حوسێن شێربەگی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە.
حوسێن شێربەگی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥١ بۆکان، کوردستان |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس، وەرگێڕ |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | شاربەدەر |
حوسێن شێربەگی ساڵی ١٩٥١ لە شاری بۆکان لە دایک بووە و ھەر لەوێ نراوەتە بەر خوێندن. لە قوتابخانەی ئەبوو عەلی سینای ئەوکات سەرەتایی خوێندووە و دواناوەندیشی لە کۆرشی کەبیر تەواو کردووە. دواتر دانشسەرای چوار ساڵەی مامۆستایەتی خوێندووە. پاشان بووەتە مامۆستای قوتابخانەکانی شاری بۆکان و ساڵی ١٣٨٥ی ھەتاوی (٢٠٠٦ی زایینی) خانەنشین کراوە. لە ساڵی ٢٠٠٨وە تا ئێستاش بەرپرسی کتێبخانەی گشتیی مامۆستایانە و سەرقاڵی خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەی وتار و کتێب و دانانی کارگەی چیرۆک و نووسینە.
حوسێن شێربەگی ھەر لە منداڵییەوە گوێی لەو چیرۆک و حیکایەتانە ڕاگرتووە کە باوکی گێڕاونییەتەوە و لە پۆلەکانی سەرەتاییشەوە دەستی بە خوێندنەوەی کتێب و گۆڤار کردووە. ساڵی ١٩٦٦ لە ناوەندی، مامۆستایەکی خۆی (ڕەشید ئازادیخا) ھانی داوە کە بنووسێ و ساڵی ١٩٦٧–١٩٦٨ چەند چیرۆکی کوردی بۆ ڕادیۆ کوردیی کرماشان ناردووە. سالی ١٩٦٩ لە کێبەرکێیەکی چیرۆک نووسی لە گۆڤاری جەواناندا پلەی وەدەست ھێناوە. پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستی کردووە بە کوردی نووسین و بڵاو کردنەوەی بەرھەم بە زمانی خۆی؛ ھەروەھا پەرەی بە کوردی خوێندنەوکەیشی داوە. ساڵی ١٩٩٨یش شاربەدەری چاپ کردووە. شێربەگی زۆر بەرھەمی بڵاو نەبۆوەی ھەیە و لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانیش چالاکی نواندووە.
شێربەگی جگە لە نووسین و بڵاوکردنەوەی وتار لە زۆربەی بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان، تا ئێستا ئەو بەرھەمانەی چاپ و بڵاو کردوونەتەوە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حوسێن شێربەگی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.