ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس

ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە.

ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس  ئەم وتارە سەبارەت بە ئەلبومی ئێڤەنێسنس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئێڤەنێسنس (ڕوونکردنەوە).

ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لەڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە بڵاوکراوەتەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩دا دەستیان بە نووسینی ئەلبومەکە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠دا، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویان کردە ستودیۆ، بەڵام دواتر دەستیان لە کارکردن لەگەڵی کێشا لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکوو بەرھەمی زیاتر دابنێن. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١دا گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ.

ئێڤەنێسنس
ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس
ئەلبومی ستودیۆ لە لایەن ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوە١٠ی تەممووزی ٢٠١١
تۆماربوونشوباتی ٢٠١٠ – حوزەیرانی ٢٠١١ لە ستودیۆی بلاکبێرد لە ناشڤیڵ
چەشن
ماوە٤٧:١٥ (ستاندارد)
٦١:٤٢ (دیلەکس)
بڵاوکەرەوەوایند-ئەپ
بەرھەمھێنەرنیک ڕاسکیولینێکز
ئێڤەنێسنس
دەرگا کراوەکە
(٢٠٠٦)
ئێڤەنێسنس
(٢٠١١)
چرپە ونبووەکان
(٢٠١٧)
تاکەگۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس
  1. «ئەوەی دەتەوێت»
    بڵاوبوونەوە: ٩ی ئابی ٢٠١١
  2. «دڵم شکاوە»
    بڵاوبوونەوە: ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
  3. «ونبوو لە بەھەشت»
    بڵاوبوونەوە: ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢

بەپێی لی، لەم ئەلبومەدا جێ پەنجەی ھونەرمەندانێ وەک بیۆرک، دیپێکێ مۆد، ماسڤ ئەتاک، MGMT و پۆرتسھێد لەسەر گرووپەکە دیار بوو. گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە دەنگی نیو مێتاڵ، ھارد ڕۆک و ئێلێکترۆی لەخۆگرتووە. ھەرچەند ڕەخنەگرانی مۆسیقا ڕایان بە گشتی لەسەر ئەلبومەکە باش بوو، ھەروەھا تاریفی دەنگبێژیی لی کرا، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە لەیەکچوونی ئەلبومەکە و کارە کۆنەکانی ئێڤەنێسنس کرد. لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا، ئێڤەنێسنس بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە توانی بگاتە ژمارە یەک لە بیلبۆرد ٢٠٠، و سەرکەوت بەسەر چوار ئەلبومی تریشدا: ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. ئەلبومەکە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا و لە زیاتر لە ٢٠ وڵات لەسەر ھێڵکارییەکان دەرکەوت. گرووپەکە بە بڵاوکردنەوەی ھەندێک لە گۆرانییەکان لەسەر چەند وێبگەیەک و چەند کۆنسێرتێکی جیاواز جیاوازیش ئەلبومەکەیان سەرخست.

یەکەم تاکەگۆرانیی ئەلبومەکە، ئەوەی دەتەوێت، لە ٩ی ئابی ٢٠١١دا بڵاوکرایەوە؛ دڵم شکاوە، دووەم تاکی ئەلبومەکە، لە ١١ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە؛ ونبوو لە بەھەشت لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢دا بە جیھانی بڵاوکرایەوە و گۆرانی «دیوەکەی تر» وەک تاکێکی ڕێکلامی بۆ ڕادیۆی مۆدێرن ڕۆک لە ١١ی حوزەیراندا بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ٢٠١١دا گرووپەکە گەشتی ئێڤەنێسنسی دەست پێکرد بۆ ڕیکلامی ئەلبومەکە، کە سێیەم گەشتی جیھانیان بوو و بە ھاوکاریی ھونەرمەندانی وەک دە پریتی ڕێکلێس و فەیر تو میدلاند بەڕێوە چوو.

پشتینە و نووسین

دوای کۆتاھێنان بە گەشتێکی جیھانی بۆ بەرزکردنەوەی ئەلبومی پێشووی گرووپەکە، دەرگا کراوەکە، ئەیمی لی وتی ئەو «ڕۆیشت و نەیزانی چی تر بکات دوای ئەوە.» بەپێی لی، ئەو کاتە دڵنیا نەبوو کە ئێڤەنێسنس دەتوانێت بەردەوام بێت. دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٨ مانگ پشوویەکی درێژخایەنی دا لە مۆسیقا، ئەو بڕیاری دا کە دووبارە کار بکات لەگەڵ ئەندامانی گرووپەکە و وەک «پڕۆژەیەکی گرووپی لێھات.» لی دانی بە کارەساتێکی دەروونی دا نا: «ھەمووشتێک لەگەڵ کەوتوو زۆر بەخێرایی ڕوویاندا و ئێمەش ھەر بەردەوام و بەردەوام بووین بۆ چەند ساڵێک، دوای ئەوەش یەکسەر دەستمان کرد بە نووسینەوەی تۆماری دوایی [دەرگا کراوەکە]. من پێویست بوو پرسیار لە خۆم بکەم 'ئایا من کێم وەک پێگەیشتوویەک؟'» لە ماوەی پشووەکەیدا، لی دەستی بە وێنەکێشان کرد، سەردانی کۆنسێرتی دەکرد و دەستی بە گوێگرتن لە گۆرانی فۆڵک و سەربەخۆ کرد.

لە پۆستێکدا بۆ سەر وێبگەی ئێڤەنێسنس لە ساڵی ٢٠٠٩، لی نووسیبووی کە گرووپەکە لە پڕۆسەی نووسینەوەی کاری نوێدان بۆ ئەلبومێک بۆ ساڵی داھاتوو (٢٠١٠). بەپێی وەسفەکەی لی، گۆرانییەکان و مۆسیقاکانی ناو ئەلبومەکە پەرەسەندنێکی کارە کۆنەکانە و «باشتر و بەھێزتر و سەرنجڕاکێشترن.» ئەو مۆسیقاکەی ئەلبومەکەی بە ئێپیک، تاریک، گەورە و جوان وەسف دەکرد. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپن، لی تۆمارەکەی بە «خۆش» ناوبرد، و لە ڕوانگەی ئەویشەوە ئەلبومەکە «کارێکی تەواو نوێ بوو» بۆ گرووپەکە: «کاتێک گوێ لە مۆسیقا کۆنەکانمان دەگرم دەبینم لەوکاتەدا لەو ئاستەی ژیانمدا بووم. ئەمە گەشتێکی گەورە بوو و ھەندێک بەش لێی قورس بوون، بەڵام ئەمجارە [ئەلبومەکە] لەبارەی ئەوەوە بوو کە شتەکان زۆر جددی وەرنەگرم.»

نووسین بۆ ئەلبومەکە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی پێ کرد، کاتێک لی گۆرانییەکی ئەلیکترۆنی نووسییەوە کە جیاواز بوو لە ستایلەکەی. وتی: «بیرم دێت کە بەردەوام [گۆرانییەکەم] دووبارەم دەکردەوە، ئالوودەی بووبووم وەک ئەوەی چۆن جاران ئالوودەی مۆسیقاکەی ئێڤەنێسنس دەبووم. ئەمەش ڕووناکی من بوو—ڕووناکی ئەوەی کە بە ئاڕاستەی ئەلیکترۆنیدا بڕۆم و ھەندێک لەوەش بێنمە ناو ئەوەی ئێڤەنێسنس دەیکرد.» بە پێچەوانەی دوو ئەلبومەکەی پێش ئەم دانەیە (کە بەگشتی لەلایەن لی خۆیەوە نووسرابوونەوە)، ھەموو ئەندامانی گرووپەکە ئەمجارە بەشدارییان لە نووسین کرد.

