تیپی مۆسیقای بێخود گرووپێکی مۆسیقیی کوردی سەر بە چالاکی قوتابخانەکان بوو کە لە ٢٠ی ئایاری ١٩٧٧ لە قوتابخانەی بێخود لە شاری سلێمانی بە سەرپەرەشتی نامدار قەرەداغی دامەزرا.
گرووپەکە لە چل منداڵی نۆ بۆ یازدە ساڵ پێک ھاتبوو کە بیست کەسیان کەمانیان دەژەند. ئامانج لە دروست کردنی ئەم تیپە پەروەردە کردنی منداڵانی کورد لە ڕووی موزیک و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیییەوە بوو. دوای دابین کردنی ئامێری مۆسیقا و تەواو بوونی خولی فێرکاری ئەم تیپە چالاکییەکانی خۆی دەست پێ کرد و یەکەم دەرکەوتنی بەشداری کردنی بوو لە ڕۆژی مۆسیقای جیھانیی لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ کە لەسەر ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکان بەڕێوە چوو. ئەم گرووپە سەرەڕای تۆمار کردنی بەرھەمی ناوازە بەشداری زۆر مێھرەجان و کۆڕاڵی کرد و لە ئاستی کوردستان و عێراقدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێنا، ھەروەھا چەند بەرھەمی بۆ تەلەڤیزیۆنی تەعمیمی کەرکووک تۆمار کرد. ساڵی ١٩٧٩–١٩٨٠ بە نھێنی و بە یارمەتی تیپی مۆسیقای مەولەوی لە قوتابخانەی بێخود یازدە سروود و چوار مەقام بۆ ناسر ڕەزازی تۆمار دەکەن کە بە ناوی کاسێتی ئەی شەھیدان بڵاو بووەتەوە. ئازاد شەوقی ڕۆڵێکی بەچاوی لە بەروەپێش چوونی گرووپەکە ھەبووە. دواتر لەگەڵ تیپی مۆسیقای نەورۆز و تیپی مۆسیقای شێخ مەحموود، تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی یان دامەزراند.
بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە:
ھەندێک لەو بەرھەمانەی بۆ ناسر ڕەزازی تۆمار کراوە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیپی مۆسیقای بێخود, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.