قەزیەی کاتەگۆریک (بە ئینگلیزی: categorical proposition) یا قەزیەی حەملی (بە عەرەبی: قضية حملية) قەزیەیەکە کە دەیەوێ بە پشتڕاستکردنەوە یا بە حاشاکردن ئەوە بگەیێنێ کە دەکرێ ھەموو یا ھەندێ لە ئەندامانی کاتەگۆرییەک (دانراو یا مەوزووعی قەزیەکە) بخرێنە ناو کاتەگۆرییەکی تر (ھەڵگیراوی قەزیەکە).
وەک «پشیلەکان ھەموویان چوارپێن» یا «بەعزێ لە پشیلەکان کلکیان قرتاوە».
چوار جۆر قەزیەی کاتەگۆریکمان ھەیە. ئەگەر دانراو بە «د» و ھەڵگیراو بە «ھ» نیشان بدەین، ئەم چوار جۆرە بریتین لە:
چەندایەتیی قەزیە دەچێتەوە سەر ژمارەی ئەندامانی پۆلی دانراو کە لە قەزیەکەدا بە کار ھاتوون. ئەگەر قەزیەکە ئاماژە بە ھەموو ئەندامانی پۆلی دانراو بدات، تێکڕایی -یە. ئەگەر نا، تاکوتووک -ە.
چۆنایەتیی قەزیە -ش دەگەرێتەوە بۆ ئەوە کە ئاخۆ قەزیەکە ئەرێنییە یا نەرێنییە. یانی ئاخۆ بوونی دانراو لە ناو پۆلی ھەڵگیراودا پشتڕاست دەکاتەوە، یا نە، حاشای لێ دەکات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەزیەی کاتەگۆریک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.