ویکیپیدیا پشت دەبەستێت بە وتارەکان، پۆلەکان، دەروازەکان، داڕێژەکان، مۆدیوولەکان بەیەکەوە ئەم ویکیپیدیایەی ئێستایان خستۆتە ڕوو.
ئەم پەڕەیە فێرکارییە. وردەکارییەکان و پێیەکان باس دەکات لەسەر یەکێک یاخود زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەتەکان و ڕێساکان. |
پێویستە بزانیت چۆن یارمەتی ویکیپیدیا دەدەیت ئایا شارەزایت ھەیە؟ وە ئەتەوێ لەکام بەشە یارمەتی بدەیت؟ وتار نووسین؟، دروستکردن و بنیادنانی دەروازەکان لەناو وتارەکان، نووسینەوە && وەرگێڕانی مۆدیوول و داڕێژە، ھەموو ئەمانە دەتوانیت بکەیت، گەر زانیاریشت نەبێت ئەوە پەڕەی فێرکاریمان ھەیە لە ویکیپیدیا دوای خوێندنەوەیان و پراکتیز کردن لەسەریان فێربیت ھەریەکەیان چۆن کاردەکەن و شێوازی ڕێکی بۆ کارکردنیان چییە، ھەرچۆنێک بێت ھەموو فێرکاری وردەکارییە گونجاوەکان بە زمانی کوردی بەردەست نییە، بۆ نموونە وردەکاری ورد زیاتر لە زمانی ئینگلیزی بەردەستە، لەخوارەوە ھەوڵ دەدەم فێرکاری ھەریەکێک لە بەشە پێویستەکانی ویکیپیدیا بخەمە ڕوو
نووسینەوەی وتارێک شارەزاییەکی بنەڕەتی پێویستە، لەگەل شوێنکەوتنی چەن کلیلە ستانداردێکی سەرەکی: سەرچاوەی باوەڕپێکراو، بێلایەنی ڕوانگە، بایەخداری ئەمانە کلیلن و پێویستە ھەبن بۆ ئەوەی وتارێک بە زانستنامەیی بمێنێتەوە لە ویکیپیدیا، وە ویکیپیدیا بە تەواوی لەژێر پێنج کۆلەکە دامەزراوە و ڕەگی کارکردنی ویکیپیدیان. لەناو وتارێک داڕێژە و پۆل بەکاردێت داڕێژەکان بۆ ڕێکخستنەوە و باشترکردنی وتارەکە، پۆل بۆ پۆلێنکردنی وتارە بۆ ئەوەی وتارەکە ڕیز بکرێت و بچێتە ژێر وتارە پەیوەندیدارەکان و ون نەبن، دەروازەکان بۆ کۆکردنەوەی تەواوی بابەتێکی پەیوەندیدارە بە دەروازەیەک بۆ نموونە دەروازەی زانست تەواوی ئەو وتارانەی تێدا کۆکراوەتەوە کە پەیوەندیدارە بە زانست بەشێوەیەکی دیزاین کراو دەروازەکە تایبەتە بە زانست وەک کردنەوەی دەرگای زانست وایە لەناو ویکیپیدیا، یان ھەر دەروازەیەکی تر وەک کردنەوەی دەرگای بابەتەکە وایە و چوونە ناو جیھانی ئەو بابەتەیە و دەروازەکان ڕۆلێکی گرنگ دەبینن لە ناساندن و کۆکردنەوەی وتارە پەیوەندیدارەکان.
ھەر وتارێک لە ویکیپیدیا دەینووسیت بەبێ سنوورداربوون لەلایەن بەکارھێنەرانی ترەوە دەستکاری دەکریت بۆ باشترکردن و گوونجاندنی لەگەل ویکیپیدیا یان زیادکردنی زانیاری زیاتر بۆ وتارەکە، ھەنێکجار لەوانەیە ببینیت کە زانیارییەک زیادکراوە ھەڵەیە گەر وا ھەستت کرد ئەو زانیارییەی زیادکراوە ھەڵەیە تکایە پووچەڵی مەکەوە لەجیاتی ئەوە بیسەلمێنە بۆچی ھەڵەیە دووربە لە گەڕاندنەوەی ھەڵە،
وتارەکانی ویکیپیدیا جۆراوجۆرن:
بۆ چۆنییەتی نووسینی وتارێک دەکرێت سوود لە جادووگەری وتارەکان ببینیت، یاخوود لەوانەیە بتەوێت سەیرێکی فێرکاری ویکیپیدیا:نووسینی وتارێکی ویکیپیدیا بکەیت، دەکرێت سوود لەمانەی خوارەوەش وەرگریت:
پۆل بۆ پۆلێنکردنی وتارە بۆ ئەوەی وتارەکە ڕیز بکرێت و بچێتە ژێر وتارە پەیوەندیدارەکان و ون نەبن. وەک پۆل:کوردستان کە گشت وتارە پەیوەندیدارەکان بە کوردستانی لەناو کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی ون نەبن و بە ئاسانی بدۆزرێنەوە وە پۆل دەکرێت بە دوو بەش (پۆل، ژێرپۆل)، ژێرپۆل ئەو پۆلانەن کە دەکەونە ژێر پۆلی باوان، بۆ نموونە پۆل:مێژووی_کوردستان دەکەوێتە ژێر پۆلی کوردستان و دەبێت بە ژێرپۆل لەبەر ئەوەی مێژووی کوردستان پەیوەندی بە کوردستانەوە ھەیە بەمەش پۆلی مێژووی کوردستان دەچێتە ژێر پۆلی کوردستان.