تۆمارکردن و پەرەپێدان

ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
ستیڤ لیلیوایت، بەرھەمھێنەری سەرەتای ئەلبومەکە

ئێڤەنێسنس لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠دا بۆ تۆمارکردنی ئەلبومەکە چوونە ستودیۆ. ویڵ ھەنت وەک تەپڵلێدەری دووەم و پڕۆگرامساز گەڕایەوە، ویڵ «ساینس» ھەنت بۆ بەشداربوون لە نووسین بانگھێشتکرا، بەڵام نەبووە ئەندامێکی گرووپەکە. دەیڤد کامبڵ، کە پێشووتر کاری لەسەر دەرگا کراوەکە کردبوو، بانگکرایەوە تاکوو بەشی ئامێرە ژێدارەکان بنووسێتەوە و ئەلبومەکەش لەلایەن ستیڤ لیلیوایتەوە بۆ بڵاوکردنەوە داندرابوو. دواتر لی وتی کە لیلیوایت کەسێکی «شیاو نییە» بۆ ئەو کارە و ڕای گەیاند کە گرووپەکە تاقیکردنەوەیان ئەنجام دەدا و بەبێ بەشداربوونی گرووپەکە لە پڕۆسەی تۆمارکردندا «شتەکە ڕاست نەبوو»، بەو واتایەی تاقیکردنەوەکەیان شکستی ھێنا. بەپێی لی، گۆرانییە خاو و ئەکوستیکەکانی لەگەڵ لیلیوایت تۆمارکرابوون «لەگەڵ دەنگی ئێڤەنێسنسدا ڕێک نەدەکەوتن.»

کاتێک گرووپەکە لەگەڵ لیلیوایت دەستیان بە تۆمارکردن کرد، وا داندرابوو کە ئەلبومەکە لە ئەیلوول یان ئابی ٢٠١٠دا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٠دا، لی لەسەر وێبگەکەی ئێڤەنێسنس وتی کە گرووپەکە لە تۆمارکردن وەستاون بۆ ئەوەی زیاتر کار لەسەر ئەلبومەکە بکەن. بەپێی لی، وایند-ئەپیش تووشی چەند کێشەیەک ھاتبوو کە وای کرد زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەلبومەکە دوا بکەوێت. سەرۆکی کۆمپانیای وایند-ئەپ لە دواخستنی بڵاوبوونەوەی ئەلبومەکە پشتگیری لە بڕیارەکەی لی کرد و وتی «ئەو شتەی ئێمە لە وایند-ئەپ دەیکەین ئارامگرتنە. ئەگەر [بەرھەمەکە] باش نەبێت، بڵاو ناکرێتەوە. ئەگەر ساڵێک یان چوار ساڵ بخایەنێت، ئێمە کاتیان پێ دەدەین تاکوو تۆمارێکی باش بنووسین.» دوای سەردانکردنی ستودیۆ بۆ بیستنی تۆمارەکان، سەرۆکی کۆمپانیاکە وتی کە «گوێگرەکانی لی زۆر دڵخۆش دەبن.»

ئێستا پێم زانی کە من [پێشووتر] تۆمارێکی تەنیاییم بەرھەم دەھێنا، ئەگەر بمان ویستایە تۆمارێک بۆ ئێڤەنێسنس بەرھەم بھێنین، وا پێویستی دەکرد ھەموومان بە گرووپ وا بکەین. ئەوە کاتێکی قورس بوو بۆ من. وامزانی دەمزانی چیم دەوێت، بەڵام بە شێوەیەک ئەوە دەرنەچوو کە من دەمویست… بەڵام دەبێت بڵێم کە ھەستم زۆر بەھێزە دەربارەی ئەوەی ئێستا دەیکەین… ئێمە ھێشتا ھەندێک لە گۆرانییەکانی [بەرھەمھێنانی لیلیوایتمان] ماوە، بەڵام وامان لێ کردوون کە دەربارەی ئێڤەنێسنس بن.

— ئەیمی لی، دەربارەی تۆمارکردن لەگەڵ لیلیوایت

ئێڤەنێسنس لە نیسانی ٢٠١٠دا، لە ستودیۆی بلاکبێرد لە ناشڤیل لەگەڵ بەرھەمھێنەرە نوێیەکەیان بەناوی نیک ڕاسکیولێنێکز بۆ تۆمارکردنی ١٩ گۆرانیی نوێ دەستیان بە تۆمارکردن کردەوە. لە ١٢ی حوزەیراندا، لی ڕای گەیاند کە ترۆی مەکلاوەرن بە فەرمی گەڕاوەتەوە ناو گرووپەکە، ھەرچەندە پێشووتر بەڕێوەبەرایەتیی گرووپە ئەم شتەی ڕەت کردبووەوە. لی ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەلبومەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا بڵاو دەبێتەوە؛ ڕێکەوتەکە لەلایەن وایند-ئەپەوە یەک ھەفتە دواخرا. بەپێی لی، کاتێک ئێڤەنێسنس گەڕایەوە بۆ ستودیۆ، ئەو ویستی ئەلبومەکە ھەتا زووە بڵاو ببێتەوە بەھۆی ئەو کاتە زۆرەی نێوانیان لەگەڵ دەرگا کراوەکە. ھەموو ئامێرەکانی تر لە پڕۆسەی تۆمارکردندا پێش پیانۆ خرابوون و دواتریش لەکۆتاییدا دەنگی لییان خرایە سەر؛ لی وتی کە گۆرانییەکان قورس بوون و وایان لێ کرد کە «پاڵ بە خۆیەوە بنێ.» لی وتی کە بەرھەمھێنانەکەی ڕاسکیولێنێکز ئێڤەنێسنسی کرد بە ئەلبومێکی ڕۆک. لی خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرھەمھێنەرەکە دەربڕی و وتی:

نیک بەرھەمھێنەرێکی نایابە. ئەو بەڕاستی لە پلانەکە تێی گەیاندم و یارمەتی دام کە بڕوام بەو بڕیارە ھەبێت کە ئەنجاممان دا. بۆ خۆم زۆر بیرۆکەم ھەیە و ھەندێک جار وای لێ دەھات دەموت «باشە، من دوو ھەڵبژاردەم ھەیە لە ھەموو ئەو شتانەی دەیانکەم!» ئەو نایابە، لەبەرئەوەی ھەندێک جار لەڕووی گۆرانیبێژییەوە یان لەکاتی [پیانۆژەنیدا] پرسیارم لێ دەکرد «بەڕای تۆ کامیان بکەم؟» ئەو لە یارمەتیدانم لە بڕیاردانێکی خێرا باشە. من بەڕاستی بڕوام بە بۆچوونەکانی ھەیە چونکە تۆماری زۆر باش بەرھەم دێنێت.

