وەھای گوت زەردەشت، کتێبێک بۆ ھەمووکەس و ھیچکەس (بە ئەڵمانی: Also sprach Zarathustra: Ein Buch für Alle und Keinen) چیرۆکێکی فەلسەفییە کە فەیلەسووفی ناوداری ئەڵمانی فریدریک نیچە، لە چوار بەشدا لە ساڵانی ١٨٨٣ەوە تاکوو ١٨٨٥ نووسیویەتی.
نیچە لەم کتێبەدا لە زاری زەردەشتەوە، بیرۆکەکانی خۆی وەک "گەڕانەوەی ھەمیشەیی"، "مردنی خودا" و "کەڵەمرۆڤ" دەردەخات.
وەک نیچە خۆی دەڵێت "قووڵترینی نووسراوەکانە"؛ سەرانسەر وشەی پڕنھێنییە لە بوارەکانی فەلسەفە و ئەخلاقدا کە پێغەمبەرێک لە گۆشەی خەڵوەتەوە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی باسی دەکات. جێگەبەجێگەی لە چیرۆک و نموونەکانی ئەنجیل کەڵکی وەرگرتووە بۆ سووکایەتیکردن بە ئایینی خاچپەرستی و جوولەکەکان، ڕەوشت و ئەخلاقیان.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وەھای گوت زەردەشت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.