مافنامەی جیھانیی لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ساڵێ ١٩٨٩ دا پەسەند کرا و لە ٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٠ دا چووە بواری جێبەجێبوونەوە.
لە دوای ٣٠ ڕۆژ لە دەرچوونی بڕیارەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە کۆنگرەی لووتکەی سەرۆکی وڵاتاندا کە لە ڕۆژانی ٢٩-٣٠ی ئەیلولی ١٩٩٠ دا ساز درا، بە کۆی دەنگ هەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکە ڕاگەیاند.
دەوڵەتانی پەیمانبەست، کە، لەبەر ڕۆشنایی پرنسیپەکانی «بەیاننامەی دەوڵەتانی یەکگرتوو»، پێیان وایە سەلماندنی باوەڕی سەروەریی ڕەسەن لای ھەموو ئەندامانی مرۆڤایەتی و باوەڕی ئەوەی مافی ھەر ھەموو یەکسانە و دەست تێوەردان ھەڵ ناگرێ، بنەمایە بۆ ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی لە جیھاندا، ڕەچاوی دەگرن کە، گەلانی دەوڵەتانی یەکگرتوو UN، لە «بەیاننامە» کەیانەدا، دووپاتی دەکەنەوە کە باوەڕیان ھەیە بە مافە بنگەیییەکانی مرۆڤایەتی و بە سەروەری و ڕێزی تاکەکەس و بڕیارە کارئاسانی بکەن ھەم بۆ گەشانەوەی جڤاکی و ھەم بۆ سەرخستنی ئاستی گوزەران بە ئازادییەکی زیاترەوە، دەیسەلمێنن کە، سازمانی دەوڵەتانی یەکگرتوو UN، ھەم لە «مافنامەی مرۆڤ» («جاڕی گەردوونیی مافی مرۆڤ») و ھەم لە» پەیماننامەی نێودەوڵەتیی دەربارەی مافی مرۆڤ». دا، بەیانی کردووە و ھاوڕایە لەسەر ئەوەی ھەموو ئەو ئازادی و مافانەی باسیان لەوێدا ھاتووە بە ھەموو مرۆڤیک ڕەوایە، بێ ھیچ جۆرە جیاوازییەک، وەک ڕەگەز، ڕەنگ، زایەند، زمان، دین، بیروڕای سیاسی یان ھەر بابەتێکی دیکە، بنەچەی نەتەوەیی و جڤاکی، سامان، بنەماڵە یان ھەر پێگەیەک. جەخت دەکەن لەسەر ئەوەی، سازمانی دەوڵەتانی یەکگرتوو UN، لە «مافنامەی مرۆڤ» – دا بانگی داوە کە زارۆک مافی ھەیە لە سەرپەرشتی و ھاریکاریی تایبەتدا.
باوەڕیان ھەیە بەوەی خێزان. کە پۆلێکی بنگەیی جڤاتە و ژینگەیەکی سروشتییە بۆ گەشەکردن و خۆش گوزەرانیی ھەموو ئەندامانی و بەتایبەتی زارۆک – دەبێ پاراستن و ھاریکاریی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی بەرپرسایەتیی تەواوی خۆی لە جڤاتدا ببینێت. دەیسەلمێنن کە زارۆک، بۆ گەشەکردنی تەواو و ھاوئاھەنگی کەسایەتی خۆی، لە ژینگەی خێزاندا، پێویستی بە کەژێکی شاد، پڕ خۆشەویستی و دەرک کردن ھەیە. بڕوایان وایە کە دەبێ زارۆک تەواو ئامادە بکرێت بۆ ژیانێکی سەربەخۆی ناو کۆمەڵگە و لەبەر ڕۆشنایی ئەو بیرۆکانەی ناو «بەیاننامەی دەوڵەتانی یەکگرتوو» بار بھێنرێن، بە تایبەتی بیرۆکەگەلی ئاشتی، سەروەری، سنگفرەوانی، ئازادی، یەکسانی و ھاریکاری.
ڕەچاوی دەگرن کە، پێداویستیی سەرپەرشتییەکی تایبەتی زارۆک جێگیرە، ھەم لە «بەیاننامەی ژنێڤ – دەربارەی مافی زارۆک» ی ساڵی ١٩٢٤. دا و ھەم لە «بەیاننامەی مافی زارۆک». دا کە ٢٠ ی تشرینی دووەمی ١٩٥٩ لەلایەن ئەنجومەنی گشتییەوە بڕیاری درا. پاشان ئەم پێداویستییە سەلمێندرا لە «مافنامەی مرۆڤ» و لە «پەیماننامەی نێودەوڵەتی دەربارەی مافگەلی مەدەنی و سیاسی» (بە تایبەتی لە بەندی ٢٣ و ٢٤ دا) و لە «پەیماننامەی نێودەوڵەتی دەربارەی مافگەلی ئابووری، جڤاکی و فەرھەنگی» (بە تایبەتی لە بەندی ١٠ دا) و ھەروەھا لە ڕێنامە و ئامرازەکانی کۆمەڵەی پەیوەندیدارەکان و سازمانە نێودەوڵەتییەکانی کار بۆ خۆشگوزەرانیی زارۆک دەکەن.