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، لی لە پرۆژەیەکی سەربەخۆدا کەڤەرێکی بۆ گۆرانی «ئازیزەکەم شتێکی خراپ خراپی کرد» ئەنجام دا، کە بە ڕەسەنی گۆرانیی کریس ئیساکە. بەپێی لی، ئەو گۆرانییە لەسەر ئەو تۆمارە بوو کە لەگەڵ لیلیوایت لە ساڵی ٢٠١٠دا بەرھەمیان ھێنابوو. لی وتیشی کە ھیچ کام لە گۆرانییەکانی لەگەڵ لیلیوایت نووسیبوویان لەسەر ئەو ئەلبومە نییە کە لەگەڵ ڕاسکیولێنێکز بەرھەمھاتووە، چونکە کۆمپانیای تۆمارکردنەکە ڕەتی کردبوونەوە. ئەو ناڕەزایەتی خۆی دەربارەی ئەوەی کە چۆن ناچار بووە ھەموو تۆمارەکە دووبارە لە سەرەتاوە بنووسێتەوە دەربڕی کە بە سەختترین ئەلبومی ئێڤەنێسنس ناسراوە.

ناو و بیرۆکە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری کێرانگ! لە حوزەیرانی ٢٠١١، لی وتی کە ئەلبومەکە بە ناوی گرووپەکەوە ناو دەنرێت، و «لە بارەی گرووپەکەوەیە، زیاتر وەک تۆمارێکی گرووپەکەیە.» لە ڕوونکردنەوەکانیدا وتی «ئەم ئەلبومە دەرەنجامی گەڕانەوەی منە بۆ خۆشویستنی کارەکەم، بۆ ئێڤەنێسنس، بۆ ئەو شتەی کە ھۆگری بووم بۆ ماوەی دەیەیەک و بگرە زیاتریش.» لە سەرەتادا بیرۆکەی زۆر ھەبوو بۆ ناوی ئەلبومەکە، بەڵام لی وتی «کە کارەکە بە کۆمەڵ بەرەوپێش برا، ھەستمان کرد کە ئەم کارە شووناسی ئێمە و گرووپەکەمانە و بەھۆی ئەو ھەستانەی لە مۆسیقاکەماندا بوو، تەنیا ناو بوو کە دەگونجا [بۆ ئەلبومەکە]، گەڕانەوەی خۆشەویستییەکەمان بوو بۆ کارەکە بە بەھێزی.» لە چاوپێکەوتنێکی دا وتی کە ١٦ گۆرانی تۆمارکراون، بەڵام ھەموویان لە ئەلبومەکەدا نابن، دواتر بڕیار درا کە دوو جۆر لە ئەلبومەکە دەربچێت: جورێ دیلەکس کە ھەر ١٦ گۆرانییەکەی تێدایە، لەگەڵ جۆری ئاسایی کە ١٢ گۆرانی تێدایە.

وێنەی ئەلبومەکە لە ماڵپەڕی گرووپەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١١ دەرکەوت. ئەلبومەکە یەکەم ئەلبومی گرووپەکەیە بەبێ وێنەی لی لەسەر بەرگەکەی. لە چاوپێکەوتنێکیدا باسی بەرگی ئەلبومەکەی کرد و وتی: «ھەردوو ئەلبومی پێشوومان من لەسەر وێنەی بەرگەکەیان بووم، و خۆشە بەلامەوە کەسانێک وێنەکە ببینن و بڵێن «ئەوە ئەو کەسەیە» بەڵام ئێستا وا ھەست دەکەم کە ناسراوین و ویستم ئەمەیان جیاواز بێت. ویستم شتێکی نامۆ و سەرسوڕھێنەر بێت وەکوو ئێڤەنێسنس خۆی نەک تەنیا من.» بەرگەکە کە تاریک و تەماوییە، بەستراوە بە ناوی گرووپەکەوە، کە بە واتای «ونبوون وەکو ھەڵم دێت.»

نووسینەوە

شێوەی مۆسیقی و ئیلھام

ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
بیۆرک، کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، لەلایەن لییەوە بە ئیلھام بۆ سەر ئێڤەنێسنس ناودەبرێت.

لەکاتی تۆمارکردن لەگەڵ ستیڤ لیلیوایت، لی ئەلبومەکەیانی بە «پەلکەزێڕینەی دەنگی» ناساند، کە گۆرانی بەھێز پێکی ھێناوە. بەپێی وتەکانی لی، کاریگەری مۆسیقای ئەلیکترۆنی لەسەر بوو، ھەروەھا کارێکی زۆریش لە پڕۆگرامسازیی تەپڵەکانیدا ئەنجام درابوو. دوای چەند تۆمارکردنێکی زیاتر لەگەڵ نیک ڕاسکیولێنێکس، لی باسی لە ئامانج و نامەی ئەلبومەکە کرد و دوو باسی سەرەکی ئەلبومەکەی خستە ڕوو، کە پێکھاتوون لە: ڕووخاوی («ڕوخاوی بووە بە نامەیەکی ئەلبومەکە، بە بێ ئەوەی باسی چارەسەر بکات») لەگەڵ ئۆقیانووسەکان. لە بەرنامەیەکی تردا لەگەڵ ئێم تیڤی، لی باسی چەند نامەیەکی تری کرد: «ھەوڵدان بۆ ئازادی، ھەروەھا گۆرانی تێدایە کە تەنیا لەبارەی ئەوەن کە [خۆشەویستی بکەیت].» لی وتی کە ئێڤەنێسنس ئامێری نوێ و کۆنی وەک ھارپ، سینتسایزەر لەگەڵ پەیدانی «مووگ تۆرس» یان لەکاتی تۆمارکردنی گۆرانی «دەرگای نھێنی» و «دڵم شکاوە» بەکارھێناوە. لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ ڕۆژنامەی کیرانگ، لی وتی کە ئیلھامی لە ژیان و ئەزموونی پەیوەندییەکانی خۆی وەرگرتووە.

لی بیۆرکی بە کاریگەر لەسەر ئیڤەنێسنس ناساند. بەپێی قسەکانی لی، تۆمارکردنی ئەلبومەکە خۆش بووە، بەڵام بە شێوازێکی «پۆپی» نا. ھەروەھا ئیلھامی لە ھەوادارانی ئێڤەنێسنسەوە بۆ ھاتووە: «بەڕاستی گوێم لە خۆمە گۆرانی بۆ پەیوەندی خۆم بە ئیڤەنێسنس و گوێگرەکانم دەڵێم. ھەمیشە یەک پەیوەندی گەورە ھەیە کە زۆرترین گۆرانیم بۆ وتووە. وا ھەست دەکەم پەیوەندییە گەورەکەم لەم ئەلبومەدا لەگەڵ ئیڤەنێسنس خۆیەتی، لەگەڵ گوێگرەکان. وابزانم لە ڕووی ھۆنراوەوە زۆر لەبارەی پەیوەندییەک دەبیستن، شەونخوونی لەگەڵ پەیوەندییەک یان خۆشەویستی لە پەیوەندییەکدا، بە زۆری گۆرانی لەو بارەیەوە دەڵێم.»

بۆ ئەم ئەلبومە، گرووپەکە کاریگەری ھونەرمەندانی وەکوو: بیۆرک، دیپیشێ مۆد، ماسڤ ئەتاک، ئێم جی ئێم تی و پۆرسێدیان لەسەر بووە. لویز کۆرنر لە وێبگەی دیجیتاڵ سپای تێبینی ئەوەی کرد کە گیتاری بەھێز و ئامێری تولداری تیژ لە زۆربەی گۆرانییەکانی گرووپەکەدا ھەیە: «ئەیمی لی بە گیتارە بەھێزەکان و ئامێرە تەلدارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییە کۆنەکانی سەر گرووپەکە، بە پێچەوانەی ئەو دەنگە ئەلیکترۆنییەی بەرەو ڕووی دەڕۆیشتن.»

