کوردیپێدیا یان کوردیپیدیا (بە ئینگلیزی: Kurdipedia) ماڵپەڕێکی زانستنامەیی کوردیی سەر ئینتەرنێتە کە بە چەند زمانێک بابەت بڵاو دەکاتەوە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پرۆژەکە لەلایەن ھاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٣دا بەھۆی ھاوکاری ھەڤاڵ نەژادەوە پرۆژەکە لە شاری ھەولێر جێگیر کرا. ئەم ماڵپەڕە سەر بە ویکیپیدیا یان پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا نییە و پرۆژەیەکی سەربەخۆیە.
چەشنی وێبگە | ئەرشیڤی زانیاریی کورد و کوردستان |
---|---|
بەردەستە بە | کوردی (کرمانجی، سۆرانی، زازاکی، ھەورامی، لەکی-کەڵھوڕی)، ئینگلیزی، فڕەنسی، ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ھوڵنەدی، سوێدی، ئیسپانی، ئیتاڵی، عیبری، ڕووسی، نەروێجی، ژاپۆنی، چینی، ئەرمەنی، یۆنانی |
خاوەن | ویکیمیدیا |
وێبگە | kurdipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا |
خستنەکار | ٢٠٠٨ |
بەڕێوەبەرەکانی کوردیپێدیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ماڵپەڕەکە تەنھا ئەو شتانە بڵاو دەکاتەوە کە پەیوەندیدارە بە چاندی کوردییەوە و ھیچ بابەتێکی تر کە ناپەیوەندیدارن تۆمار ناکرێن. ئەوان زانیارییەکان لەسەر ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت دەدۆزنەوە و گوێ بە سەرچاوە باوەڕپێکراو نادەن و شتێکی وا لە سیاسەتەکانی بەکارھێنانی ئەواندا نییە. بەکارھێنەرانی ماڵپەڕەکە دەتوانن لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە داوای گۆڕانکاری بکەن بۆ پەڕەیەکی دیاری کراو یانیش بابەتێک بنێرن. ماڵپەڕەکە پشت بە دوو بنکەدراوە دەبەستێت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردیپێدیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.