ڕەچاوی دەگرن کە، ھەروەک لە «بەیاننامەی مافی زارۆک» دا ھاتووە: «زارۆک، بەھۆی کاڵیی لەشەکی و ھۆشەکییەوە پێویستی بە سەرپەرشتی و پاراستنی تایبەت ھەیە کە داوای پەرژینی قانوونی دەکات، ھەم پێش، ھەم پاش زان». جەخت دەکەن لەسەر ئەو پەیماننامانەی باس لە پرنسیپە جڤاکی و مافەکییەکان دەکەن کە دەربارەی سەرپەرشتی و پاراستنی زارۆکن. بەتایبەتی ئەوانەی سەربە دۆزی جێنشین و تەبەننیی زارۆکن، لە ھەردوو بواری میللی و نێودەوڵەتیدا، ڕێساگەلی سازمانی دەوڵەتانی یەکگرتوو UN دەربارەی ئاستی ھەرەژێری دادپەروەری لە مەسەلەی تاوانی لاوان (ڕێساگەلی پەکین)، ھەروەھا ئەو پەیماننامانەی دەربارەی پاراستنی ژن و زارۆکن کاتی تەنگانە و ناکۆکیی چەکدارانە. دەیسەلمێنن کە، لە ھەموو وەڵاتانی جیھاندا، زارۆک ھەن لە بارودۆخێکی فرە سەختدا دەژین و ئەمانەش پێویستیان بە ئاگا لێ بوونی تایبەت ھەیە. گرنگی دەدەن بەوەی ھەر میللەتێک نەرێت و بەھای فەرھەنگیی خۆی ھەیە بۆ پاراستن و گەشەی ھاوئاھەنگانەی زارۆک.
دەیسەلمێنن کە، گرنگە ھاریکاریی نێودەوڵەتی ھەبێت بۆ پێشخستنی گوزەرانی زارۆک لە ھەر وەڵاتێک، بەتایبەتی لە وەڵاتانی فراژی.
لەم مافنامەیەدا، مەبەست لە زارۆک ھەموو مرۆڤێکە تەمەنی ژێر ھەژدە ساڵ بێت، مەگەر ئەو قانوونەی دەیگرێتەوە تەمەنێکی زووتر بۆ ڕسکان دابنێت.
دەوڵەتانی پەیمانبەست ھەموو ھەنگاوێکی پێویستی قانوونی، ڕێبەری و ھی دیکە دەنێن بۆ جێبەجێ کردنی ئەو مافانەی لەم مافنامەیەدا ھاتوون. دەربارەی مافگەلی ئابووری، جڤاکی و فەرھەنگی دەبێ دەوڵەتانی پەیمانبەست، ھەتا ئەوپەڕی توانا کاری بۆ بکەن، گەر پێویستیش بوو ھەوڵی ھاریکاریی نێودەوڵەتی بدەن.
دەوڵەتانی پەیمانبەست دەبێت ڕێزیان ھەبێت بۆ بەرپرسایەتی و ماف و ئەرکەکانی دایکوباوک یان، ئەگەر وەھا باو بێ، ئەندامانی خێزانی گەورەتر یان جڤات بەپێی نەرێتی ناوچەکە، یان کەسی سەرپەرشت یان ئەوانەی بەرپرسایەتیی قانوونییان ھەیە بەرامبەر زارۆکەکە، کە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ فراژووتنی بەردەوامی توانای زارۆکەکە، ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی ھەموار بدەن بە زارۆک لە پیادە کردنی مافەکانی ئەم مافنامەیەدا.
a. ڕێز گرتن لە ماف و ناوبانگی خەڵکی دیکە
b. پاراستنی ئەمنییەتی میللی، شیرازەی گشتی ordre puplic، تەندروستی و نەرێتی میللی.
