠١دا دامەزراوە کە ھەندێک لە وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا لە خۆدەگرێت کە پێکھاتوون لە چین، ڕووسیا، قیرغیزستان، کازاخستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان.
بێجگە لە ئۆزبەکستان وڵاتەکانی تر ئەندامی «کۆمەڵەی پێنج قۆڵی شانگھای» بوون کە لە ساڵی ١٩٩٦دا دامەزرا بەڵام دوای ھاتنی ئۆزبەکستان بۆ ناو کۆمەڵەکە، ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای».
ئامانجە ڕاگەیێنراوەکانی ڕێکخراوەکە خۆی دەگرێتەوە لە نەھێشتن و قەڵاچۆکردنی تیرۆر و توندوتیژی و لەناوبردنی ھەموو جۆرە بزووتنەوەیەکی جیاخوازی و ھەروەھا ڕێگری کردن لە بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان و چەک، بەڵام زۆربەی چاودێرە سیاسیەکان وەکو ھاوپەیمانیەکی سەربازی سەیری دەکەن کە ئامانجی ڕکابەرایەتی کردنی ناتۆیە.
ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.