حوسێن ئەلبورزی (بە فارسی: حسین البرزی) ھونەرمەندی ڤیۆڵۆنژەن و گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.
حوسێن ئەلبورزی | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٣١٧ی کۆچی ھەتاوی (١٩٣٨ی زایینی) کرماشان |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٠ەکان |
حوسێن ئەلبورزی لە ساڵی ١٣١٧ی کۆچیی ھەتاوی لە کۆڵانی داڵانی پیری لە گەڕەکی بەرزەدەماخی شاری کرماشان لە دایک بوو. دەورەی سەرەتاییی لە قوتابخانەی کووروش و دەورەی باڵایش لە دەبیرستانی کەزازی لە شاری کرماشان تێپەڕاند. لە ساڵی ١٣٣٨ی ھەتاوی یەکەمین گۆرانیی لە ڕادیۆ بیسیمی ئەرتەش لەگەڵ ئاموزای عەلی ئەلبورزی خوێند. لە ژەندنی ئامێری ڤیۆلۆنیش قوتابیی حوسێن یاحەققی (خاڵۆی پەرویز یاحەققی) بوو.
تا بە ئێستا زۆرتر لە ١٤٠ گۆرانیی کوردیی کرماشانی خوێندووە کە زۆربەیان لە ئەرشیڤی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کرماشان نابوود کراونەتەوە. ناسراوترین گوورانیی ھەر ماڵی گیسکیە کە مووسیقاکەی مەحموود مەرئاتی ڕێک کردووە و ھێشتا یەکێکە لە ناسراوترین گۆرانیەکانی کوردیی باشووری. بەدوای شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران، تا چەندین ساڵ ئێزنی بۆ کار نەبوو و لە ساڵی ١٣٦٦ی ھەتاوی دەتی کرد بە ھاوکاریکردنەوە لەگەڵ گرووپی موشتاق بە ڕێبەریی سیاوەش نوورپووڕ. ھەر لەگەڵ ئەم گرووپە گورانیی ئاو زەمزەمی خوێند کە لە ساڵی ١٣٦٦ی ھەتاوی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤالی مووسیقای فەجری لە تاران وەرگرت. لە ساڵی ١٣٧٦ی ھەتاوی لە تالاری شەفەق لە تاران کۆنسێرتێکی سێ شەوە بەڕێوەبرد. لەگەڵ ھونەرمەندانی کرماشانیی دێکە وەکوو ئەسغەر ئیمانی، مەحموود مەرئاتی و ھتد گرووپێک بە ناوی ڕادیۆ کرماشانی قەدیمیان پێک ھێنا و بە دەعوەتی کوردسات لە سلێمانی کۆنسێرتیان بەڕێوەبرد.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حوسێن ئەلبورزی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.