کەسە ھەستیارەکان کۆمەڵێکن لە ڕاستگۆترین و دڵنەرمترین ئەو کەسانەی کە دەیانناسیت. ھیچ شتێک نییە لەبارەی خۆیانەوە پێتی نەڵێن ئەگەر جێی متمانەپێکردن بیت. ھەرچۆنێک بێت، ھەر ئەو کاتەی خیانەتێکیان لێ بکەیت، ڕەتیان بکەیتەوە، یاخود بە کەم سەیریان بکەیت، کۆتایی بە پەیوەندییەکە دەھێنن. ئەوان بە خەتا و ئازاری بەردەوامەوە دەژین کە بەھۆی ھەڵەتێگەیشتن و کێشە چارەسەرنەکراوەکانیانەوە تووشیان بووە. ئەوان مرۆڤی ئازاردراون کە توانای ئەوەیان نییە بە ڕق و کینەوە بژین و ناشیانەوێت کەس ڕقی لێیان بێت. پێویستە ھەتا دەتوانرێت ئەم جۆرە کەسانە خۆشبوویسترێن و ڕێزیان بگیرێت، لەبەرئەوەی گیانە پاکەکەیان بەردەوام لەلایەن کەسانی ترەوە ڕووشێندراوە. سەرباری ئەو تراژیدیایەی لە ژیانیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەوان کۆمەڵێکن لە میھرەبانترین کەسەکان کە ناسینیان بەنرخە و زۆرجار ھەر ئەوانیشن کە دەبنە چالاکوان بۆ دڵشکاوەکان، لەبیرکراوەکان و ھەڵەلێتێگەیشتووەکان. ئەوان فریشتەی باڵشکاون کە تەنیا لەکاتی خۆشویستنیاندا توانای فڕینیان دەبێت.–شانۆن ئێڵ ئاڵدەر
کارە باش و ھەڵبژێردراوەکان |
پەڕەکان بەپێی پاڵاوتن ڕیزکراون |
|
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوەڕۆک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.