ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (بە فارسی: سازمان چریکھای فدایی خلق ایران)، ڕێکخراوەیەکی سیاسی و چەکداری مارکسیست بوو کە لە ساڵی ١٩٧١ی زایینی بۆ خەباتکردن بە دژی حەکۆمەتی محەممەدڕەزا پەھلەوی دامەزرا.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم ڕێکخراوە لە یەکگرتنی دوو گرووپی چەپی شاراوە بە دی ھات و لە ساڵانی دەستپێکی دەھساڵانی ١٩٧٠ی زایینی (١٣٥٠ی کۆچی ھەتاوی) بە ئامانجی گیرساندنەوەی ئاگری شۆڕش لە نێوی گەلانی ئێران، چەند ئۆپراسیۆنی چەکدارانە دژ بە حەکۆمەتی شای ئێران بەڕێوەبرد. ئەگەرچە ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەل نەیتوانی بە ئامانجەکانی سەرەتاییی خۆی بگەیێت، بەڵام توانی کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ڕۆشنبیرانی ھاوچەرخی خۆی دابنێت. چریکەکان لە شۆڕشی مانگی بەھمەنی ئێران و بەدوای ڕزگاربوونی زیندانییە سیاسییەکان زۆر گەشە بوون و دەستیان کرد بە ئەندامگیری بە تایبەت لە نێوی گەنجان و ژنان و ھەروەھا بەرفراوانکردنی چەکەمەنی و توانیویان لە ڕۆژانی دواھەمینی حەکۆمەتی پەھلەوی لە داخستنی ئەو حەکۆمەتە زۆر کاریگەر ببن.
ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران سازمان چریکھای فدایی خلق ایران | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
سکرتارییەت | فەڕۆخ نیگەھدار |
وتەبێژ | مەھدی فەتاپووڕ |
دامەزراندن | کۆتایییەکانی ١٩٦٣ چالاکیی سەرەتایی نیسانی ١٩٧١ وەکوو ڕێکخراوەیەکی یەکگرتوو |
جیابوونەوە | ڕێکخراوەی فیدایییەکانی گەلی ئێران (زۆرینە) ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (کەمینە) چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران |
یەکی گرت لەگەڵ | گرووپی جەزەنی-زیازەریفی و ئەحمەدزادە-پوویان-میفتاحی |
پاشینە | حوزەیرانی ١٩٨٠ |
شوێنگەی سەرەکی | تاران، ئێران |
ڕۆژنامە | کار |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ڕەنگەکان | سوور |
ئاڵای حیزب | |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.