مانیفێست یان بەیاننامە (بە ئینگلیزی: Manifesto) دەقێکە کە کەسێک یان گروپێک بەکاری دەھێنێت بۆ دەربڕینی پرەنسیپ و باوەڕ و ئامانجەکانیان بۆ خەڵک.
فەرمییەتی لێدوانەکان بەپێی دەربڕینیان و ئەو ناوەڕۆکانەی کە دەردەبرێن بە دوو جۆری فەرمی و نافەرمی پۆلێن دەکرێن.
مانیفێست نووسینێکە کە تێیدا گرووپێک یان لایەنێک تیۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و فەلسەفی و ھونەری یان ئەدەبی خۆی ڕادەگەیەنێت. مانیفێستێک بەزۆری بۆچوونێکی بڵاوکراوەی پێشوو قبوڵ دەکات یان کۆدەنگی یان بیرۆکەیەکی نوێ بەرز دەکاتەوە لەگەڵ بیرۆکەی پێشەکی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان کە نووسەر پێی وایە دەبێت بکرێت. مانیفێستی ھونەری لەلایەن دامەزرێنەرانی ستایلێکی نوێ یان قوتابخانەی ھونەرییەوە بۆ ھونەرمەندانی تر و ھەروەھا بۆ ڕای گشتیی دەنووسرێت. ئەم مانیفێستانە بەزۆری سیاسەت و پرەنسیپ و باوەڕی پێشکەوتنخوازانی شێوازێک یان قوتابخانەیەک دەستنیشان دەکەن.
وشەی مانیفێست لە فەرەنسییەوە بەرەو زمانەکانی دیکە ھاتووە و بە قەرزی وشەی فەڕەنسیی دادەنرێت. لە ئینگلیزیدا، مانیفێست لە ئیتاڵی وەرگیراوە، کە ئەویش لە لاتینی و وشەی "مانیفێستۆم"ە (manifestum) وەرگیراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەیاننامە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەیاننامە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.