دەوڵەتانی پەیمانبەست دەیسەلمێنن کە ماسمێدیا ئەرکێکی گرنگی لە ئەستۆیە و دەبنە دەستەبەری ڕاگەیشتنی زارۆک بە زانیاری و کەرەستە لە سەرچاوەی ھەمەجۆری میللی و نێودەوڵەتییەوە، بەتایبەتی ئەوەی ڕێ ھەموار دەکات بۆ گەشەی جڤاکی، ڕوحی و ئاکارەکی زارۆک و ھەروەھا تەندروستیی ھۆشەکی و لەشەکییان. دەوڵەتانی پەیمانبەست بۆ ئەم مەبەستە دەبێ:
a. ماسمێدیا ھان بدەن بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و کەرەستەی وەھا کە سوودی جڤاکی و فەرھەنگییان بۆ زارۆک ھەبێ و بگونجێن لەگەڵ پەیامی بەندی ٢٩.
b. ببنە ھاندەری ھاکاریی نێودەوڵەتی لە بواری بەرھەمھێنان، گۆڕینەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری و کەرەستەی لەو بابەتە، لە سەرچاوەی فەرھەنگیی ھەمەجۆری میللی و نێودەوڵەتییەوە.
c. ببنە ھاندەری بڵاوکردنەوەی کتێبی زارۆکان.
d. ماسمێدیا ھان بدەن بەتایبەتی ڕەچاوی پێداویستیی زمان بکەن لای زارۆکی گەلانی کەمایەتی و بەرایی ناوچەکە.
e. ببنە ھاندەری پێشخستنی ڕینوێنی بۆ پاراستنی زارۆک لە زانیاری و کەرەستەی وەھا کە زیان بەخش بێ بۆ خۆشگوزەرانیی ئەو زارۆکە، ئەمەش بە ڕەچاو گرتنی بڕیارەکانی بەندی ١٣ و ١٨.
لە ناو دەوڵەتانی پەیمانبەستدا، ئەوانەی تەبەننی دەسەلمێنن یان ڕێی پێ دەدەن، دەبێ دەستەبەری بکەن کە بە پلەی یەکەم بەرژەوەندیی زارۆک ڕەچاو بگیرێ و دەبێ:
a. دەستەبەری بکەن کە تەبەننی تەنھا لەلایەن فەرمانگەی پسپۆڕەوە پەسەند دەکرێت، کە ھاوئاھەنگ لەگەڵ قانوونی گونجاو و پرۆسەکاریی گونجاو و لەسەر بناخەی زانیاریی لەبار و باوەڕپێکراو بڕیاری سەلماندنی تەبەننییەکە دەدات، ئەویش بە ڕەچاو گرتنی پێگەی زارۆکەکە بەرامبەر دایکوباکی، خزمان و کەسانی سەرپەرشت، ئەگەر پێویستیش بێ، ڕەزامەندی کەسانی پەیوەندیدار وەربگیرێ دەرباری ئەم تەبەنییە لەسەر بناخەی ڕاوێژێکی پێیان کراوە.
b. بیسەلمێنن کە تەبەنیی نێودەوڵەتی دەشێ ببێتە شێوەیەکی دیکەی سەرپەرشتیی زارۆک ئەگەر نەکرێت زارۆکەکە جێنشین بکرێ لای خێزانێکی سەرپەرشت یان نەکرێت لە ناو وەڵاتەکەدا تەبەنیی بکرێ یان بە شێوەیەکی گونجاو سەرپەرشتی بکرێ.
c. دەستەبەری بکەن کە ئەو زارۆکەی دەدرێتە تەبەنیی نێودەوڵەتی ھەمان گەرەنتی و نۆرمی تەبەنیی میللی دەبێت.
d. ھەموو کارێک بکرێت بۆ ئەوەی لە باری تەبەنیی نێودەوڵەتییدا دەستەبەر بکرێت کە جێنشین کردنی زارۆکەکە نەبێتە مایەی سوودێکی ئابووریی ناڕەوا بۆ کەسانی بەشدار لەم کارەدا.
e. دەرفەت بڕەخسێنرێ بۆ ئامانجەکانی ئەم بەندە، ئەوەندەی بکرێ، بەوەی پەیمان و ھاریکاریی دوولایەنە و فرەلایەنە ببەسترێت بە مەبەستی دەستەبەر کردنی ئەوەی دامەزراندنی زارۆک لە وەڵاتێکی دیکە لەلایەن بنگە و دامودەزگەی پسپۆڕەوە بێ.
بەندی ٢٢
a. کەمکردنەوەی مردنی زارۆک و شیرەخۆرە.
b. دەستەبەر کردنی ئەوەی ھەموو زارۆکێک خزمەتگوزاریی نەخۆشی و تەندروستیی پێویستی بەر بکەوێ و سەنگی تایبەت بدرێ بە خزمەتگوزاریی تەندروستی سەرەتایی.
c. بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و کەمخۆراکی، لێرەشدا جێی ئەو کارانە دەبێتەوە کە دەکەونە چوارچێوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی سەرەتایییەوە، ئەوەش بۆ نموونە لە ڕێی سوود وەرگرتن لە تەکنیکی نزیکەدەست و، بە ئەندازەی پێویست، تەرخانکردنی خۆراکی سوودبەخش و ئاوی خواردنەوەی پاک لەتەک ڕەچاو گرتنی مەترسییەکانی تێک دانی ژینگە.
d. دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ دایکان پێش و پاش زان.
e. دەستەبەر کردنی زانیاری و دەرفەتی خوێندن بۆ ھەموو پۆلەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەتی دایکوباوک و زارۆک، دەربارەی خزمەتگوزاریی زارۆک و خۆراکناسی، سوودی شیردان، خاوێنی و ژینگەی پاک و پێش گرتن لە پێشھات و ھەروەھا ھاریکارییان لە بەکار ھێنانی ئەم زانیاریانەدا.
f. گەشە بدرێ بە خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشپێگیرانە، ئامۆژگاریی دایکوباوکان و ھەروەھا دەرس دان و ھاریکاریی لە بابەتی پلانڕێژی خێزانەکیدا.
دەوڵەتانی پەیمانبەست دەیسەلمێنن کە ئەو زارۆکەی لەلایەن بنگەی پسپۆڕەوە جێنشین دەکرێ بە مەبەستی سەرپەرشتی، پاراستن یان چارەسەری نەخۆشی لەشەکی و ھۆشەکی، مافی ھەیە لە بەسەرکردنەوەی ماوەماوەی ھەم چارەسەرکردنەکە و ھەم ھەموو سەروبەندێکی ئەو جێنشین کردنە.
١. دەوڵەتانی پەیمانبەست دەیسەلمێنن کە زارۆک مافی خوێندنی ھەیە و بۆ ئەوەی پلەپلە بگەن بە پیادە کردنی ئەم مافە و لەسەر بنەمای دەرفەتی یەکسان، دەبێ بەتایبەتی:
a. خوێندنی سەرەتایی ناچاری بێ و بێبەرانبەر بۆ ھەموان دابین بکرێ.
b. گەشەکردنی فۆرمی ھەمەجۆری خوێندنی پلەی پاش سەرەتایی ھان بدرێ، ھەم خوێندنی گشتی و ھەم فێرکاریی پیشەیی، بۆ ھەموو زارۆکێک دابین و ڕەخساو بێ، ھەروەھا، گەر پێویست بکات، ھەنگاوی لەباریش بنرێ، وەک فێرکاریی بێبەرانبەر و کۆمەکی ئابووری.
c. خوێندنی بەرزتر، بە ھەموو شێوەیەکی گونجاو، لەسەر بنەمای توانا، دابین بکرێ بۆ ھەموان.
d. زانیاری و ڕێنوێنی، دەربارەی خوێندن و پیشە، دابین و ڕەخساو بێ بۆ ھەموو زارۆکێک.
e. کار بکرێ بۆ ھاندانی ئامادەبوونی بەردەوام لە خوێندنگەدا و کەمکردنەوەی ڕێژەی دابڕان لە خوێندن.
١. دەوڵەتانی پەیمانبەست ڕێکن لەسەر ئەوەی ئامانجی خوێندنی زارۆک:
a. گەشەکردنی ھەموو دەرفەتەکانی زارۆکە لە بواری کەسایەتی، بەھرەمەندی و توانای لەشەکی و ھۆشەکی.
b. گەشەکردنی ڕێز نانە لە مافگەلی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکانی ھەروەھا بۆ ئەو پرنسیپانەی لە «بەیاننامەی دەوڵەتانی یەکگرتوو» دا ھاتوون.
c. گەشەکردنی ڕێز نانە لە دایکوباوکی زارۆک، لە ناسنامەی فەرھەنگیی زارۆکەکە، زمان و بەھاکانی خۆی، لە بەھاکانی وەڵاتی زارۆکەکە و ئەو وەڵاتەی لێی دەژی و ڕێز لە فەرھەنگی دیکەی جودا لە فەرھەنگی زارۆکەکە خۆی.
d. ئامادەکردنی زارۆکە بۆ ژیانێکی بەرپرسانە لە جڤاتێکی ئازاددا بە ڕۆحێکی: پڕ لە دەرک کردن، ئاشتیخوازانە، سنگفرەوانی، یەکسانیی زایەند (ژن و پیاو) و دۆستایەتیی نێوان ھەموو گەلان، گرووپی میللی، نەتەوەیی و دینی و کەسانی سەربە گرووپی گەلانی بەرایی.
e. گەشەکردنی ڕێز نانە لە ژینگەی سروشتی.
٢. ھیچ بەشێکی ئەم بەندە و بەندی ٢٨ نابێ بە شێوەیەک ڕاڤە بکرێ کە ببێتە ھۆی داشکان لە مافی دامەزراندن و بەڕێوە بردنی بنگەی فێرکاری لەلایەن تاکەکەس و سازمانەوە بەو مەرجەی پرنسیپەکانی خاڵی یەکەمی ئەم بەندە ڕەچاو بگیرێن و بەو مەرجەی خوێندن لەو بنگەیانەدا لایەنی ھەرەژێری ستانداردی خوێندن، کە دەوڵەت بڕیاری داوە، پڕ بکاتەوە.
