تیپی مۆسیقای مەولەوی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٧ بە سەرپەرەشتی نامدار قەرەداغی بە یادی تیپی مۆسیقای مەولەوی کۆن لە سلێمانی دامەزرا.
ئەم تیپە ھەمان تیپی مۆسیقای کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوو کە لە کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی جیا بۆوە تا تیپێکی سەربەخۆ ساز بکا کە ھەر مۆسیقا لەخۆ دەگرێ. ئەم گرووپە چەند ئاھەنگی بۆ نەخۆشخانەی سیل، خانەی بێ دایک و باوکان و جوتیاران لە ناوچەی قەرەداغ لە جافەران و دەورووبەری ئەنجام داوە. تیپ تا ساڵی ١٩٨٢ کە نامدار قەرەداغی ڕووی لە ھەندەران کرد بەردەوام بوو. گۆرانییە بەناوبانگەکەی حەمەی نێرگز بە ناوی (خەو) بەرھەمی ئەم تیپەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیپی مۆسیقای مەولەوی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.