شەکرستان (بە فارسی: شکرستان) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی وێنەی جووڵاوی ئێرانییە کە لەلایەن ناوەندی سەبا سەدای پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دروستکراوە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شەکرستان | |
---|---|
چەشن | ئەنیمەیشن |
نووسەر | مەھدی ئیسماعیلی سەید مەھدی موسەوی نەسیم خوراشادی زادە |
دەرھێنەر |
|
گێڕاوتەوە لەلایەن |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | جەلال ذولفنون |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئێران |
زمان | فارسی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٠٨ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەر(ان) | مەسعوود سەفەوی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ناوەندی سەبا سەدا و پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران |
پەخش | |
تۆڕ | تۆڕی دووی پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران |
وشەکە پێکھاتووە لە (شەکر+ستان) (ستان) واتە: (نیشتیمان، شوێن، جێگە… ھتد) وەک (کوردستان، ئەفغانستان، ھیندستان) بە گشتی واتە: (وڵاتی شەکر یان ویلایەتی شەکر یان شارۆچکەی شەکر) کە ئەمە ناوی شارۆچکەی سەرەکیییە لە ناو زنجیرە کارتۆنەکەدا، ھەروەھا شوێنێکی تریش لە زنجیرەکەدا زۆر ئاماژەی پێ دەکرێت کە ئەویش «نمەکستانە» ئەمیش واتە: «شارۆچکەی خوێ».
لەم زنجیرەیەدا زیادتر لە ١٠٠ کەسایەتی بەشدارە و ھەر ھەمان ناویان ھەیە لە گشت (یان زۆربەی زنجیرەکاندا) ھەر یەک ناویان ھەیە، و چەندەھا ڕۆڵی پێویستە و تێیدا ھەیە وەک: (کرێکار، پیر و بەساڵاچوو، شوان، سەرۆک کۆمار، خوێندکاری خوێندنگە (منداڵەکانی خوێندنگە)... ھتد)، بەڵام ھەندێکیان زۆر دیارن و لە زۆربەی زنجیرەکاندا ھەیە و کەسایەتیی سەرەکین، ئەمەشانەش ھەندێک لەو کەسایەتیانەن:
زانا و ژیر و تێگەشتوویەکی زنجیرەکەیە (ئەڵبەتە ئەم کەسە لە ڕاستیشدا وەک ئەگێڕنەوە ھەبووە!)ھەرچەندە لە زنجیرەکەدا بیرکردنەوە و بیرۆکەکانی وەک شێتێکە! بەڵام ھەرکاتێک کێشەیەک دێتە پێش خەڵکەکە ئەوا ئەم بەشێوەیەکی جوان کێشەکانیان چارە دەکات، و لەناو زنجیرە کارتۆنەکەدا زۆربەی کات لەگەڵ منداڵاندا یاریی دەکات، و کەسێکی زۆر خۆشەویستە لەناو کارتۆنەکەدا.
ئەم پادشایە زۆر (گێژە)! حەز بە چیرۆکی مێژوویی دەکات، و ھەموو کات کە دەیەوێت شتێکی نوێ دابنێت بۆ خۆشبەختی خۆی ئەوا خراپ ئەشکێتەوە بەسەریدا، و وەزیرەکەشی ھەوڵ لەگەڵ پادشاد دەدات بۆ چاک کردنی سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات، بەڵام ھیچ کاتێک بەتەواوەتی سەرکەوتوو نابن!
زۆر جار بە فرسەت پاڵەوانیش ناوی دەھێنن لە زنجیرە کارتۆنییەکەدا، ئەمان سێ ھاوڕێن کە ئیشیان تەنھا گاڵتەکردن بە خەڵک و خۆ ھەڵکێشانە، و ئیشیان نییە و ھیچیان لەوی دیکەیان باشتر نییە و و ھەمیشە سزای کارە ھەڵەکانیان وەردەگرن.
زیادتر لە ١٠٨ کەسایەتی ڕۆڵ لەم زنجیرە کارتۆنەدا دەبینێت لەناو شارۆچکەیەکی کۆندا (شەکەرستان)، ھەر زنجیرەیەک باس لە شتێکی دیاریکراو دەکات و جیاوازە لە زنجیرەکانی تر، و لە سەرەتای ھەر زنجیرەیەکدا حیکایەت خوان (ئەو کەسەی کە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە) باس لە چیرۆکەکە دەکات و تاموچێژێکی زۆری چیرۆکەکە لەوەدایە کە ئەو ئەکتەرانەی کە ڕۆڵ دەبینن لە زنجیرە کارتۆنەکەدا قسە لەگەڵ (حیکایەت خوان) دەکەن و ھەموو ئەکتەرەکان ھەر ھەمان ناویان ھەیە لە تەواوی زنجیرەکاندا!، چیرۆکەکانی ئەم زنجیرە کارتۆنییە لە چیرۆکە کۆنەکانی وڵاتی ئێران و ڕۆژھەڵاتەوە وەرگیراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەکرستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.