٢١ی کانوونی دووەم ٢١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٥ لە ساڵە پڕەکاندا)
1324 کۆچی هەتاوی – بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بەشداری ژنان و نوێنەرانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ، کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا . بەو پێیە پێشەوا بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان .
1926 زایینی – ڕۆژنامەی ژیان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی خۆی لە شاری سلێمانی ، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
1986 زایینی – تەرمی ئەیاز یوسف زاخۆیی ، هونەرمەندی گەورەی کورد ، بە خاک سپێردرا .
1993زایینی – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە کوردستان_ترکیە ، تیرۆر کرا .
1996زایینی – ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات لە کوردستان وترکیە بە چاپ و بڵاو کردنەوەی یەکەم ژمارەی ، وەشانی خۆی دەستپێکرد .
1924 زایینی – ولادیمیر ئیلیچ لێنین ڕێبەری یەکێتی کۆمارەکانی شۆڕەوی کۆچی دوایی کرد .
1950 زایینی – جۆرج ئوروڵ نووسەری بەتوانای ئینگلیزی کۆچی دوایی کرد .
1993زایینی – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە ئێلحی باکوری کوردستان ، تیرۆر کرا .
2002 زایینی – كچی کوردی دانیشتووی ولاتی سوید فاتیمە شاهینداڵ ، بە هۆی خۆشویستنی کوڕێکی سویدی ، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ژێرناوی ناموس پەرەستی کوژرا . (وەکوو سەدان ژن و کچی دیکە ، کە ناویان نازانرێ) .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە January 21 تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ٢١ی کانوونی دووەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.