لە دەوڵەتانی خاوەن کەمایەتیی میللی، دینی، زمانەکی یان کەسانی سەربە گرووپی گەلانی بەرایی نابێ مافی زارۆکی ئەو کەمایەتی و گەلە بەراییانە پێشێل بکرێ لەوەدا کە لەتەک ئەندامانی دیکەی گرووپەکەی خۆیدا گوزەرانی فەرھەنگی خۆی ھەبێت، دینی خۆی ڕابگەیەنێت و پەیڕەوی بکات و زمانی خۆی بەکار بھێنێت.
a. یەک یان چەندین تەمەنی ھەرەژێری کارکردن دیاری بکەن.
b. ڕێسای لەبار داڕێژن بۆ ماوە و ھەلومەرجی کارکردن.
c. سزا و ھەنگاوی دیکە داڕێژرێ بۆ دەستەبەری پیادە کردنێکی کاریگەرانەی ئەم بەندە.
دەوڵەتانی پەیمانبەست ھەموو ھەنگاوێکی لەبار دەنێن، بە ھەنگاوی قانوونی، ڕێبەری و جڤاکی و فێرکارییەوە بۆ پاراستنی زارۆک لە بەکارھێنانی ناقانوونیی نارکۆتیکا و ماددەگەلی ھۆشگۆڕ کە لە بەیاننامە نێودەوڵەتییەکاندا ھاتوونەتە ناساندن و ھەروەھا بۆ پاراستنی زارۆک لەوەی بەکار بھێنرێ لە دروستکردن و لە بازرگانیی ماددەی وەھادا.
دەوڵەتانی پەیمانبەست پەیمان دەدەن زارۆک لە ھەموو جۆرە بەکارھێنان و پەلاماردانێکی سێکسی بپارێزن. دەوڵەتانی پەیمانبەست، بە تایبەتی بۆ ئەم ئامانجە، ھەموو ھەنگاوێکی لەباری میللی و دولایەنە و فرەلایەنە دەنێن بۆ ڕێگرتن لە:
a. ھان دان و ناچار کردنی زارۆک بۆ کاری سێکسیی ناقانوونی.
b. بەکار ھێنانی زارۆک بۆ لەشفرۆشی و کاری دیکەی سێکسیی ناقانوونیی.
c. بەکار ھێنانی زارۆک لە نواندن و بابەتی پۆرنۆگرافیدا.
دەوڵەتانی پەیمانبەست ھەموو ھەنگاوێکی لەباری میللی و دولایەنە و فرەلایەنە دەنێن بۆ ڕێ گرتن لە فڕاندن و فرۆشتنی زارۆک یان بازرگانیکردن بە زارۆکەوە بە ھەر مەبەستێک بێ و بە ھەر شێوەیەک بێ.
دەوڵەتانی پەیمانبەست دەبێ زارۆک بپارێزن لە ھەموو جۆرە بەکارھێنانێکی دیکەی بە ھەر بارێک زیانی بۆ زارۆکەکە ھەبێ.
دەوڵەتانی پەیمانبەست دەبنە دەستەبەری ئەوەی:
a. ھیچ زارۆکێک دووچاری ئەشکەنجە و سزا و ڕەفتاری دڕ و نامرۆڤانە و ڕێزشکێنی نەبێ. تاوانی مرۆڤی تەمەن ژێر ھەژدە ساڵ نابێ حوکمی مەرگ، یان زیندانیی ھەتا مەرگی، بێ دەرفەتی ئازادبوون، بێ.
b. نابێ ھیچ زارۆکێک ناقانوونیانە یان ئارەزوومەندانە ئازادیی لێ زەوت بکرێ. گرتن، دەستبەسەری، گل دانەوە، زیندانی یان ھەر شێوەیەکی دیکەی زەوتکردنی ئازادیی زارۆک دەبێ بە پەیڕەوی کردنی قانوون بێ و تەنھا وەک دوا چارە پەنای بۆ ببرێت و ھەتا بکرێ ماوەی کورت بێ.
c. ھەموو زارۆکێکی ئازادیی زەوتکراو دەبێ بە شێوەیەکی مرۆڤدۆستانە ڕەفتاری بەرامبەر بکرێ، بە ڕێز گرتنی سەروەریی ڕەسەنی مرۆڤ و بە ڕەچاو گرتنی پێداویستییەکانی مرۆڤ لەو تەمەنەدا. بەتایبەتی، زارۆکی ئازادیی زەوتکراو دەبێ لە تەمەنگەورە جودا بکرێتەوە مەگەر نەکردنی ئەم کارە لە بەرژەوەندی زارۆکەکەدا بێ و، مەگەر بارودۆخی ڕیزپەڕ بێ دەنا، دەبێ زارۆکەکە مافی ھەبێ، بە نامە و بە سەردان، پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی خۆی ھەبێ.
