لەحێم کردنی ڕەق (بە ئینگلیزی: Brazing) پڕۆسەیەکی بەیەکەوە لکاندنی دوو ماددەی کانزاییە بە پڕکردنەوەی دەرزی نێوان دوو ماددە بە ماددەیەکی تواوە.
ماددەی پڕ کەردنەوە پلەی گەرمی توانەوەی زۆر لەخوارەوەی دوو ماددەکەی ترە.
لەحێم کردنی ڕەق جیاوازە لە لەحێم کاری (welding) کە تێیدا ماددەکان دەتوێنرێنەوە (فیلەر) بۆ بەیەکەوە نوساندن، ھەروەھا جیاوازیشە لە لەحێم کردنی نەرم (Soldering) چونکە پلەی گەرمی زۆر بەرز بەکار دەھێنرێت و ماددەکانیش دەتوانن جیاواز بن.
فیلەر پێویستە لەسەر دەرزەکە گەرم بکرێ و پاشان ماددە تواوەکە بە پڕۆسەیەکی فیزیایی (کە پێی دەگوترێ کاپیلاری Capillary) خۆی دەچێتە ناو دەرزەکەوە.
لەحێم کاریە ڕەق بە کوالێتی بەر بە مەرجێک دەکرێ کە دوو ماددەکە بە جوانی جوت کرابن و زۆر پاک بن لە گشت پیسیەک، بە تایبەت لە ژەنگ (داخوران). بۆ ئەوەی کردەوەی کاپیلاری بە تەواوی ڕوو بدات، پێشنیار کراوە کە دەرزی نێوان دوو ماددەکە لە نێوان ٠٬٠٣ تا ٠٬٠٨ مم بێت. بە دوو ڕێگە دەکرێ دوو ماددە کانزاییەکان خاوێن بکرێنەوە. ڕێگەی یەکەم بریتی لە خاوێن کردنەوەی میکانیکی بە ھۆی سواندن بە وەرەقەیەکی زبر. ڕێگەی دووەم بریتیە لە خاوێن کردنەوە بە ماددەی کیمیایی. لە خاوێن کردنەوەی میکانیکی پێویستە ماددەکان ھەندێ زبریان بمێنێت، بۆ ئەوەی لەحێم کاریەکە باشتر بیگرێت.
ھۆکارێگی گرنگی تر بریتیە لە کاتی خاێێنراو وە پلەی گەرمی بەکارھاتووە، کە کاریگەری دەخاتە سەر کوالێتی لەحێم کاریەکە. بە شێوەیەکی گشتی پلەی گەرمی دەبێ بە جۆرێک دیاری بکرێ کە بەرزتر بێت لە پلەی گەرمی توانەوەی ماددەی فیلەر.
لەبەر ئەوەی لە پلەی گەرمی بەرز دا کارلێکی داخوران بەرز دەبێتەوە، پێویستە لە ناوەندێکی تایبەت کە بەتاڵ بێت لە ھەوای ئاسایی ئەنجام بدرێت. ئەو کەشانەی کە بە گشتی لەحێم کاری ڕەقیان تێدا ئەنجام دەدرێ بریتین لە:
بە ھۆی تەقینەوەی ئەو غازانەی بەکار دەھێنرێن لە لەحێم کاری ڕەق پێویستە ڕێگەو شوێنی ئەمنی بگیرێتەبەر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەحیمکردنی ڕەق تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەحیمکردنی ڕەق, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.