پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕووسیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕووسیایە.
لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی لە مۆسکۆ ھەیە، و ڕووسیا کونسوڵخانەی گشتیی لە ھەولێر ھەیە کە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ کرایەوە. پەیوەندیی نێوان کورد و ڕووسەکان دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی ساڵانی ١٨٠٠ کە ڕووسیا بۆ فراوانبوونی ئیمپڕاتۆرییەتییەکەی، گرنگی بە کوردەکان دا. لە سەردەمی جەنگی سارددا، یەکێتیی سۆڤیەت پشتگیری لە یاخیبووانی کورد لە دژی عێراق و ئێران دەکرد.
ڕووسیا | ھەرێمی کوردستان |
---|
لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وای کرد کورد و ڕووسەکان لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیاندا ھەڵبدەنەوە. ڕووسیا بووە یەکێک لە یەکەم وڵاتەکان کە نوێنەرایەتی لە ھەرێمی کوردستان کردەوە لە ساڵی ٢٠٠٧، پەیوەندییەکان زیاتر لەسەر کەرتی وزەیە، چونکە کۆمپانیا ڕووسییەکان لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠دا ملیارەھا دۆلاریان لە ناوچەکەدا وەبەرھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای گازپرۆم و ھەرێمی کوردستان گرێبەستێکیان بۆ گەڕان و بەرھەمھێنانی نەوتی دوو بلۆکی نەوت واژوو کرد کە دواتر بۆ سێ بلۆکی نەوت بەرزبووەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان‒ڕووسیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.