ترانسفۆبیا (بە ئینگلیزی: Transphobia) بە مانای ترس لە ترانسجێندەر دێت و جۆرێکی فۆبیایە.
کاردانەوەی نەرێنی جۆراوجۆرە بەرامبەر ئەو کەسانەی ترانسجێندەرن، ترانسفۆبیا (ترس لە ترانسجێندەر) بریتییە لە ھەستکردن بە ترس، ڕق، نائارامی، و توندو تیژی بەرامبەر ترانسجێندەر، کە بەگوێرەی جێندەرە کلتووریەکانی کۆمەڵگا ناجولێنەوە
مناڵانی ترانسجیندەر لەوانەیە ھەست بە ھەراسانکردن، بێزارکردن بکەن و ڕووبەرووی توند و تیژی ببنەوە لە قوتابخانە کەسانی پێگەیشتووش ڕووبەرووی توندوتیژی و ھەراسان کردن و بێرێزی دەبنەوە لەناویشیاندا (گاڵتە پێکردن و سووکایەتی و بە ڕەگەزیان لە شوێنە گشتییەکان) و ھەڕەشە لێکردنیان لەوانەیە کەسانی ترانسجێندەر لەشوێنە گشتییەکان ھەست بە ناسەلامەتی بکەن، ھەروەھا کەسانی ترانسجێندەر لەوانەیە ھەنێک جار لە شوێنی کارەکانیشیان توشی سووکایەتی پێکردن یان دەرکردن ببن بە ھۆکاری ترانسجێندەر، یان پەسەندنەکردنیان لەلایەن کەسانی سیاسی و ئاینی وڵاتەکەوە
جگە لەوەش مەترسی توند و تیژی و فشار خستنە سەر و جۆرەکانی تری ھەڕەشە، کەسەکە بەرەو سترێس و خەمۆکی دەبات، و دەتوانێت ھەستی نەرێنی بۆ کەسەکە دروست بکات و کەسەکە بەرەو خۆ ئازاردان و ڕاکردن لە ماڵەوە و زیاترکردنی ڕێژەی ھەولدان بۆ خۆکوشتن بکاتەوە
لە جیھانی ڕۆژاوایی گۆرانکارییەکی بەرچاو ھەبووە لە سیاسەتەکان بەرامبەر گەشە پێدانی یەکسانی و دژە-توندوتیژی، زیاترلەوەش ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە جیھاندا بڵاو بوونەتەوە بۆ ئەوەی زیاتر یەکسانی ڕەگەزی بچەسپێنن و پەسەندکردنی ڕەگەزی لە نەتەوەکاندا بڵاو بکەنەوە
ھەڵسوکەوت یان ناولێنانێکە لەلایەن کەسی بەرامبەر کە لەلایەن ناسنامەی ڕەگەزی کەسی دیاریکراو ناگونجێت. ھەرچۆنێک بێت بەھەڵە ڕەگەزدانان دەتوانرێت بەبێ مەبەست و بەھەڵە بێت یان بەمەبەست بێت، نموونەیەک لەسەر بەھەڵە ڕەگەزلێنان ئەوەیە کە شێواز یان ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەسی بەرامبەر بکەیت یان ناوێک و ناونیشانێک بدەیتە بەرامبەر کە ھەڵەیە بۆ کەسی دیاریکراو کە ھەڵەیە. وەک بەکارھێنانی ناونیشانی "خاتوون"، "بەڕێز" بۆ کەسی بەرامبەر یان بەکارھێنانی ناو و ناونیشانەکانی پێشووتر بۆ کەسی دیاریکراو کە بەکارھێنانی "ناوی مردووی" پێدەوترێت ئەو ناوەی کە لەگەڵ کەسەکە ناگونجێت و چیتر کەسەکە خاوەندارییەتی ناکات بەشێوەی یاسایی. یان سووربوون لەسەر بەکارھێنانی شێواز، ھەڵسوکەوت، ناو و ناونیشانێک کە پێت وابێت بۆ کەسی بەرامبەر گوونجاوە بەبێ گوێدانە ناسنامەی ڕەگەزی کەسی دیاریکراو.
خەڵکی ترانسجێندەر پێش وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان تووشی بەھەڵە ڕەگەزلێنان دەبنەوەکەسانی ترانسجێندەر لەوانەیە لەلایەن دکتۆرەکان پۆلیس، میدیا، خێزانەکانیان تووشی ھەمان حاڵەت بن، کە وەک "شەرمەزارکردن" "ئازاردان"، "دڵرەقی""تەنھا ژیانمان قورستر دەکات" پێناسەی حاڵەتەکە کراوە، لێکۆلینەوەیەکی ٢٠١٨ لەسەر ١٢٩ کەسی ترانسجێندەر ئەنجامدراوەکە لە ڕۆژنامەی تەندروستی گەنجان بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات "لەکاتی ھەر بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی، ئەو ناو و ناونیشانە دروستە بەکارھاتووە کە کەسەکە ھەڵیبژاردووە و بۆی گونجاو بووە، بەشێوەیەکی بەرچاو بووەتە ھۆی کەمکردنەوە و نەھێشتنی نیشانەکانی خەمۆکی، خۆکوژی لە کەسەکە" بە شێوەیەمی دووبارەیی و بە ئەنقەست بەھەڵەڕەگەزلێنان بە
لە سیستمی خوێندن، زۆرێک لە کەسانی ترانسجێندەر ھەراسان دەکرێن و بەھەڵە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ڕاپۆرتی نێگەتیڤ لەبارەیانەوە دەردەچێت ترانسجێندەرانی گەنج بەشێوەیەکی دووبارە ڕاپۆرت لەسەر ترس و دڵەڕاوکێ دەدەن لەسەر بەکارھێنانی توالێت و شوێنە تایبەتەکان، بەھۆی دووچاربوون بە ھەراسانکردن و خراپ مامەڵەکردن
ترانسفۆبیا خۆی لە پیشە و شوێنی کاریش دەدۆزیتەوە، ھەنێک لە کەسانی ترانسجێندەر کارەکانیان لەدەست دەدەن کاتێک دەست دەکەن بە چارەسەر پزیشکییەکان،
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترانسفۆبیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ترانسفۆبیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.