خادیم

حاجی میرزا عەبدوڵڵا کوڕی محەممەد مەولوود ناسراو بە خادیم (١٨٩٥ – ١٩٧١) شاعیرێکی کوردی موسڵمانی سەر بە ڕێبازی سۆفیگەریی بوو لە باشووری کوردستان.

ژیان

لە ساڵی ١٨٩٥ لە شاری کۆیە لەدایکبووە و پێش ھاوتەمەنەکانی خۆی خراوەتە بەر خوێندن. لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا قۆناغی یەکەمی خوێندنی حوجرەی تەواو کردووە. پاش مردنی باوکی ئەرکی سەرپەرشتی کردنی خێزانەکەی کەوتووەتە ئەستۆ. لە جەنگی جیھانیی یەکەم ماڵی تاڵان کراوە و ئازاری زۆری چەشتووە، ناچار بووە کۆیە جێبێڵێ و ڕوو بکاتە قەڵادزێ و لەوێ دوکانی بەرگدروونی داناوە. لەم کارەیدا قازانجی بووە، بۆیە توانیویەتی ساڵی ١٩٣٥ بچێتە حەج.

ساڵی ١٩٤٦ لە سلێمانی نیشتەجێ بووە. شوێنی کارەکەی خۆی کردبووە کۆڕی ئەدیبان و نووسەرانی ئەو سەردەمە. لە دنیای ئەدەبیاتدا شاعیرێکی بەتوانا بووە و لە بوارە نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر شیعری بەپێزی نووسیوە. دواتر بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ئەدەبیاتی فارسیدا چووەتە ناو دونیای تەسەوف (سۆفیگەری) کە ئەمەش لە بەرھەمە شیعرییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.

خادیم ئاشنایەکی تەواوی شیعری مەحوی بووە بەڕادەیەک ھەندێک زاراوەی نێو شیعرەکانی ئەوی دووبارە کردووەتەوە. مەرگی حاجی تاھیری ھاوڕێی کارێکی زۆری لێکردووە و شیعری بۆ ئەو ڕووداوەش نووسیوە.

مردن

خادیم لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی جۆگە نێژراوە.

ھۆنراوەکان

عومرێکە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت کرددەورێکە نەشاتم بە خەیاڵی ئەلەمت کرد
قابیل بە تۆ ھیچم نەبوو تاکو بە فیدات کەمڕۆحی بوو ئەویشم بە نیساری قەدەمت کرد
جەورت ھەموو ئەلتافە وە زوڵمت ھەموو عەدڵەھەرچەند لە مەنعی نیگەھێکم ستەمت کرد
دڵ مایلی قەندی لەبی لەعلەت بوو مەگەسوارنایەیتەوە لام خۆی بە فیدای قەندی دەمت کرد
بۆ زامی جگەر زامی ترە مەرھەمی قوربانچەند خۆشە جەفاو ئەلەمت بۆچی کەمت کرد؟
نەززارە بە ڕووتا ئەڕژێ وەک عەرەقی گوڵدەرحەق بە منی ڕووت لە ڕووتا کەرەمت کرد
گاھێ بە غەزەب، گاھێ بە خەندەم دەدوێنیخادیم دڵی قوربانی دڵی دەم بە دەمت کرد

سەرچاوەکان

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٣١١ تا ٣٢٦، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

خادیم ژیانخادیم مردنخادیم ھۆنراوەکانخادیم سەرچاوەکانخادیم بەستەرە دەرەکییەکانخادیمباشووری کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کوردستانزانکۆی سۆرانشەکرەقەڵای شێروانەسەددام حوسێنئۆبلاستی مۆسکۆسیستمی بەکارخەریھەیبەت سوڵتانئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمەولانا خالیدی نەقشبەندییەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقاشێوازی وانەگوتنەوەئایدزئێسکبەندیی مرۆڤ.gdئەوڕەحمانی حاجی مارفئیمپراتۆرئازادیی دەربڕینھەڵسەنگاندنئەسپدەزگای خێرخوازیی بارزانینەقشبەندیفریدریش نیچەتڕۆڵ فەیسزاماسومامۆستاویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسێ بە چوارئاوات بۆکانیناحیەی زەلانژانی گەل (ڕۆمان)دۆڵمەچەپڕەویعەبدوڵڵا پەشێومیرنشینی سۆرانزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزچینبابا تاھیری ھەمەدانیشانۆگەشەکردنی منداڵفیفازێرەڤانیقوزژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبفلۆریدانێچیرڤان بارزانیئایارپەیمانی ڤێرسایپەندی پێشینانئەحمەد موختار جافئەحمەدی خانیڕەوشەن بەدرخاندۆزەخگۆرانی (شێوەزار)ئێکس ڤیدیۆسعەبدولحەمیدی دووەمشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریفەلسەفەشۆڕشی دەستووری ئێرانخەتەنەکردنی کچانئارنی سلوتسیسرکتوندوتیژی دژی ژنانتیۆریژانی گەل (فیلم)ناحیەی ڕزگاریئیندۆنیزیاڕوانداتۆپی دەستویکیپیدیامحەممەد مەلا فایەقحاجی مەکیسەنگاوجەلیل گادانیشەدەڵەمەستوورە ئەردەڵان🡆 More