مۆسیقا و ھۆنراوە

ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
ئێڤەنێسنس لە کۆنسێرتێکی ساڵی ٢٠١١دا

لی لەگەڵ گرووپەکەدا ١١ لە ١٢ی گۆرانییەکانی ئەلبومە ستانداردەکەیان نووسیوەتەوە، کە لە ١٢ تراک پێکھاتووە. بەھۆی ئاوازی گیتارەکان و دەنگە بەھێزەکەی تەپڵەکان و باسکردنی ئازادییەوە، گۆرانی ئەوەی دەتەوێت، کە یەکەم تراک و تاکەگۆرانیی نوێنەری ئەلبومەکەیە، بە نائاساییترین گۆرانیی ئەلبومەکە وەسف دەکرێت. لە سەرەتادا بە تەپڵ و سینتسایزەر دەست پێ دەکات؛ پێش دەستپێکردنی ئاوازی گیتارەکان، لی لەگەڵ کوتانی تەپڵەکاندا دەبێژێت: «ئەوە بکە کە دەتەوێت / ئەگەر خەون بە باشترەوە دەبینی / ئەوە بکە کە دەتەوێت / تا ئەو کاتەی ناتەوێت.» لە ڕووی ھۆنراوەیییەوە، گۆرانییەکە باسی پەیوەندییەکی ئەوینی دەکات کە ناگونجێت، ھەرچەندە خۆشەویستیش بوونی ھەیە لە ناویدا. گۆرانییەکە بە تەپڵ دەست پێ دەکات و بە گیتار نوێنەرایەتی دەکرێت. «دروستکراو لە بەرد» یەکێک لە کۆنترین گۆرانییەکانی ئەو ئەلبومەیە و کاریگەریی ھێڤی مێتاڵی لەسەرە. «گۆڕانەکە» (کە سەرەتا ناوی «مۆر» بوو) بە نەرمی دەست پێ دەکات و بەرە بەرە توندتر دەبێت، کە بەراوردکراوە بە گۆرانیی «دیجیتاڵ بات» ی گرووپی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵی ئەمریکی دێفتۆنز. چوارەم گۆرانی، «دڵم شکاوە»، باڵدێکە کە بۆ ھارپ نووسراوە، بەڵام بە پیانۆ تۆمارکراوە. گۆرانییەکە بە پیانۆ و دەنگی لی دەست پێ دەکات، کە بەرەبەرە بۆ ڕیتمی گیتار و پیانۆ دەڕوات. لە کۆرسەکە دا لی دەڵێت: «ھەرگیز ڕێگەیەک نادۆزمەوە کە گیانمی پێ ساڕێژ بکەم / و ھەتا ماوم دەگەڕێم / لە دووری تۆ / دڵم شکاوە.»

ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
ئەیمی لی لەکاتی ژەنینی پیانۆدا لە کۆنسێرتێکی ئێڤەنێسنسدا

پێنجەم گۆرانی بە ناوی «دیوەکەی تر» لە گیتاری پڕ و تەپڵی بەیس و دەنگە «ھوایی و گونجاوەکەی لی» لەگەڵ چەند بەشێکی ستایلی ڕیتم و بلووز پێکھاتووە. لە ڕووی ھۆنراوەوە، گۆرانییەکە لەبارەی مردنەوەیە. «ئەمە بسڕەوە»، کە پێشتر ناوی «ڤانێلا» بوو، لەلایەن ماری ویلێتی گۆڤاری لاودوایەرەوە بە یەکێک لەو گۆرانییانە ناسێنراوە کە لە کۆنسێرتەکان و بە کەسی خۆشترە بەراورد بەوەی بە ھێدفۆن گوێبیستی بیت، ھاوشێوەی «ئەوەی دەتەوێت.». «ونبوو لە بەھەشت» گۆرانییەکی سیمفۆنیک ڕۆکە کە بە پیانۆ دەست پێ دەکات لەگەڵ ئامێری ژێدار و دەنگی لی بەبێ زیادکردنی توێی زیاتر و دواتر زیادکردنی دەنگی گرووپەکە بۆ بەھێزترین بەشی گۆرانییەکە؛ ھۆنراوەکە وێنەدانەوەی ئەزموونی ململانێکانی ڕابردووی لییە، و داوای لێبوردنە بۆ گوێگرەکانی لەبەر بێدەنگیی پێنج ساڵی ڕابردوویان. شێوازی بنیادی گۆرانییەکە بەراورد دەکرێ بە گۆرانی «یۆگا» ی ھونەرمەندی ئایسلەندی بیۆرک. «بێزار» لە ئاوازێکی تەمەڵ و کۆرسێکی دووبارەکراوەی سروودئاسا پێکھاتووە، یەکێکە لە یەکەمین ئەو گۆرانییانەی بۆ ئەلبومەکە نووسراوە، ڕێڕەوێکی بەھێز بۆ گۆرانییە دواھاتەکانی ئەلبومەکە دادەنێت.

«کۆتایی خەونەکە» بە «گیتاری بەھێز دەست پێ دەکات و دواتر بۆ ڕیتمێکی نەرم بە پیانۆ و دەنگە تایبەت و ناسراوەکەی لی دێتەوە خوارەوە.» لە کۆرسەکە دا لی دەڵێت: «دوای دڵت بکەوە تا خوێنی لێ دێت» کە زیاتر پەیامی گۆرانییەکە دەردەخات کە ئەویش «کۆنترۆڵکردنی ژیانی خۆتە.» لی دەربارەی گۆرانییەکە دەڵێت: «لەبارەی ئەوەیە کە تێبگەیت ئەم ژیانە کۆتایی نەھاتووە و چۆن دەبێت بژیت و بە ئازارەکانیشییەوە ژیان لە ئامێز بگریت، پێش ئەوەی ھەموو شتێک کۆتایی بێت. ھەرچەندە ئازارت بدات، واتا تۆ ھێندە زیندوویت. بۆیە ھێندە لە ئازارپێگەیشتن مەترسە کە ژیانت لەدەست بچێت.» «ئۆقیانووسەکان» بە سینتی نزم و دەنگی لی، پێش ئەوەی گرووپەکەش دەنگیان بێت، دەست پێ دەکات. بەپێی لی، گۆرانییەکە «گەورەیە و خۆشی زۆریان بینیوە لە یاریپێکردن پێی.» «ھەرگیز مەگەڕێوە» لەسەرەتادا ناوی «پرتەقاڵی» بووە، و لە لەدەستدان دەڕوانێت لە سۆنگەی کەسێکەوە کە کەسێکی لە کارەساتدا لەدەستداوە. لی وتی کە بۆ گۆرانییەکە و ھۆنراوەکەی کە دەڵێت «ھەموو لە دەست چوو، تەنیا جیھان کە دەمناسی» سروشی لە ڕووداووەکانی بوومەلەرزە و تسونامی ساڵی ٢٠١١ی تۆھۆکو وەرگرتووە. «مەلەکردن بەرەو ماڵەوە» گۆرانییەکی ئێلێکترۆ پۆپی باندەکەیە کە گیتاری گرژ و پیانۆی دڵتەنگ لەخۆ دەگرێت.