لەکاتی نووسینی وتارێک لەوانەیە پێویست بکات وتارەکە پۆلێن بکەیت بۆ پۆلێکی دیاریکراو یان چەن پۆلێکی پەیوەندیدار بە وتارەکە، نووسینی وتارێکی ژیاننامە بە نموونە وەردەگرین کە وتارەکە پۆلێن دەکەین بۆ زیاتر لە پۆلێک، وەک (کاتی لەدایکبوون، نەتەوە، بوارەکانی کەساییەتییەکە) لێرەدا حاجی قادری کۆیی وەک نموونەیەکی زیندوو وەردەگرین کلیک لەم وێنەیە بکە ( ) یاخوود بڕۆ سەر وتارەکە، دەبینیت وتارەکە پۆلێنکراوە بۆ لەدایکبووانی ١٨١٧ ئەمە مانای ئەوەیە ھەموو ئەو وتاری ژیاننامانەی لەدایکبوونیان دەکەوێتە ١٨١٧ لە پۆلی لەدایکبووانی ١٨١٧ پۆلێنکراون و کۆکراونەتەوە، بەھەمان شێوەی پۆلەکانی تریش ھەمان یاسا دەیانگرێتەوە.
لەکاتی دەستکاریکردنی پۆلەکان (زیادکردن/کەمکردن) ئێمە خێراپۆلمان ھەیە کە یارمەتیمان دەدات بە شێوەیەکی خێرا کۆمەڵە پۆلێک زیاد بکەین یاخوود کەمی بکەین، یاخوود بۆ گواستنەوە و سڕینەوەی بە کۆمەڵ ئێمە کۆماپۆل بەکاردەبەین کە یارمەتیمان دەدات کۆمەڵە وتارێکی زۆر لە پۆلێک بسڕینەوە، یان بیگوازینەوە بۆ پۆلێکی تر نموونە چەن وتارێکی مێژوویی بۆ پۆل:مێژووی_کوردستان زیادکراوە کە پەیوەندیان بەم پۆلە نییە ئێمە لەوکاتەدا بۆ سڕینەوە وتارە دەستنیشانکراوەکان لەناو پۆلێک دەستنیشان دەکەین.
لە وتاردا بۆ نوێکردنەوە و ھێنانی پۆل، ئەمە لەکاتێکدا کە وتارێکی نوێ دەنووسیت، کە دەتەوێت پۆلی وتارێک نوێ بکەیتەوە، ئێمە پشت دەبەستین بە سکرێپتێک کە تایبەت بۆ کارئاسانی ھێنان و ناسینەوەی پۆلەکان دروستکراوە لە زمانەکانی تری ویکیپیدیا، بۆ نموونە کاتێک وتارێک وەردەگێڕیتە سەر کوردی یان وتارێک لە ویکی سۆرانی ئەتەوێ بە پشت بەستنی پۆلەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی نوێی بکەیتەوە، لێرەدا سکرێپتێک ھەیە کە بەستەرەکان وەردەگێڕێتە سەر ئەو زمانەی کە دەتەوێت بە مەرجێک ئەو بەستەرانە نێوانویکیبۆ کرابێت و لە ویکیدراوە بەسترابێتەوە بە وتارە ھاوشێوەکانی لە زمانەکانی تر، لێرە لەسەر سکرێپتەکە بخوێنەوە و چالاکی بکە، دوای چالاکردنی سوودێکی کاریگەری ھەیە لە کارئاسانی لە وتار نووسین و ڕێکخستنەوەی وتاردا.
داڕێژەکان وەک ناوەکەی داڕێژراوێکی پرۆگرامینگە لەناو پەڕەکانی ویکیپیدیا بەکاردێت، داڕێژەکان یارمەتی پەڕەکان دەدەن لە ناسینەوە و ڕێکخستن و پێشکەشکردن بە کوالێتیەکی باشتر و ئاسانتر دەرکەوتن لەپێش چاوی بینەر، لەوانەیە پێویست بکات زانیاری زیاتر لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بخوێنیتەوە: Help:Template
مۆدیوولەکان لە ڕێگەی زمانی پرۆگرامینگی لوا کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی کردارێکی پڕۆگرامی کە لەوانەیە زۆربەی داڕێژەکان پشتی پێ ببەستن. زیاتر بخوێنەوە: Wiki: Lua
ئەتوانیت یارمەتی ویکیپیدیا بدەیت بە
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:چۆن یارمەتیی ویکیپیدیا دەدەیت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.