فێستیڤاڵی سیتگێس (بە ئینگلیزی: Sitges Festival) فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە شاری سیتگێس لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، تایبەتە بە فیلمە خەیاڵیی و ترسناکەکان، کە بە یەکێک لە پێشەنگترین فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی جیھان دادەنرێت.
فێستیڤاڵەکە لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە و ھەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، بەزۆری لە سەرەتای مانگی ١٠یە. شوێنی سەرەکی فێستیڤاڵی فیلمی سیتگێس دەکەوێتە ھۆتێل مێلیا سیتگێس (لە ناوچەی پۆرت دی ئایگوادۆلچ)، کە توانای وەرگرتنی ١٣٨٤ کورسی ھەیە. لە ساڵی ١٩٧١ەوە فێستیڤاڵەکە خەڵاتی بەخشیوە بە باشترین فیلم و ئەکتەر و سینەماکاران. گۆرێلا (بەشی فەرمی خەیاڵی) خەڵاتە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵەکەن. براوەی خەڵاتەکان لەلایەن لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتییەوە ھەڵدەبژێردرێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی سیتگێس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فێستیڤاڵی سیتگێس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.