بڵاوبوونەوە

پێش بڵاوبوونەوەی ئەلبومەکە، ھەندێک بڕگەی کورتی تراکەکانی بڵاودەکرانەوە، لەوانە تراکەکانی «ئەوەی دەتەوێت» و «دیوەکەی تر»، «ونبوو لە بەھەشت» کە دوابەدوای یەکتری لەسەر ھەواڵەکانی ئێم تیڤی بڵاو دەکرانەوە. ھەندێک لە گۆرانییەکان لە سەرھێڵ بڵاوکرانەوە، وەک «دیوەکەی تر»، کە بۆ یەکەمین جار لە ٢١ی ئەیلوول لە ھۆت تۆپیک پەخشکرا؛ «دڵم شکاوە» لە ٢٧ی ئەیلوول، لەگەڵ «کۆتایی خەونەکە» لە سپین لە ٤ی تشرینی یەکەم. ھەموو گۆرانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەم لەسەر سپین بڵاوکرانەوە. گۆرانیی «دروستکراو لە بەرد» ڕیمیکسێکی لەلایەن دانی لۆھنەر، ناسراو بە «ڕێنھۆڵدەر»، بۆ کرا، کە لەکۆتایی فیلمی جیھانی ژێرەوە: خەبەربوونەوە لێدرا. گۆرانیی «شێوەیەکی نوێ بۆ برینداربوون» لەلایەن ھونەرمەند «فۆتێک» ڕیمیکسی بۆ کرا و لەسەر ساوندتراکی فیلمی تۆڵەسێنەکان دەبیسترێ.

لە ٨ی ئابدا، ئێڤەنێسنس لەسەر بەرنامەی «ئێم تیڤی یەکەمجار: ئێڤەنێسنس» بۆ ناساندنی یەکەم تاکەگۆرانیی ئەلبومەکە بەناوی «ئەوەی دەتەوێت» دەرکەوتن، کە نمایشێکی ڕاستەوخۆیان بۆ کرد و چاوپێکەوتنێکی درێژخایەنیشیان لەسەر ئەنجام دا. لە ٢٢ی ئابدا، لی سەردانی ستودیۆی «لیبرتی ستودیۆز» ی بۆ بیستنی پێنج تراکی ماستەرکراو، کە پێکھاتبوون لە: «ئەوەی دەتەوێت»، «گۆڕانەکە»، «دیوەکەی تر»، «دڵم شکاوە» لەگەڵ «ونبوو لە بەھەشت» کرد، ھەروەھا تراکەکانی بۆ ٣٠ کەسی دیاریکراویش پەخش کرد. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا، ئێڤەنێسنس لە فیستیڤاڵی «ڕۆک لە ڕیۆ» دەرکەوتن، کە گۆرانییەکانی «ئەوەی دەتەوێت»، «دروستکراو لە بەرد»، «گۆڕانەکە»، «دیوەکەی تر»، «دڵم شکاوە»، «بێزار» و چەند گۆرانییەکی تر لە دوو ئەلبومەکەی پێشوویان پەخشکرد. پێش بڵاوبوونەوەی فەرمیی ئەلبومەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەیمی لی بۆ بانگەشەکردن بۆ ئەلبومەکە لەسەر بیلبۆرد دەرکەوت. گرووپەکە چەند جارێکی تر نمایشیان لە جیمی کیمێڵ ڕاستەوخۆ!، کۆنسێرتی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ، بەرنامەی ئەمشەو لەگەڵ جان لینۆ» و «کۆنان» کردووە.

گەشت

ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
ئەیمی لی لە کۆنسێرتێکی ئێڤەنێسنس، ٢٠١١

گرووپەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠١١دا، بە کۆنسێرتێک لە ھۆڵی «وار مێمۆریال» لە ناشڤیلی تێنسیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان بە ڕیکلامکردن بۆ ئەلبومەکە کرد. دوای ئەمە لە ٢٠ی ئابدا نمایشێکیان لە ڕۆک ئۆن دە ڕانج ئەنجام دا، دواتریش لە ٢ی تشرینی یەکەم لە ڕۆک ئین ڕیۆ و دواتریش لە ٦ی تشرینی یەکەم لە پویێرتۆ ڕیکۆ. گرووپەکە دەستیان بە یەکەم لاقی گەشتەکەیان لە ئۆکلاندی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد و لە نیویۆرک سیتی کۆتایی پێ ھات. دواتر گرووپەکە لە ٤ی تشرینی دووەمدا چەند زنجیرەیەک کۆنسێرتیان لە شانشینی یەکگرتوو ئەنجام دا و لە ١٣ی ھەمان مانگ لە بێرنینگھام کۆتاییان پێ ھات. گرووپەکە لەلایەن دە پریتی ڕێکلێس و فەیر تو میدلاند و ڕایڤڵ سەنزەوە پشتگیریان لێ دەکرا. گرووپەکە نمایشی گۆرانییەکانی ھەر سێ ئەلبومەکەیان کرد، بەڵام لی وتی «ئێمە بەدڵنیایییەوە تیشک دەخەینە سەر گۆرانییە نوێیەکان. ئێمە زیاتر بۆ گۆرانییەکان بەپەرۆشین […] بەڵام بەدڵنیایییەوە ھەندێک لە گۆرانییەکانی ئەلبومە کۆنەکانیش نمایش دەکەین. دەتوانم بڵێم بەشێوەیەکی گشتی نمایشەکەمان قورس و وزەبەخشە، بۆیە وابزانم زۆر بەملاو بەولا ڕادەکەین و گۆرانی زۆر خێرا دەڵێین.» کۆنسێرتەکانی گرووپەکە تا ٢٠١٢ درێژەی کێشا.

تاکەگۆرانییەکان

«ئەوەی دەتەوێت»، یەکەم تاکەگۆرانیی ئەلبومەکە، لە ٩ی ئابی ٢٠١١ بە شێوەیەکی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە. ھۆنراوەی گۆرانییەکە دەربارەی ئازادییە، کە یەکێکە لە ناوەڕۆکی گۆرانییەکانی گرووپەکە. گۆرانییەکە ژمارە ١ی ھێڵکارییەکانی شانشینی یەکگرتووی بەرکەوت، کە وای کرد ئێڤەنێسنس ببێتە تەنیا ھونەرمەند بە زیاترین فرۆشی تاکەگۆرانییەوە لە ساڵی ٢٠١١دا. گۆرانییەکە لە ژمارە ٦٨ دواتریش ٧٢ی «بیلبۆرد ھۆت ١٠٠» و ھێڵکارییەکانی شانشینی یەکگرتوو جێگیر بوو. ڤیدیۆکلیپی ئەلبومەکە لە بڕۆکلینی نیویۆرک گیراوە؛ بەشێکی ڤیدیۆکە لە خانوویەکی کۆندا گیراوە کە ئێڤەنێسنس لەکاتی نمایشکردنی گۆرانییەکە پیشان دەدات. ڤیدیۆکە لەلایەن مێرت ئەیڤس دەرھێنراوە و لە ١٣ی ئەیلوول بڵاوکراوەتەوە.