d. ھەموو زارۆکێکی ئازادیی زەوتکراو دەبێ مافی ھەبێ، بە زووترین کات، ڕابگات بە ھەم یاریدەری قانوونی و ھەم یارمەتیی دیکەی لەباری وەک ئەوەی داوا بکات ڕەوایەتیی زەوتکردنی ئازادییەکەی لەلایەن دادگە، یان فەرمانگەیەکی دیکەی پسپۆڕی، ئازادی، بێلایەنەوە ئەزموون بکرێ ھەروەھا مافی ھەبێ دۆزەکەی بڕیارێکی خێرای تێدا بدرێ.
بەندی ٣٨
دەوڵەتانی پەیمانبەست ھەموو ھەنگاوێکی مومکین دەنێن بۆ دەرفەت خۆش کردنی بووژاندنەوەی لەشەکی و دەروونی و ھەروەھا گونجاندنەوەی جڤاکیی زارۆکێک کە دووچاری ھەر شێوە بەدکاری، دەستدرێژی یان پەلاماردان بووبێ، دووچاری ئەشکەنجە یان ھەر سزایەک و ڕەفتارێکی دڕ و نامرۆڤانە و ڕێزشکێن بووبێ، دووچاری ناکۆکیی چەکداری بووبێ. بووژاندنەوە و گونجاندنەوەی وەھا دەبێ لە ژینگەیەکدا بێ تەندروستی و کەرامەت و سەروەریی زارۆکی تێدا گەشە بکات.
a. نابێ ھیچ زارۆکێک بەھۆی کردارێکی یان ھەڵەیەکی، بە قانوونی میللی یان نێودەوڵەتی ئەو دەمەی ڕووداوەکە قەدەغە نەبووبێ، بە گومانلێکراو، تاوان ئاڕاستەکراو یان تاوانبار دابنرێ.
b. ھەر زارۆکێکی گومانی تاوانێکی لێ بکرێ یان تاوانێکی ئاڕاستە بکرێ لایەنی کەم ئەم دەستەبەرانەی دەبێ:
i. بە بێگوناھـ دابنرێ ھەتا گوناھی زارۆکەکە بەپێی قانوون دەسەلمێندرێ.
ii. دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ ئاگادار بکرێ لەو داوایەی لەسەرییەتی، و ئەگەر گونجاو بێ، لە ڕێی دایکوباوک یان سەرپەرشتییەوە، و ھەروەھا یاریدەری قانوونی یان یارمەتیی دیکەی لەباری ھەبێ کاتی ئامادەکردن و ڕەپێش خستنی داکۆکینامەی خۆی.
iii. دۆزەکەی بێوەخران یەکلا بکرێتەوە لەلایەن فەرمانگەیەکی پسپۆڕی، ئازادی، بێلایەنەوە یان لەلایەن بنگەیەکی دادپرسەوە لە پرۆسەیەکی بێلایەندا بەپێی قانوون و بە ئامادەبوونی یاریدەری قانوونی یان ھی دیکەی لەبار و ھەروەھا دایکوباوک یان سەرپەرشتی زارۆکەکە، بە مەرجێک ئەمەیان دژ بە بەرژەوەندی زارۆکەکە نەبێ، بەتایبەتی بە ڕەچاو گرتنی تەمەن و بارودۆخی زارۆکەکە.
iv. زۆری لێ نەکرێت بۆ گەواھی یان بۆ سەلماندنی تاوانباریی خۆی، گەواھی دژ بە زارۆکەکە لێی بپرسرێتەوە یان بدرێ بە لێپرسینەوە و ھەروەھا و بەھەمان ھەلومەرج داوای گەواھی بۆ زارۆکەکە بکرێ و بدرێنە لێپرسینەوە.
v. ئەگەر زارۆکەکە بە تاوانبار دانرا، ئەم بڕیارە و بڕیاری ھەڵسوکەوتێک، کە دەبێتە دەرئەنجامی ئەمیان، بدرێنە فەرمانگەیەکی بەرزتری، پسپۆڕی، ئازاد و بێلایەن یان بنگەیەکی دادپرسی بەپێی قانوون بۆ ئەزموون کردنەوە.
vi. بێ ئەوەی لەسەر زارۆکەکە بکەوێت، سوود لە تەرجومان وەربگیرێت ئەگەر زارۆکەکە لەو زمانەی بەکار دەھێنرێ تێنەگات و نەزانێ قسەی پێ بکات.
vii. لە سەرلەبەری پرۆسەکەدا ڕێزی تەواو لە ژیانی کەسەکی زارۆکەکە بگیرێت.
