داخوران (بە ئینگلیزی: Corrosion) پرۆسەی لەناوبردنی لەسەرخۆی ڕووکاری ماددەکانە.
داخورانی خاک، داکشان و ڕاماڵینی بەردەوامی خاکە لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر بەھۆی ئاو یان با. داخوران پرۆسەیەکە تێیدا گەردیلەی خاک لە بنچەی خۆیان جیادەبێتەوە و بە یارمەتی ھۆکارێکی گواستنەوە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر. بە گشتی وشەی داخوران بە دوو ئاراستە دادەکشێت: یەکەم ڕاماڵین کە بەزۆری لە خاکە کشتوکاڵی و چەمەکان و ڕووبارە وەرزییەکان ڕوو دەدات. دووەم بریتییە لە ھەرەس و ڕەنوی خاک بەھۆی بارانی بە لێزمە و لافاوی گەورە. کاتێک باس لە داخوران دەکرێت، یەکسەر ئەو کاریگەری و نیشانانەی کە جۆری ڕووخان دیاری دەکەن دێنە بەرچاو کە پەیوەستن بە خراپبوون، دروێنەکردن، گواستنەوەی ماددەکان و سڕکردن و داماڵین یان کەڵەکەبوونی ماددەکان. ڕۆکردنی خاک پڕۆسەیەکی نەرێنی سرووشتی و نائاسایییە کە لە ناوچە بێسەروبەر و شوێنە نزمەکان ڕوو دەدات. لەم حاڵەتەدا خاک تایبەتمەندییە بەپیتەکەی لەدەست دەدات لە ھەمان کاتدا ڕووەکەی ناگۆڕدرێت بۆ بیابان ڕووداوی لەو جۆرە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ھەیە چونکە لە ھاویندا شێ زۆر کەم دەبێت. ئاوەکە لەژێر ڕەگی ڕوەکەکان ھەڵم دەبێت بەھۆی گەرمی ھەواوە و ڕوەکەکان وشک دەبن و دەمرن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داخوران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article داخوران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.