«دڵم شکاوە» لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا، بەسەر ڕادیۆیەکاندا دابەشکرا. تاکەگۆرانییەکە بە یەکەمین تاکەگۆرانی مەینستریمی گرووپەکە ناسراوە. ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە. تاکەگۆرانی مەینستریمی «ونبوو لە بەھەشت» لە ٢٥ی ئایار لە جیھاندا بڵاوبووەوە. ڤیدیۆکلیپەکەی لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، لە ئێڤەنێسنس لەکاتی نمایشکردنی گۆرانییەکە پێکھاتووە. ڤیدیۆکان لەلایەن گوێگرەکانی ئەلبومەکەوە لەکاتی گەشتی گرووپەکە بە جیھاندا گیراون. «دیوەکەی تر» تاکەگۆرانییەکی ڕێکلامی بوو بۆ زیادکردنی فرۆشی ئەلبومەکە کە لە ١١ی حوزەیران بەسەر ڕادیۆیەکاندا دابەشکرا. ڤیدیۆیەکی لیریکی بۆ گۆرانییەکە دروستکرا کە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٢ لەسەر کەناڵی فەرمیی یووتیووبی گرووپەکە بڵاوکرایەوە، لی وتی کە ڤیدیۆی زیاتر بۆ گۆرانییەکە دروست ناکرێ.

پێشوازیی ڕەخنەدار

ھەڵسەنگاندنی شارەزایان
خاڵە کۆکراوەکان
سەرچاوە خاڵ
مێتاکریتیک ٦٣/١٠٠
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان
سەرچاوە خاڵ
ئۆڵمیوزیک ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
دیجیتاڵ سپای ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
ئینتەرتەینمێنت ویکڵی B
ئای جی ئێن ٨/١٠
کێرانگ! ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
لۆس ئەینجلس تایمز ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
پاپ ماتەرز ٥/١٠
ڕۆلینگ ستۆن ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 
سپین ٥/١٠
یوو ئێس ئەی تودەی ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس 

بە شێوەیەکی گشتی، ئەلبومەکە ڕەخنەی باش و ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقاوە لێ گیراوە. مێتاکریتیک ڕێژەیەکی مامناوەندی بە ئەلبومەکە دا: ٦٣/١٠٠، کە لەسەر بنەمای ٩ ھەڵسەنگاندن داندرا، کە بە شێوەیەکی گشتی وەڵامدانەوەیەکی باشیان لەسەر ئەلبومەکە ھەبووە. پێش بڵاوبوونەوەی، ئەلبومەکە لەسەر چەند پێڕستێک دەرکەوتووە، وەک پێڕستی سپین بە ناوی «٢٦ ئەلبوم کە گرنگترینن»، پێڕستی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی بە ناوی «ئەلبومەکانی ئەم پاییزە کە ناتوانین چاوەڕێ بکەین تا گوێمان لێیان بێ»، لەگەڵ پێڕستێکی ڕۆلینگ ستۆن بە ناوی «پێشبینینی مۆسیقای پاییز: بەناوبانگترین ئەلبومەکانی وەرزەکە.» ستیڤ بیبی سەر بە کێرانگ! ٥ ئەستێرەی بە ئەلبومەکە دا و وتی کە بە بێ ڕکابەری یەکێکە لە باشترین و پڕمتمانەترین ئەلبومی گرووپەکە و «باشترین ئەلبومیان ھەتاکوو ئێستا.» ڕیک فلۆرینۆی ئارتیست دایرێکت وتی کە ئێڤەنێسنس باشترین ئەلبومی گرووپەکەیە ھەتاکوو ئێستا و گرووپەکە توانیویانە تاقیکردنەوە بەبێ ئەوەی دەنگی خۆیان لەدەست بدەن بکەن و کەم کەس دەتوانن ئاوا بن.

ستێفن تۆماس، سەر بە گۆڤاری ئۆڵ میوزیک، بە بەرھەمھێنانەکەی ڕاسکیولێنێکز دا ھەڵیدا، وتی کە دەنگی لی و دەنگی گرووپەکە کە کەمتر وەکوو چەوساوە دەبیسترا ھەرچەندە ھەر دراماتیکی بوو. کایڵ ئاندەرسنی ڕۆژنامەی ئینتەرتەینمنت ویکڵی لە بارەی ئەلبومەکەوە وتی: کاتێک لی چەند ئامێرێکی ئاڵۆزی ئۆرکسترایی بەکاردێنێ بۆ ھێرشکردنە سەر دێوەکانی ناخی… لە کەرەستەی سەرنجڕاکێشی گرووپەکە زیاترە. لویس کۆرنەری ڕۆژنامەی دیجیتاڵ سپای چوار لە پێنجی بە ئەلبومەکە دا، بە بۆنەی ئەوەی کە دەنگی تایبەت بە باندەکەی تێدا دەبیسترێت، و «ئەگەر ڕاستی بڵێین، بەو جۆرە نەبێ نامانەوێت.» مارک لاپاج لە گۆڤاری مۆنتریاڵ گازێت بە ئەلبومەکەی دا ھەڵدا و بە داستانێکی بەھێزی خەمباری لە قەڵەم دا. بەپێی چاد گریسکۆی ئای جی ئێن، ئێڤەنێسنس ئەلبومێکی باشە کە ئەوەی لێی پێشبینی کراوە گەیاندوویەتی لەکاتێکدا چاوێکی لەسەر داھاتووش بووە. ڕۆب ویلیامزی «وینیپیگ فری پرێس» ئەلبومەکەی بە نیو مێتاڵ و ھاڕد ڕۆکی گۆتیکی ناوبرد، کە ئۆرکێسترایەکی دراماتیکی لەگەڵدایە کە وا لە شتەکان دەکات «گەورە و زیندوو بن»: «لەگەڵ ڕێژەیەکی ھێندە زۆری زەنگ و فیکەدا، چەوساوەیی ھێندە سەرسوڕھێنەر نەبووە.» مارک ھیرش سەر بە «بۆستن گلۆب» وتی کە ھەر یەکە لە ئەندامانی گرووپەکە لە ئاستی یەکیان بەرزتر کردووەتەوە بەراورد بەوەی گەر بەتەنیا بوونایە.

تیۆن وێبەر لە گۆڤاری سپین کاردانەوەی تێکەڵی ھەبوو بۆ ئەلبومەکە و وتی کە لی زۆر دەستی لە خۆی بەرداوە و دەنگی ئیڤەنێسنس لە سێبەری چەکە نا نھێنییەکەیان دا ون بووە. بەپێی نیک کاتوچی لە ڕۆژنامەی ڕۆلینگ ستۆن، ئێڤەنێسنس تێکەڵەیەکی شیرینی پیانۆ و گیتار و ئامێرە ژێدارەکانە، کە ھێندەی بەرھەمەکانی پێشووی گرووپەکە تیژ نییە. کریس ویڵیامسنی گۆڤاری ڕۆیتەرز دەڵێت ھەموو تۆنە جێگۆڕکێکارەکانی ناو ئەلبومە نوێیەکە لەوە دەچێت کە بۆ نمایشکردنی لەگەڵ کۆتاییی ئەو فلیمە ئاکشنانەدا کە خۆیان زۆر بەرز ڕادەگرن دانرابێت. ئێدنا گەندەرسنی یوو ئێس ئەی تودەی ڕەخنەی لە شێوازی دەرھێنانی ڕاسکولینیکز گرت لەسەر ئەوەی کە توخمی ئەلکترۆنی زۆری تێدایە و دەنگە کلاسیکییەکەی لی تێک دەدا کە نیشانەی دیاریکراوی ئیڤەنێسنس بوون. ھەندێ لە بەشە ئەلکترۆنییەکان تێکەڵی دەبن، بەڵام دەنگە تایبەتمەندەکەی گرووپەکە و ئامێرە ژێدارە خەمناکەکان پێشڕەوی لە دیاریکردنی تۆنی خەمناکی ئەلبومەکە دەکەن. ھەرچەندە دەین پڕۆکۆیەڤی وێبگەی پاپ ماتەرز ڕەخنەی لە ناوی ئەلبومەکە گرت و بە ستراتیژی باندە تازەکانی ناوبرد، بەڵام خۆشحاڵی خۆی لە زیادبوونی دەنگی کۆرس و پیانۆ و ئامێری ژێداری نەرم دەربڕی، بەڵام ھۆشداری لەوەش دا کە گۆرانییەکانی ئەلبومە دیلەکسەکە زۆر باشتر بوون لە جۆرە ئاسایییەکە. ھەروەھا تێبینی ئەوەی کرد کە گرووپەکە بەرەو شێوازی سیمفۆنیک مێتاڵ دەڕوات. ستیڤن ھایدنی وێبگەی ئەی ڤی کڵەب ئەلبومەکەی بە خۆپەرستانە و بێتام و دەبەنگ لە قەڵەم دا.