٣. دەوڵەتانی پەیمانبەست ھەوڵ دەدەن دەرفەت خۆش بکەن بۆ دانانی قانوون و پرۆسە، و بۆ دامەزراندنی فەرمانگە و دەزگەی وەھا کە تایبەت گونجاوی ئەو زارۆکانە بێ کە گومانیان لێ دەکرێ، تاوانیان ئاڕاستە دەکرێ یان تاوانبار دەکرێن، و بەتایبەتی:
a. سنووری ھەرەژێری سزا دیاری بکرێ،
b. گەر لەبار و بەپێویست زانرا، کار بکرێ بۆ چارەسەرکردنی ئەوانەی منداڵترن لەو تەمەنە، بێ ئەوەی پرۆسەی دادگە بەکار بھێنرێ، بەو مەرجەی مافگەلی مرۆڤ و پاراستنی دەستووریی تەواو ڕێزگیراو بێ.
٤. ھەنگاوی ھەمەجۆر. وەک سەرپەرشتی، ڕێنوێنی و ڕێساگەلی ئامۆژگاری و چاودێری، سەرپەرشتیی ناو خێزانی سەرپەرشت، دابینکردنی بەرنامە بۆ خوێندنی گشتیی و فێرکاریی پیشەیی و بەدیلی دیکە بۆ سیستەمی سەرپەرشتیی زارۆک لە مەڵبەندی تایبەتدا. بنرێ بۆ دەستەبەر کردنی ڕەفتارێکی وەھا بەرامبەر زارۆک گونجاو بێ بۆ خۆشگوزەرانیان و لەبار بێ لەگەڵ ڕەچاو گرتنی ھەم بارودۆخی کەسەکیی زارۆکەکە و ھەم تاوانەکە.
ھیچ بەشێکی ئەم مافنامەیە کار ناکاتە سەر بڕیارگەلێکی زیاتر بڕۆن لە بواری ڕاستاندنی مافگەلی زارۆک، و لەمانەدا ھاتبن:
a. دەستووری دەوڵەتی پەیمانبەست، یان
b. دەستوورێکی نێودەوڵەتی کە ئەو دەوڵەتە بگرێتەوە.
دەوڵەتانی پەیمانبەست پەیمان دەدەن لە ڕێی ھەنگاوی گونجاو و چالاکەوە بڕیار و پرنسیپەکانی ئەم بەیاننامەیە بەناو ھەم زارۆک و ھەم گەورەتەمەندا بڵاو بکەنەوە.
١. دەوڵەتانی پەیمانبەست پەیمان دەدەن لە ڕێی سکرتێری گشتیی دەوڵەتانی یەکگرتووەوە ڕاپۆرت بدەن بە کۆمیتەکە دەربارەی ئەو کارانەی کردوویانە بۆ پیادە کردنی ئەو مافانەی لەم مافنامەیەدا ھاتوون و پێشکەوتنێکی وەدەست ھاتبێ لە سوودمەندبوون لەم مافانە:
a. لە ماوەی دوو ساڵی پاش ئەوەی ئەم مافنامەیە دەوڵەتی پەیمانبەست دەگرێتەوە،
b. پاش ئەوە بە پێنج ساڵ جارێک.
بە مەبەستی ڕێ خۆش کردن بۆ جێبەجێ کردنێکی کاریگەرانەی بڕیارەکانی ئەم مافنامەیە و بۆ ھاریکاریی نێودەوڵەتی لەو بوارانەی مافنامەکە دەیان گرێتەوە، دەبێ:
a. بنگەی تایبەتکار، «فەندی زارۆکانی سەربە دەوڵەتانی یەکگرتوو» و بنگەی دیکەی دەوڵەتانی یەکگرتوو مافیان ھەبێ بەشدار بن لە چاودێریی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانەی ئەم مافنامەیە کە دەکەونە چوارچێوەی مانداتی ئەوانەوە. کۆمیتەکە بۆی ھەیە داوای ئامۆژگاری پسپۆڕانە بکات لە بنگە و سازمانی پسپۆر، کە کۆمیتەکە بە لەباری بزانێت، دەربارەی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانەی ئەم مافنامەیە کە دەکەونە چوارچێوەی چالاکی ئەوانەوە. کۆمیتەکە بۆی ھەیە داوای ڕاپۆرت بکات لە بنگەی تایبەتکار، «فەندی زارۆکانی سەربە دەوڵەتانی یەکگرتوو» و لە بنگەی دیکەی دەوڵەتانی یەکگرتوو دەربارەی پیادە کردنی ئەم مافنامەیە لە بوارێکی بکەوێتە چوارچێوەی چالاکیی خۆیانەوە.
