چارلی ھیتن: ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی بەڕیتانی

چارلی ڕۆز ھیتن (لەدایکبووی ٦ی شوباتی ١٩٩٤) ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی ئینگیلیزییە.

ناسراوە بە ڕۆڵی سەرەکی جۆناثان بایەرس لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا).

چارلی ھیتن

چارلی ھیتن: ژیانی سەرەتایی, پیشە, ژیانی تایبەتی
چارلی لە ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠٢-٠٦) ٦ی شوباتی ١٩٩٤ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر، ئینگلتەرا
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقاژەن
چالاکبوون٢٠١٢-ئێستا
ناسراوە بەشتە نامۆکان
مناڵ(ەکان)١

ژیانی سەرەتایی

چارلی لە لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر لەدایکبووە، و لە شوقەیەک لە بریدڵینگتن لەلایەن دایکییەوە گەورە کراوە.

پیشە

مۆسیقا

چارلی ڕۆیشت بۆ لەندەن کە ١٦ ساڵان بوو و بەژداری لە باندێکی ڕۆک کرد بە ناوی Comanechi وەک دەرەمەرێک و لەگەڵیاندا بوو بۆ زیاتر لە ساڵێک. چارلی پاشان بەژداری لە باندێکی psychedelic کرد کە لە لەندەن پێکھاتبوو بە ناوی Half Loon.

ڕۆڵگێڕان

لە ٢٠١٤ دا، چارلی ڕۆڵی گێڕا لەکورتە فیلمێک بە ناوی "Life Needs Courage". لە ٢٠١٥ دا، یەکەم ڕۆڵی گەورەی گێڕا لە زنجیرەی تاوانی ITV بە ناوی DCI Banks، کە ڕۆڵی گاری مەکڕێدی ئەگێڕا. و پاشان ڕۆڵی ڕایڵی گێڕا لە زنجیرەی پشکنەری ITV بە ناوی Vera. و وەک میوانێک لە زنجیرەی پزیشکی درامی BBC One بە ناوی Casualty وەک جەیسن وەیکۆت. لە ٢٠١٦ دا، لە فیلمی ھەستبزوێن بەناوی Shut Inا، کە نەیۆمی واتس و ئۆلیڤەر پلاتیش ڕۆلی سەرەکیان تێدا ئەگێڕاوە، و فەیرن بڵاکبێرن دەرھێنانی بۆ کردووە. ھەروەھا چارلی ڕۆڵی جۆناثان بایەرس ئەگێڕێت لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان. لە ٢٠١٦ دا، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی درامی As You Are گێڕا.

لە مەی ٢٠١٧ دا، چارلی ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی ساموێڵ «سام» گوثری / کانۆنبۆڵ بگێڕێت لە New Mutants، فیلمێکی ٢٠٢٠ کە لە کۆمیکی ماڕڤڵ بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە. لە ئابی ٢٠١٨، BBC ڕایگەیاند کە چارلی ڕۆڵی جۆسێف مێریک ئەگێڕێت، کە بە "Elephant Man" ناسراوە، لە درامایەکی دوو بەشی. ھەڵبژاردی چارلی بۆ ڕۆڵەکە ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن گروپێکی خێرخوازی کەم ئەندامانەوە، کە سەرۆکی گروپەکە ئەڵێت کە بەکار نەھێنانی ئەکتەرێکی کەم ئەندام ھەلێکبووە کە لەدەستیان داوە.

ژیانی تایبەتی

چارلی کوڕێکی ھەیە، ئاڕچی (لەدایکبووی ٢٠١٤) لە پەیوەندییەک لەگەڵ ئاکیکۆ ماتسورا.