سەرکەوتنی بازرگانی

بڵێم چی، بەپەرۆشین بۆی! ئێمە ئەلبومێکمان دروست کرد کە بەڕاستی شانازی پێوە دەکەین و ئێستاش سەیری دەکەین بفڕێت. پێشبینی ئەمەمان نەدەکرد و سوپاسگوزاری گوێگرەکانمانین.

— ئەیمی لی دەربارەی سەرکەوتنی بازرگانیی ئەلبومەکە

ئەلبومی ئێڤەنێسنس لە ژمارەی یەکی بیلبۆرد ٢٠٠ بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەی دا جێگیر بوو، کە بوو بە دووەم ئەلبومی گرووپەکە کە لە ژمارە یەکی ھێڵکارییەکەدا خۆی ببینێتەوە. فرۆشەکانی ئەلبومەکە لە ھەفتەی یەکەمدا بەراورد بە ئەلبومی پێشووی گرووپەکە، دەرگا کراوەکە، کەمتر بوو، کە ٤٤٧٬٠٠٠ دانەی لێ فرۆشرا. دوای یەک ھەفتە، ئەلبومەکە بە ٤٠٬٠٠٠ فرۆشەوە کەوتە ژمارە چواری ھێڵکارییەکەوە. ئەلبومەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتە ژمارە یەکی چەند ھێڵکارییەکی تریشەوە و ١٤١ەمین باشترین ئەلبومی فرۆشراوە لەو وڵاتە. ھەتاکوو ئابی ٢٠١٢، ئەلبومەکە ٤٢١٬٠٠٠ دانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لێ فرۆشراوە.

لە یەکەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لە شانشینی یەکگرتوو، ئەلبومەکە زیاتر لە ٢٬٠٠٠ دانەی لێ فرۆشرا و بە ٢٦٬٢٢١ فرۆشەوە لە ھەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ژمارە ٤ی ھێڵکارییەکانی شانشینی یەکگرتووی بەرکەوت. ئەلبومەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٤، دوای زیاتر لە ١٠٠٬٠٠٠ فرۆش، بڕوانامەی زێڕی لە بەریتانیا وەرگرت. ئەلبومەکە بە ٩٬٠٠٠ فرۆشەوە لە ھەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ژمارە ٢ی ھێڵکارییەکانی کەنەدای بەرکەوت. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ئەلبومەکە بەھۆی زیاتر لە ٤٠٬٠٠٠ فرۆشەوە لە کەنەدا بڕوانامەی زێڕی پێ درا. ئێڤەنێسنس ژمارە ٥ی ھێڵکارییەکانی ئوسترالیای بەرکەوت و بەھۆی زیاتر لە ٣٥٬٠٠٠ فرۆشەوە بڕوانامەی زێڕی پێ درا.

پێڕستی تراکەکان

ھەموو گۆرانییەکان لەلایەن ئێڤەنێسنس نووسراون، جگە لەوانەی لە چەماوەدا ئاماژە بە نووسەرەکانیان کراوە. گۆرانییەکان لەلایەن نیک ڕاسکیولێنیکز دەرھێندراون.

ژمارەناوناو بە ئینگلیزیماوە
١.«ئەوەی دەتەوێت»What You Want٣:٤١
٢.«دروستکراو لە بەرد» (نووسەرەکان: ئێڤەنێسنس، ویڵ بی. ھەنت)Made of Stone٣:٣٢
٣.«گۆڕانەکە»The Change٣:٤٢
٤.«دڵم شکاوە» (ھۆنراوەی زیاتر: زاک ویڵیەمز)My Heart Is Broken٤:٢٩
٥.«دیوەکەی تر»The Other Side٤:٠٥
٦.«ئەمە بسڕەوە»Erase This٣:٥٥
٧.«ونبوو لە بەھەشت»Lost in Paradise٤:٤٢
٨.«بێزار» (نووسەرەکان: ئێڤەنێسنس، ھەنت)Sick٣:٣٠
٩.«کۆتایی خەونەکە»End of the Dream٣:٤٩
١٠.«ئۆقیانووسەکان»Oceans٣:٣٨
١١.«ھەرگیز مەگەڕێرەوە»Never Go Back٤:٢٧
١٢.«مەلەکەردن بەرەو ماڵەوە» (نووسەرەکان: ئێڤەنێسنس، ھەنت)Swimming Home٣:٤٣
ماوەی گشتی:٤٧:١٥

کەسایەتییەکان

سەرچاوەکان لەسەر تێبینییەکانی ئەلبومەکە وەرگیراوە.

ئێڤەنێسنس

تەکنیکی

  • نیک ڕاسکیولێنێکز – بەرھەمھێنان
  • پۆڵ فیگ – ئەندازیاری
  • نەیتن یاربۆرۆ – یارمەتیدەری ئەندازیاری
  • ڕاندی ستاوب – میکسکردن
  • زاک بلاکستۆن – یارمەتیدەری میکسکردن
  • تێد جێنسن – ماستەرکردن
  • فیلیس سپارکز – تەکنیکاری ھارپ
  • مایک سیمنز – تەکنیکاری گیتار و بەیس
  • جان نیکلسن – تەکنیکاری تەپڵ
  • ئانتوان سیلڤەرمان – بەستەری گرێبەرست

کاری ھونەری

  • مایکڵ لوکیانۆڤیچ – ڕێنوێنیکەری ھونەری، دیزاینەری پاکێج
  • ئەیمی لی – ڕێنوێنیکەری ھونەری، دیزاینەری پاکێج
  • چاپمان بەیلەر – فۆتۆگرافەر