b. کۆمیتەکە، بە شێوەیەکی خۆی بە لەباری بزانێ، دەبێ ئەو ڕاپۆرتانەی دەوڵەتانی پەیمانبەست بدات بە بنگەی تایبەتکار، فەندی زارۆکانی سەربە دەوڵەتانی یەکگرتوو، بنگە و سازمانی دیکەی پسپۆڕ، کە دەربارەی داواکاری یان پێداویستی ئامۆژگاریی تەکنیکی یان کۆمەکی تەکنیکین، وێڕای دید و بۆچوونی کۆمیتەکە خۆی و پێشنیازەکانی دەربارەی ئەو داواکاری یان پێداویستییانە.
c. کۆمیتەکە بۆی ھەیە ڕاسپاردە بداتە ئەنجومەنی گشتی بۆ داواکردن لە سکرتێری گشتی کە، بۆ سوودی ئەم کۆمیتەیە، بڕیاری تۆژینەوە بدرێ دەربارەی دۆزی تایبەت بە مافگەلی زارۆک.
d. کۆمیتەکە بۆی ھەیە پێشنیاز و ڕاسپاردەی گشتی بدات لەسەر بنەمای ئاگادارییەکانی بەندی ٤٤ و ٤٥ ی ئەم مافنامەیە. ئەو پێشنیاز و ڕاسپاردە گشتییانە دەدرێنە ھەموو دەوڵەتێکی پەیمانبەستی پەیوەندیدار و ھەروەھا دەدرێنە ئەنجومەنی گشتی لەگەڵ تێبینییەکانی دەوڵەتانی پەیمانبەست، گەر ھەبن.
ڕێ کراوەیە بۆ ھەموو دەوڵەتان ئەم مافنامەیە مۆر بکەن.
ئەم مافنامەیە دەبێ بسەلمێندرێ و ئامرازی سەلماندنەکەشی دەسپێردرێ بە سکرتێری گشتیی دەوڵەتانی یەکگرتوو.
ئەم مافنامەیە ھەر بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ ھەر دەوڵەتێکی ئامادە بێ پێبەندی بێ. ئامرازی پێبەندبوونەکە دەسپێردرێ بە سکرتێری گشتیی دەوڵەتانی یەکگرتوو.
دەوڵەتێکی پەیمانبەست دەتوانێ پاشەکشە لەم پەیمانە بکات بە نووسینی تێبینییەک بۆ سکرتێری گشتیی دەوڵەتانی یەکگرتوو. پاشەکشەکە یەک ساڵ پاش وەرگرتنی تێبینییەکە لەلایەن سکرتێری گشتییەوە، کارایە.
سکرتێری گشتیی دەوڵەتانی یەکگرتوو بە ئەمینداری ئەم مافنامەیە دادەنرێ.
تێکستی ڕەسەنی ئەم مافنامەیە، کە تێکستە عارەبی، ئینگلیزی، فرانسی، چینی، ڕووسی و سپانییەکەی وەک یەک ڕەوان، دەبێ بسپێرێن بە سکرتێری گشتیی دەوڵەتانی یەکگرتوو. بۆ سەلماندن لێرەدا نوێنەرانی واژوودار، کە ھەر یەکەی لەلایەن حکوومەتی خۆیەوە مافی مۆری دراوەتێ، ئەم مافنامەیەیان مۆر کردووە.
کوردی | ئینگلیزی | عەرەبی |
---|---|---|
بەیاننامەی دەوڵەتانی یەکگرتوو | The Charter of the UNited Nations | |
بووژاندنەوە | Rehabilitation | تحفظ |
پەیماننامەی نێودەوڵەتی دەربارەی مافی مرۆڤ | International Covenants on Human Rights | |
پێشپێگیری Preventive بۆ پێش گرتن لە ڕووداوێک | Preventive (پێشگر) | |
پێشھات | Accident | |
لەئەسۆگرتن | Adoption | |
«مافنامەی مرۆڤ». جاڕی گەردوونیی مافی مرۆڤ | The UNiversal Declaration of Human Rights | |
جێنشین | Placement | |
ناسنامە | Identity | |
دەوڵەتانی یەکگرتوو | نموونە | نموونە |
ڕاستاندن | Realization | تحقیق |
ڕێساگەلی پرۆسەکاری | Procedural Rules | |
فەندی زارۆکانی سەربە دەوڵەتانی یەکگرتوو | UNited Nations Children's Fund | |
ماوەماوە | Periodic | |
کاتی پشوو | Leisure | |
گەشانەوە | Recreation | |
نێوان دەوڵەتی | Intergovernmental | |
نێودەوڵەتی | International | |
وەڵاتانی فراژی | Developing Countries |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مافنامەی جیھانیی مناڵان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مافنامەی جیھانیی مناڵان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.