سیلڤیە کینیگی (Sylvie Kinigi؛ لە دایکبووی ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣) ژنە سیاسەتوانی بوروندییە.
سیلڤیە کینیگی | |
---|---|
لەدایکبوون | بوجومبورا، بوروندی | ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | President of Burundi، Prime Minister of Burundi |
پەروەردە | Université du Burundi |
ئەندامی حیزبی | Union for National Progress |
سیلڤیە کینیگی لە ساڵی ١٩٥٢ لەخێزانێکی گوند نشین لە دایکبوو، باوکی بازرگان بوو، دایکیشی جوتیار بوو و زەوی دەکێڵا. ئەو سێیەم منداڵ بوو لە نێو شەش منداڵی خێزانەکەی. ئەو کچە گەورەی ماڵەکەیان بوو، هەربۆیە یارمەتی دایکی ئەدا لە کارەکانی ماڵەوە. خێزانەکەی ڕێگەیان پێدا کە لە قوتابخانەیەکی کریستیان بخوینێت. ئەو لە ناوچەکەی خۆی قوتابخانەی تەواو کرد. پاشان ڕووی کردە بوجومبورای پایتەخت بۆ ئەوەی لەبەشی ئابووری بخوێنێت.
دوای دەرچوونی لە زانکۆ ئەوا لە بانکی ناوەندی وڵاتەکەی دادەمەزرێت و لە هەمان کاتیشدا لە زانکۆ دەرسی دەگووتەوە. لە ساڵی ١٩٩١، بووە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی وڵات، ئەو بەرپرس بوو لە ڕێکخستن و کەمکردنەوەی خەرجییە سەربازییەکان، هەروەها لە دامەزراندنی پڕۆگرامێکی چاکسازیی ئابووری.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیلڤیە کینیگی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیلڤیە کینیگی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.