مۆسیقاژەنی زیاتر

  • کرێس ڤرێنا – پڕۆگرامکردن، بەشی کیبۆرد
  • ویلیام بی ھەنت – پرۆگرامکردن لەسەر «مەلەکردن بەرەو ماڵەوە»
  • دەیڤد کامبڵ – چاودێری ئامێرە ژێدارەکان
  • ئانتوان سیلڤەرمان – کۆنسێرت ماستەر
  • ماکزیم مۆستن – ڤایۆلین
  • کلەیر چان – ڤایۆلین
  • سوزی پیرلمان – ڤایۆلین
  • مایکڵ ڕۆت – ڤایۆلین
  • سارا پرات – ڤایۆلین
  • ھیرۆکۆ توگوچی – ڤایۆلین، ڤیۆلا
  • جۆنەتان درینکلەیج – ڤایۆلین، ڤیۆلا
  • ئێنچۆ تۆدۆرۆڤ – ڤایۆلین
  • دەیڤ ئێگەر – چێلۆ
  • ئانجا ود – چێلۆ
  • کلەیر برایانت – چێلۆ
  • پیت دۆنەڤن – بەیس

ھێڵکارییەکان

ھێڵکاریی ھەفتانە

ھێڵکاری (٢٠١١) پلە
شوێن
ئەلبومەکانی ئەرجەنتین (CAPIF) ٩
دیڤیدیی مۆسیقای ئوسترالیا (ARIA) ٥
ئەلبومەکانی نەمسا (Ö3 Austria) ٤
ئەلبومەکانی بەلجیکا (Ultratop Flanders) ١٢
ئەلبومەکانی بەلجیکا (Ultratop Wallonia) ٩
ئەلبومە کەنەدییەکان (بیلبۆرد) ٢
ئەلبومەکانی کزێک (ČNS IFPI) ٣
ئەلبومەکانی دانیمارک (Hitlisten) ٢٢
ئەلبومە ھۆڵەندییەکان (MegaCharts) ١٤
ئەلبومە فینلاندییەکان (Suomen virallinen lista) ١٤
ئەلبومەکانی فەڕەنسا (SNEP) ٨
ئەلبومەکانی ئەڵمانیا (Offizielle Top 100) ٥
ئەلبومەکانی یۆنان (IFPI) ١
ئەلبومەکانی ئێرلەندا (IRMA) ١٧
ئەلبومەکانی ئیتاڵیا (FIMI) ٥
ئەلبومەکانی ژاپۆن (Oricon) ٨
ئەلبومەکانی مەکسیک (Top 100 Mexico) ١٧
ئەلبومەکانی نیوزلەندا (RMNZ) ٣
ئەلبومە نەرویجییەکان (VG-lista) ١٩
ئەلبومەکانی پۆڵەندا (ZPAV) ٣٢
ئەلبومەکانی پورتوگال (AFP) ١٢
ئەلبومەکانی ڕووسیا (2M) ٢٤
ئەلبومەکانی سکۆتلەندا (OCC) ٤
ئەلبومەکانی ئیسپانیا (PROMUSICAE) ١٠
ئەلبومەکانی سوید (Sverigetopplistan) ١٦
ئەلبومەکانی سویسرا (Schweizer Hitparade) ٤
ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوو (OCC) ٤
ئەلبومەکانی ڕۆک و مێتاڵی شانشینی یەکگرتوو (OCC) ١
US Billboard 200 ١
US Top Alternative Albums (بیلبۆرد) ١
US Top Hard Rock Albums (بیلبۆرد) ١
US Top Rock Albums (بیلبۆرد) ١

ھێڵکارییەکانی کۆتاییی ساڵ

ھێڵکاری (٢٠١١) شوێن
ئەلبومەکانی ئەڵمانیا (Offizielle Top 100) ٦٨
ئەلبومەکانی سویسرا (Schweizer Hitparade) ٤٩
ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوو (OCC) ١٧٦
بیلبۆرد ٢٠٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٤١
باشترین ئەلبومە ئاڵتەرنەتڤەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد) ١٨
باشترین ئەلبومە ھاڕد ڕۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد) ٩
باشترین ئەلبومە ڕۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد) ٢٥
ھێڵکاری (٢٠١٢) شوێن
بیلبۆرد ٢٠٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٥٩
باشترین ئەلبومە ئاڵتەرنەتڤەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد) ٢٩
باشترین ئەلبومە ھاڕد ڕۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد) ١١
باشترین ئەلبومە ڕۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد) ٤٧

بڕوانامەکان

ناوچە بڕوانامە یەکە بڕوانامەدارەکان/فرۆشەکان
ئوسترالیا (ARIA) Gold ٣٥٬٠٠٠^
کەنەدا (Music Canada) Gold ٤٠٬٠٠٠^
شانشینی یەکگرتوو (BPI) Gold ١٠٠٬٠٠٠^

^نێردراوەکان تەنیا لەسەر بنەمای بڕوانامەکان داندراون

مێژووی بڵاوبوونەوە

ناوچە ڕێکەوت شێواز بڵاوکەرەوە
ئوسترالیا ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
یونیڤێرسال
ئەڵمانیا وایند-ئەپ
ئێرلەندا ڤێرجن
شانشنی یەکگرتوو ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
پۆڵەندا وایند-ئەپ
فەڕەنسا EMI
دانیمارک کاپیتۆل
ھۆڵەندا یونیڤێرسال
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ وایند-ئەپ
ئیتالیا ڤێرجن
کەنەدا EMI
فینلەندا ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
ژاپۆن
سوید وایند-ئەپ
مەکسیک ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
چین ١ی ئازاری ٢٠١٢ ستارساین

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس پشتینە و نووسینئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس تۆمارکردن و پەرەپێدانئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ناو و بیرۆکەئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس نووسینەوەئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس بڵاوبوونەوەئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس پێشوازیی ڕەخنەدارئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس سەرکەوتنی بازرگانیئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس پێڕستی تراکەکانئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس کەسایەتییەکانئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس ھێڵکارییەکانئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس بڕوانامەکانئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس مێژووی بڵاوبوونەوەئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس سەرچاوەکانئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس بەستەرە دەرەکییەکانئەلبومی ئێڤەنێسنس ئێڤەنێسنس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پارتی کرێکارانی کوردستانتاودانی زەویمێشکقەزا و قەدەرکوردستان (ڕۆژنامە)وەرزشمەرزیە فەریقیبالەمنارەی چۆلیئەرمەنستانخەمۆکیکینە ئەم؟لێبوردەییڕەخنەی ئەدەبیئەلسەفاحبابا تاھیری ھەمەدانیسروشتخەواریجمیرنشینی بەدلیسئۆرگازمکانی ماران، حاجیاواکەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاریتالیسسەرۆک وەزیرانی عێراقسەددام حوسێنمێژووسەگعەبدوڵڵا پەشێوئاکشای کومارزانیاریلیۆ تۆڵستۆیتەڵعەت تاھیرقوزئاڵای کوردستانورمێھۆدارێتیئەمنە سوورەکەکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانشەڕی ئێران و عێراقجوگرافیای ئەرژەنتیننەوتسەروەریی یاسازمانی ئەڵمانیکارڵ مارکسنێلسۆن ماندێلابرنجشێخ سەعیدتیک تۆکپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھاننەجمەدین مەلادووعاڕەوشتپێشمەرگەپارێزگاکانی کوردستانموراد قەرەیلانخەڵاتی نۆبێلئەحمەد موفتیزادەزەویپەیوەندییە گشتییەکانبابلپلەی سەربازیجێندەرمرۆڤایەتیمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانمەولەویتەختەکلیلی کۆمپیوتەرپێکھاتەی بازاڕئایزک نیوتندکتۆرەکە (دکتۆر ھو)ئیمرالیپەیمانی لۆزانمانگگەردوون🡆 More