ناوی زانستی

ناوی زانستی لە دوو وشە پێک دێت.

وشەی یەکەم ئاماژەیە بۆ ناوی توخم Genus name وشەی دووەم ئاماژەیە بۆ ناوی جۆر Specie name. بەمەش مرۆڤ دەناسرێت بە مرۆڤی ژیر Homo sapiens وشەی یەکەم توخمەکان دیاری دەکات، وشەی دووەم جۆرەکەمان بۆ دیاری دەکات و بە ژیر وەسفی دەکات. ئەم سیستمەی ناولێنان بە سیستمی ناونانی دووانی Binomial nomenclature دەناسرێت. ناوی توخم بە پیتی گەورە دەستپێدەکات و ھێڵێک لەژێر ھەردوو ناوەکەدا پێکەوە دەکێشرێت، یان بە پیتی لار دەنووسرێت. زانا کارلۆس لینایۆس Carlus linnaeus(1707-1778) ئەم سیستمەی داھێنا و ھەزاران زیندەوەرانی پۆلێنکرد و تاکو ئێستا سیستمی لینایۆس بۆ پۆلێنکردن و ناونانی دووانی بەکار دێت. لەبەر ئەوەی ناوی زانستی پشت بە زمانی لاتینی دەبەستێت دەربڕینەکە باوە لە زمانە جیاوازەکاندا. زاناکان لە ھەموو جیھانداوا لێدەکات کە بتوانن ھەمان ناو بۆ زیندەوەران دیاری بکەن و بیانناسن. دەکرێت ناوی زانستی ببێتە وەسفێک بۆ زیندەوەرەکە وەک لە ئەمیبادا Chaos chaos ناوەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە بە بەردەوامی شێوەکەی دەگۆڕێت. دەکرێت ناوی زانستی ھەڵبژێردرێت بۆ ڕێزلێنانی کەسێکی دیاریکراو. ھەروەھا دەکرێت ئاماژە بە شوێنی جوگرافی زیندەوەرەکە بکرێت. ناوی جۆری گوڵەکان Linnae borealis ئاماژە بۆ ناوچەی باکوور دەکات کە ئەم جووڵەی تێدا گەشە دەکات؛ کە ناوچەیەکی جیاکردەوە بوو لای لینایۆس) Borealisمانای باکوور). ناوی زانستی پشیلە (Felis domesticus)ناوی زانستی پڵنگ(Felis tigarus) ناوی زانستی گەنمەشامی(Zea maize). .

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بەغدا١٤٩ (ژمارە)شەوی قەدربەقەرەئەتیۆپیافیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیدیموکراسیکوردیی باشووریفۆلکلۆر٢٠٢٤جوگرافیای تورکیاکونەڕەشسەفەوییەکانشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)کارینا کاپوورنوێژ لە ئیسلامنالیجەڵدەی مێشکسێ بە چوارزێڕشانشینی یەکگرتووپارێزگای ھەڵەبجەشیعرحوسێن حوزنی موکریانیپیرەمێرد٧٩٠ (ژمارە)گۆرانیئێدگار دی والمەروون فایڤمافی دەنگدانئازادیی دەربڕینسەعید نوورسیسێکسی کۆمیمادمەلاریاقەزوانیۆنانخۆرسەددام حوسێنباشووری کوردستان٢٠٠٦سەقزبەنی ئیسرائیلھەژارخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانسووڕی خانەھەژاران (ڕۆمان)سوقراتدادپەروەریجۆ بایدنبەرزنجەئەمریکاکانسەڵاحەددینی ئەییووبیبێن ئافلێکموحەڕڕەمئایەتەلکورسیجەمال سورەیاجەنگی جیھانیی دووەمئەورووپاکۆمۆنیزممحەممەد مەلا فایەقسولەیمانھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینامەلا عەبدولکەریم مودەریسزەویناسیئیسلامعوسمان کوڕی عەفانمەلا مستەفا بارزانیڕیشئۆسترالیاتارانشێخ مەحموودی حەفید🡆 More