لە ٢٠١٦وە، لە پەیوەندییەک دا بووە لەگەڵ ناتالیا دایەر کە ڕۆڵی خۆشەویستی جۆناثان ئەگێڕێت، نانسی ویڵەر لە زنجیرەی شتە نامۆکان

چارلی پریمیەری وەرزی دووەمی شتە نامۆکانی لە کیس چوو کە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ دا بوو. چارلی لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلس ڕاگیرابوو، ڕاپۆڕتەکان ئەڵین کە بەھۆی دۆزینەوەی بڕێک لە کۆکاین بووە. نەگیرابوو و نێردرابۆوە بۆ لەندەن. دوای زیاتر لە ھەفتەیەک، لە لێدوانێکی دا گووتی کە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا «بەھۆی کێشەیەک لەلایەن کۆچی ئەمریکاوە ڕێگری لێکراوە.» و «نەگیراوە و سزاش نەدراوە بەھۆی تاوانەوە.»

فیلمۆگرافی

فیلم

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٤ Life Needs Courage چاڕڵی کورتە فیلم
٢٠١٥ The Schoolboy مایکڵ ستیڤنس کورتە فیلم
Rise of the Footsoldier Part II فرۆشیار
Urban & the Shed Crew فڕانک
٢٠١٦ As You Are ماڕک
Shut In ستیفن پۆڕتمان
٢٠١٧ The Performers: Act III بۆوی کارەکتەر کورتە فیلم
Marrowbone بیڵی ماڕۆوبۆن
٢٠٢٠ No Future ویڵ
The New Mutants ساموێڵ گوثری / کانۆنبۆڵ
بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت The Souvenir Part II بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت لە بەرھەم ھێنان دایە

تەلەڤیزیۆن

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ DCI Banks گاری مەکڕێدی ٢ ئەڵقە
Vera ڕایڵی ئەڵقەی: "Changing Tides"
Casualty لوک دیکینسن / جەیسن وەیکۆت ٢ ئەڵقە
٢٠١٦–ئێستا Stranger Things جۆناثان بایەرس ڕۆڵی سەرەکی

خەڵات و پاڵێوراوەکان

شاڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام Ref.
٢٠١٧ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی Stranger Things براوە
٢٠١٨ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران دزەری دیمەنی ھەڵبژێردراو پاڵێوراو
٢٠٢٠ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵد باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

چارلی ھیتن ژیانی سەرەتاییچارلی ھیتن پیشەچارلی ھیتن ژیانی تایبەتیچارلی ھیتن فیلمۆگرافیچارلی ھیتن خەڵات و پاڵێوراوەکانچارلی ھیتن سەرچاوەکانچارلی ھیتن بەستەرە دەرەکییەکانچارلی ھیتنشتە نامۆکاننێتفلیکس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ناحیەی سیروانسێکسبارانقەزای حەویجەویکیپیدیای کوردیمێشکھایدرۆجینحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانتەمی سەر خەرەندقەڵای مەریوانکیمیابارانی ھەڵەبجەزمانی ئەڵمانیشێخ مەحموودی حەفیدمەھابادکۆڵەکەکانی ئیسلامکانزاکارۆموگناتیسیپرۆتینسروشتسپارێزگاکانی کوردستانموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانمێژووی کوردچەنگیزخانمارکۆ پۆلۆدەریائوسترالیازێی بچووکدڵدارڕۆژھەڵاتی ئاسیاعەبدوڵڵا پەشێوبەنداوی دووکانئێن ئاڕ تیقەڵای دمدمبازرگانیبیگ بێنئەشکەوتی قزقاپانتیۆریمایەسیریکریستیانۆ ڕۆناڵدۆناکۆکیی تورکیا و پەکەکەگویاناکارەباڕۆژژمێری زایینیچیرۆکمزگەوتیاسای ئۆمچاندی کوردییانەی وەرزشی تەناھیڕۆژژمێری ئێرانیقەزای دووبزئەلبەرت ئاینشتاینفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەبەختیار عەلیپارێزگاپارتی کرێکارانی کوردستانقەڵای خانزادئەسپکەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاریھەورامانقازی محەممەدباقەڵادزێفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیئێزیدی (ئایین)ئاشتیڕۆژاوای کوردستانکۆمۆنیزمئینسایکڵۆپیدیائەفریقاشارەزوورزێڕپاپابنەواشەی سەرومڕبوونی ھۆکارباشووری کوردستانتەفسیری نامی🡆 More