تیۆرمی چوار ڕەنگ (بە ئینگلیزی: Four color theorem) یان مەزندەی چوار ڕەنگ یەکێک لە پرسیارە ناسراوەکانی بیرکارییە.
بە دەستەواژەیەکی سادە تیۆرمی چوار ڕەنگ دەڵێت: «بۆ ڕەنگکردنی نەخشەیەک بەو مەرجەی ھیچ یەک لە دوو ناوچەی تەنیشت یەکتر، ھەمان ڕەنگیان نەبێت، تەنیا چوار ڕەنگ پێویستە.»
تیۆرمی چوار ڕەنگ یەکەم سەلمێنراوی سەرەکی بوو کە بە بەکارھێنانی کۆمپیوتەر سەلمێنرا. سەرەتا ئەم سەلماندنە لەلایەن ھەندێک لە ماتماتیکزانان قەبوڵ نەکرا، لەبەر ئەوەی پشکنینی ڕاستیی سەلماندنێکی کۆمپیوتەری بۆ مرۆڤ بە دەست، نامومکین بوو.
بە بەکارھێنانی تیۆریی گراف ھاوتایەکی سادەتر بۆ تیۆرمی چوار ڕەنگ دەدۆزرێتەوە. واتە دەتوانرێت کۆمەڵە ناوچەکانی نەخشەکە بەرامبەر بە گرافێکی بێ ئاراستە دابنرێت. بە شێوەیەک ھەر سەرێک ناوچەیەک و ھەر لێوارێک دوو سەرەکانی دوو ناوچەی تەنیشت یەکتر، پێکەوە دەلکێنیت. ھاوتای گرافیی تیۆرمی چوار ڕەنگ، دەڵێت، سەرەکانی ڕووتەختە گرافێک دەتوانرێت بە بەکارھێنانی چوار ڕەنگ، ڕەنگ بکرێت، بەو مەرجەی، ھیچ دوو سەرێکی تەنیشت یەک، ھەمان ڕەنگیان نەبێت.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیۆرمی چوار ڕەنگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیۆرمی چوار ڕەنگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.